1

بابه‌ت: پرسیارێك سەبارەت بە ڕاوتەری فایبەر ئۆپتیك

بەڕێزان من چەند ڕۆژێكە هێلێ ئینتەرنێتی فایبەر ئۆپتیكم ڕاكێشاوە بەڵام ڕاوتەرەكەی زەعیفە و شەبەكەی ناگاتە هەموو ژوورێكی خانوەكەم، ئایا ڕێگایەك هەیە بتوانم ڕاوتەرێكی تر لەگەڵ ڕاوتەری فایبەر ئۆپتیكەكەم  كۆنێكت بكەم بۆ ئەوەی ببێتە دوو ڕاوتەر و هەموو ژوورەكانم برێتەوە؟

2

وه‌ڵام: پرسیارێك سەبارەت بە ڕاوتەری فایبەر ئۆپتیك

پیرۆزت بێت و بە هیوای خێرایی باشت دەستکەوێت لە ئەنجامدا. ئینتەرنێتی خێرا و بێسنوور نیعمەتە.

بێگومان دەتوانیت و زۆریش ئاسانە.
ڕاوتەرێکی باش لە بازاڕ بکڕە، دیارە من نازانم چی لە بازاڕەکانی کوردستان هەیە، بەڵام ڕاتەورەکانی ئێستای کۆمپانیاکانی TP-Link، D-Link, ASUS و Netgear هەموویان باشن، ئەوانەیان لە پاڵپشتی لە Wireless AC دەکەن.

بۆ خۆم لە ساڵی ڕابردوودا ئەو دووانەم بەکار هێناوە لەگەڵ فایبەر بە خێرایی ٢٥٠ مێگابیت و سەرەوە تا ٥٠٠ بێگابیت،

http://www.netgear.com/home/products/ne … R7000.aspx

https://www.asus.com/Networking/RTAC68U

ئەوەی TP-Link ـیش زۆر باشە لەسەر ئەوەی هاوڕێم بەکاریان هێناوە و هەمان بۆچوونیان هەیە،
http://www.tp-link.com/us/products/deta … er-C9.html

هەر کام لەوانە بەکار ببەیت کێشەت نابێت.

کاتێک ڕاوتەری نوێت کڕی، دەبێت لە هەنگاوی یەکەم دا DHCP لە ڕاوتەری یەکەم دا ناچالاک بکەیت، بۆ ئەوەش پێویست دەکات بچیتە نێو بەڕێوەبەرایەتی ڕاوتەری یەکەم، بەڵام چۆن و لە کوێ دەگەڕێتەوە سەر جۆری ڕاوتەرەکەت.

دواتر وای لێدێت کە ڕاوتەری دووەم دەبێتە ڕاوتەری سەرەکی و جێبەجێ کردنی دابەشکردن و بەڕێوەبردنی DHCP. بە ئەو شێوەیە کارەکەت جێبەجێ دەبێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: پرسیارێك سەبارەت بە ڕاوتەری فایبەر ئۆپتیك

زۆر سوپاس برای هێژام كاك ئـــاسۆ نادری بەڕێز...
براگیان بە ئەرك نەبێت دەكرێ كەمێك رونكردنەوەی زیاترم دەیتی لەسەر چۆنیەتی كۆنێكت كردنیان ئایا بە وایر دەكرێت؟ ئایا لە بەڕێوەبەرایەتی هەردوو ڕاوتەرەكە دەستكاری چ بكەم؟
تێبینی:
1- ڕواتەری فایبەر ئۆپتیكەكەم جۆری هواوییە.
2- ڕاوتەرێكی زیادەم هەیە هی adsl بوو لە جۆری TP -link.
ئایا ئەم دوو جۆرە لەگەڵ یەكتری دەگونجێن؟

4

وه‌ڵام: پرسیارێك سەبارەت بە ڕاوتەری فایبەر ئۆپتیك

2- ڕاوتەرێكی زیادەم هەیە هی adsl بوو لە جۆری TP -link.

پێم وایە باشترە ئەمەیان لە فایبەرەکەت دوورتر بگریت، تێکەڵاوی باسەکەی مەکە، تۆ نووسیووتە کە کێشەی Wifi ـت هەیە، کێشەی Wifi بە ڕاوتەری Wifi بەهێز چارەسەر دەبێت وەک ئەوانەی کە ئاماژەم پێداوە، جا هەر کاتێک لە ئەو ڕاوتەرانەت لە بەردەست بوو بۆ کارەکەت، بۆمان بنووسە، بە پێی کات و توانا هاوکاریت دەکەین، چوونکە چۆنیەتی جێبەجێکردن جیاوازە لە ڕاوتەرێکەوە بۆ یەکێکی دیکە، نووسین ئێستا تەنیا فیڕۆدانی کاتە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: پرسیارێك سەبارەت بە ڕاوتەری فایبەر ئۆپتیك

ئاسۆ نادری نووسی:

پیرۆزت بێت و بە هیوای خێرایی باشت دەستکەوێت لە ئەنجامدا. ئینتەرنێتی خێرا و بێسنوور نیعمەتە.

بێگومان دەتوانیت و زۆریش ئاسانە.
ڕاوتەرێکی باش لە بازاڕ بکڕە، دیارە من نازانم چی لە بازاڕەکانی کوردستان هەیە، بەڵام ڕاتەورەکانی ئێستای کۆمپانیاکانی TP-Link، D-Link, ASUS و Netgear هەموویان باشن، ئەوانەیان لە پاڵپشتی لە Wireless AC دەکەن.

بۆ خۆم لە ساڵی ڕابردوودا ئەو دووانەم بەکار هێناوە لەگەڵ فایبەر بە خێرایی ٢٥٠ مێگابیت و سەرەوە تا ٥٠٠ بێگابیت،

http://www.netgear.com/home/products/ne … R7000.aspx

https://www.asus.com/Networking/RTAC68U

ئەوەی TP-Link ـیش زۆر باشە لەسەر ئەوەی هاوڕێم بەکاریان هێناوە و هەمان بۆچوونیان هەیە،
http://www.tp-link.com/us/products/deta … er-C9.html

هەر کام لەوانە بەکار ببەیت کێشەت نابێت.

کاتێک ڕاوتەری نوێت کڕی، دەبێت لە هەنگاوی یەکەم دا DHCP لە ڕاوتەری یەکەم دا ناچالاک بکەیت، بۆ ئەوەش پێویست دەکات بچیتە نێو بەڕێوەبەرایەتی ڕاوتەری یەکەم، بەڵام چۆن و لە کوێ دەگەڕێتەوە سەر جۆری ڕاوتەرەکەت.

دواتر وای لێدێت کە ڕاوتەری دووەم دەبێتە ڕاوتەری سەرەکی و جێبەجێ کردنی دابەشکردن و بەڕێوەبردنی DHCP. بە ئەو شێوەیە کارەکەت جێبەجێ دەبێت.

دەست خۆش کاکە ئاسۆ ئەوانە هەمووی باشن بەڵام بۆ زانیاریت FTTH مەبەستی FIBER TO THE HOME من مەبەستەکەم لێرەیە ئەم راوتەرەی لەگەل ئەم هیڵە بەستراوە لە کوردستان بۆ زانیاریت بە پۆرتی LAN کارناکات تەنها بە پۆرتی GPON واتا ئەگەر ویستت باشتری بکەی یان بڕۆ راوتەری GPON بکڕە کە ئەوەش زۆر کەمە لە ئەنتەرنێت نیە ئەم جۆرە راوتەرە مەبەستم ئەم ڕاوتەرەیە http://uk.tp-link.com/products/details/ … G1530.html  یانیش راوتەرێکی لەوانەی باستکردوە لەسەرەوە بکڕی ئەم ڕاوتەرەی کە لەکوردستان هەیە http://www.webchinupload.com/f/2017-06/b5c1d0e35e78d9292066c62466786311.jpg   تەنها وەکو switch بەکاری بێنی و ڕاوتەرێکی تر لەسەر Wireless mode لەگەلی بەکاربینی زۆر سوپاس .........

لە بواری ئای تی هەرچەند بزانی بەڵام هێشتا هیچت نەزانیوە؟

6

وه‌ڵام: پرسیارێك سەبارەت بە ڕاوتەری فایبەر ئۆپتیك

ڕاوته‌ری فایبه‌ر ( ONT ) دوو جۆری هه‌یه‌،

1. Active : ئه‌م جۆره‌یان دوو كردار ئه‌نجام ده‌دات وه‌رگرتنی داتا له‌ڕێگه‌ی فایبه‌ره‌وه‌ و پاشان په‌خشكردنی له‌ڕێگه‌ی Wi-Fi زۆربه‌ی ئه‌م ONT ـانه‌ گرنگی به‌لایه‌نی وایه‌رلێسه‌كه‌ی نادرێت واته‌ focus خراوه‌ته‌ سه‌ر لایه‌نی فایبه‌ره‌كه‌ی.

2. Passive: ئه‌م جۆره‌یان ته‌نها داتای فایبه‌ر وه‌ر ئه‌گرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ وایه‌رلێس په‌خشی بكاته‌وه‌، له‌م كاته‌دا ئه‌بێت راوته‌رێكی ئاسایی بكریت و به‌ Patch Cord ێك به‌یه‌كیان ببه‌ستیت  له‌رێگه‌ی راوته‌ری دووه‌مه‌وه‌ په‌خش بكه‌یت.

تێبینی / راوته‌ری فایبه‌ر وه‌ك راوته‌ری ئاسایی نییه‌ پێویسته‌ پۆرتی SC له‌ پشتییه‌وه‌ هه‌بێت یاخود بڵێین پۆرتی فایبه‌ر، پاشان ئه‌گه‌ر راوته‌ری فایبه‌ره‌كه‌ت توانای وایه‌رلێسی لاوازه‌ ئه‌توانیت وایه‌رلێسه‌كه‌ی ناچالاك بكه‌یت و راوته‌رێكی به‌هێز بكریت و كرداری په‌خشكردنه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام بده‌یت وه‌ك له‌خاڵی دووه‌م ئاماژه‌م پێكرد، یان ئه‌توانیت هه‌ردووكیان پێكه‌وه‌ كارپێبكه‌یت و Hand off له‌نێوان یه‌كتریدا ئه‌نجام بده‌ن.

Telecommunication Engineer - IP Network Engineer & Cisco Certified Network Associate
www.xalat.net

7

وه‌ڵام: پرسیارێك سەبارەت بە ڕاوتەری فایبەر ئۆپتیك

xalat نووسی:

تێبینی / راوته‌ری فایبه‌ر وه‌ك راوته‌ری ئاسایی نییه‌ پێویسته‌ پۆرتی SC له‌ پشتییه‌وه‌ هه‌بێت یاخود بڵێین پۆرتی فایبه‌ر، پاشان ئه‌گه‌ر راوته‌ری فایبه‌ره‌كه‌ت توانای وایه‌رلێسی لاوازه‌ ئه‌توانیت وایه‌رلێسه‌كه‌ی ناچالاك بكه‌یت و راوته‌رێكی به‌هێز بكریت و كرداری په‌خشكردنه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام بده‌یت وه‌ك له‌خاڵی دووه‌م ئاماژه‌م پێكرد، یان ئه‌توانیت هه‌ردووكیان پێكه‌وه‌ كارپێبكه‌یت و Hand off له‌نێوان یه‌كتریدا ئه‌نجام بده‌ن.

به‌ڕێز كاك خه‌ڵات
ببوره‌ ده‌كرێ ئه‌م كرداره‌م زیاتر بۆ شیبكه‌یته‌وه‌؟ چۆن چۆنی ده‌كرێت؟
له‌گه‌ڵ رێزدا