1

بابه‌ت: كێشە لە لیستی ئەندامان

كێشە لە لیستی ئەندامان
كە لەژوورەوەین و كلیك لە لیستی ئەندامان دەكەین، نابێتەوە، پەڕەكە سپی دەبێت. (وەك بڵێی خودكارانە پەڕەكە لەسەر یەك ڕفریش دەبێتەوە بەڵام لاپەڕەكە هەر سپییە! بەڵام وەك میوانیش بچیتە لیستی ئەندامان هیچ كێشەیەكی نیە!

ڕوحت شاد بێت كاك ئاسۆ نادری😔😔😔
جێت خاڵی

2

وه‌ڵام: كێشە لە لیستی ئەندامان

ئێستا ئێمە لە کوێوە دەست پئبکەین کە بزانین سەرچاوەی کێشە چییە؟
نە دۆمەینت داناوە، نە ھیچت نووسیووە کە Log File ەکان چی پیشان دەدەن، کە بۆ خۆت چیت کردووە، چ ڕووکارێک بەکار دەھێنیت و دەیان پرسیاری دیکەش.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: كێشە لە لیستی ئەندامان

چەند ڕۆژێكە داتابەیسمان گواستۆتەوە
* ئەوە لیستی ئەندامانە وەك مێوان كێشەی نیە. بەڵام كە لەژوورەوەیت پیشانی نادا.
http://smn21.com/ysm21/userlist.php
* پێوەكراوێك هەیە بەناوی fancy_jquery_addons كە چاڵاكمان كرد بەشی بەڕێوبەرایەتیشی تێكدا، ئێستا بەشی بەڕێوبەرایەتیش كە كلیكی لەسەر دەكەیت سپی دەبێت و هیچ نیشان نادا.
* ڕووكار بەناوی Flat_emerald لەمەكۆیەكی فارسی دامانبەزاند

ڕوحت شاد بێت كاك ئاسۆ نادری😔😔😔
جێت خاڵی

4

وه‌ڵام: كێشە لە لیستی ئەندامان

* پێوەكراوێك هەیە بەناوی fancy_jquery_addons كە چاڵاكمان كرد بەشی بەڕێوبەرایەتیشی تێكدا، ئێستا بەشی بەڕێوبەرایەتیش كە كلیكی لەسەر دەكەیت سپی دەبێت و هیچ نیشان نادا.
* ڕووكار بەناوی Flat_emerald لەمەكۆیەكی فارسی دامانبەزاند

هەردووکیان ناچالاک بکەن بزانن چۆن دەبێت؟ باشتر دەبێت؟ شتەکان ئاسایی دەبنەوە؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: كێشە لە لیستی ئەندامان

ناتوانم بچمە ناو بەڕێوبەرایەتی و پێوەكراوەكان، وەك وتم لاپەڕەكە سپی دەبێت كە كلیكی دەكەین! ڕێگەیەك بۆ ناچالاك كردنیان ھەیە؟

ڕوحت شاد بێت كاك ئاسۆ نادری😔😔😔
جێت خاڵی

6

وه‌ڵام: كێشە لە لیستی ئەندامان

تەواو. كێشەی نەبوونەوەی لیستی ئەندامان و بەڕێوبەرایەتیش خەتای پێوەكراوەكان بوو!
یەك ئامۆژگاریم دەوێ: چۆن مامەڵە لەگەڵ پێوەكراوەكان بكەم؟


ئەگەر لەناو بەشی پێوەكراوەكان داوای نوێكردنەوەی كرد چی بكەین؟
1
http://www.webchinupload.com/f/2017-06/1575eda32e5dfebd07ed11a1be377e9d.png
2
http://www.webchinupload.com/f/2017-06/887552212361d64530087f180e7dddb1.png

ڕوحت شاد بێت كاك ئاسۆ نادری😔😔😔
جێت خاڵی

7

وه‌ڵام: كێشە لە لیستی ئەندامان

دەتوانیت بە چەند شێوەیەک ئەو کارە جێبەجێ بکەیت، یەکەم لە PhpMyAdmin دا لە نێو Table ی Config ناوی ڕووکارەکە دەستکاری بکە  و بیگۆڕە بۆ ڕووکاری بنەڕەتیی PunBB بە ناوی خۆیەوە.

دواتر لە نێو بوخچەتی Cache دا لە نێو FTP ـەکەدا فایلێک هەیە بە ناوی config.php، بیسڕەوە.

دواتر دەتوانیت هەوڵبدەیت بگەڕێیتەوە بەڕێوەبەرایەتی.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com