1

بابه‌ت: پرسیاریک لەسەر DVR

سلاو ...

DVRـێکم لەبەر دەستە هەرچەند ئەکەم ناتوانم بیبەستمەوە بە ئینتەرنێتەوە هەرچەندە بە ڕاوتەرەکەشم بەستۆتەوە بەڵام هیچ نوێکاریەک ڕوو نادات .

Model: E-CH 7004, H.264
Power supply: 12V/3A adapter
Internet functions: Support DHCP, PPPOE, DNS, DDNS, NTP, Email alarm, IP, web client, etc.
Built-in free DDNS, making the network connection easy and simple, also provide other domain name service, such as 3322,dyndns, oray, myq-see
OS: iPhone, Windows Mobile, BlackBerry, Symbian and Android, 3G WIFI 
Outputs: VGA/BNC/RCA
Video Output - 1ch TV,1ch VGA,1ch HDMI
Audio Output - 1
PTZ Control - 1 RS485
Inputs: 4 BNC video
Network RJ45, USB-2 pc., PTZ RS-485
HDD Sata max 2TB
Recording Mode - Manual>Alarm>Video Detection>Continuous
Playback - 100/120fps 960H recording,100/120fps 960H decoding, Max 4ch playbacK
Pause,stop,rewind,fast play,slow play,next file,previous file,repeat,shuffle,backup selection
Search Mode - Time/Date,Alarm,Motion Detection & exact search(accurate to second)
Motion Detection - Zones:192(16*12)detection zones,Sensitivity:1-6(6 is highest)
Trigger recording,tour,alarm,e_mail & FTP
NOTE: The device is sold without a hard drive (HDD).

2

وه‌ڵام: پرسیاریک لەسەر DVR

کاک هێدی بەداخەوە دەبێت گلەیی لە پرسیارەکەت بکەم، کەم و کۆڕیی زۆر و هیچ زانیارییت پێنەداوین کە بتوانین هاوکاریت بکەین.
نوێکاری چییە؟
دەتەوێت چی بکەیت؟
چیت کردووە؟
چی کار ناکات؟
ئامێرەکانت کە لە پرۆسەکەدا تێکەڵاون چین؟
مۆدیل و جۆری ڕاوتەرەکەت چییە؟
جگە لە ڕاوتەرەکەت چ ئامێرێکی دیکە پەیوەستە لەو نێوانەدا؟
و دەیان پرسیاری دیکەش.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: پرسیاریک لەسەر DVR

ببوورە کاک ئاسۆ دووبارە نابیتەوە .

نوێکاری چییە؟

مەبەستم ئەوە بوو کاتێک DVR بە ڕاوتەرەکەوە ئەبەستمەوە لە ناوپرۆگرامەکە هیچ ئاماژەیەک یان گۆڕانکاریەک بەدى ناکرێت تا بزانم بەسەر کەوتووى بە ئینتەرنێتەوە بەستراوەتەوە تەنها گڵۆپى شوێن ڕاوتەر لە پشتى DVR  هەڵبوە .

دەتەوێت چی بکەیت؟

ئەمەوێت لەڕێگاى مۆبایلەوە یان ئەو سەپۆرتانەى خۆیان نووسیویانە چاودێرى کامێراکان بکەم کام ڕێگایە باشە بۆ ئەوکارە  .

DHCP, PPPOE, DNS, DDNS, NTP, Email alarm, IP, web client, etc.
Built-in free DDNS, making the network connection easy and simple, also provide other domain name service, such as 3322,dyndns, oray, myq-see
OS: iPhone, Windows Mobile, BlackBerry, Symbian and Android, 3G WIFI

مۆدیل و جۆری ڕاوتەرەکەت چییە؟

tp-link wr841n wireless router
سوپاس بۆ هاوکاریەکانت کاک ئاسۆ .

4

وه‌ڵام: پرسیاریک لەسەر DVR

هەرچەندە ئەو بەستەرەی سەیری دەکەم تایبەتە بە ئەو مۆدیلەی لە ئەوروپا دەفرۆشرێت، بەڵام پێم وایە هەر وەک ئەوەی لای تۆیە،

١، دەبێت بزانیت DVR ـەکەت چ ئایپییەکی هەیە، لە بەشی بەڕێوەبەرایەتی ڕاوتەرەکەت لای چەپەوە کرتە لە DHCP --> DHCP Clients List بکە، لەوێدا بیدۆزەوە و بزانە چ ئایپییەکی وەرگرتووە.

ئەگەر ئەو ڕێگەیە سەری نەگرت، لە نێو DVR ـەکەت لە بەشی Network یان هەر شتێکی تریان ناو ناوە، سەیر بکە، لەوێش دەردەکەوێت کە چ ئایپییەکی وەرگرتووە.

٢، لە پەڕەی بەڕێوەبەرایەتی ڕاوتەرەکەت، کرتە لە Forwarding بکە، دواتر Virtual Server، و Add New،

لە خانەی Service Port: دا ژمارەی ئەو پۆرتە دەنووسیت DVR ـەکە بەکاری دەبات، بە شێوەیەکی ئاسایی ٨٠ یان ٨٠٨٠ ـەیە، بەڵام ئەمەش هەر لە بەشی Network لە نێو DVR ـەکە خۆی هەیە و دەشتوانرێت بگۆڕدرێت بۆ پۆرتی دیکە، بەڵام دەبێت هەردووکیان وەک یەک بن. ئەوەی لە DVR ـەکە هەیە دەبێت لە Service Port: بنووسرێت.

بۆ IP Address: ژمارەی ئای‌پی DVR ـەکە دەنووسیت کە لە هەنگاوی یەکەم دا بەدەستت هێنا.
Internal Port: هەر هەمان ژمارەی پۆرت بنووسە کە لە هەنگاوی پێشوودا دەستت کەوت.

شتەکانی دیکە دەستکاری مەکە و Save ی بکە.

دواتر لە هەر کۆمپیوتەرێک، یان مۆبایلێک (لە ڕێی ئەپەکانی خۆیانەوە) ئایپی و زانیارییەکانی چوونەژوورەوەی DVR ـەکە بنووسە، دەبێت کار بکات.

ئەگەر ئایپییەکەی بریتی بوو لە 192.168.1.50 ئەوا دەینووسیت و هەوڵی پەیوەندی کردن بدە.


بۆ ئەوەی لە دەرەوەی Network ی خۆت بتوانیت کامێراکانت ببینیت، پێویست دەکات ئایپی دەرەکی بەکار ببەیت، لە ئێرە دەتوانیت ئای‌پی خۆت بدۆزیتەوە،

https://www.webchin.org/ip

کە لە ماڵەوە بوویت، ئای‌پی 192.168.1.50 بەکار دەبەیت، کە لە دەرەوە بوویت ئەو ئای‌پییە بەکار دەبەیت کە لە بەستەرەکەی وێبچن بۆت دەرکەوت.


سەرەڕای ئەوە، هەندێک لە هێڵەکانی کوردستان ڕێگە نادەن بە کردنەوەی پۆرت، واتە Service Port ـەکانیان بە شێوەیەکی ستاندارد داختستووە، ئەگەر هەنگاوەکانی سەرەوەت جێبەجێ کردوو و سوودی نەبوو، لەوانەیە ئەمەش کێشەیەک بێت، بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا بێت دەبێت لە ماڵەوە و لە نێو Network ی خۆت کار بکات.

من سەیری ئەم بەستەرەم کرد بۆ دۆزینەوەی بەشەکانی نێو ڕاوتەرەکەت،
http://www.tp-link.in/resources/simulat … /index.htm

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: پرسیاریک لەسەر DVR

دەستت خۆش بیت بەڕاستى جوانت ڕونکردۆتەوە ، بەڵام کاک ئاسۆ هۆکار چى یە ناتوانم داخڵى بەڕێوەبەرایەتی ڕاوتەرەکەبم ؟ کە ئەنوسم 192.168.1.1 یەکسەر ئەنوسیت .

This page isn’t working

192.168.1.1 didn’t send any data.
ERR_EMPTY_RESPONSE

6

وه‌ڵام: پرسیاریک لەسەر DVR

خۆت ڕاتەورەکەت لە بازاڕ کڕیووە یان هێڵی ئینتەرنێتەکەت پێی داویت؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

7

وه‌ڵام: پرسیاریک لەسەر DVR

کاک ئاسۆ بەڕاستى ماندوم کردى دەستەکانت خۆش بیت کارەکەم سەرکەوتوو بو دواى ئەو خاڵانەى کە بەڕێزت نوسیت ، DVR ڕیستۆر کردەوە هەمان Ip لە ڕاوتەرەکەیا وەرگرتەوە ئینجا DVR یەکسەر QR نیشان دام App تایبەت بە خۆیانى بۆ دوزیمەوە ئیستا کارەکەم زۆر سەرکەوتوە .

ماندوونەبیت