1

بابه‌ت: چۆن بتوانم لە ebay شتێک بکڕم و لە ماوەی هەفتەیەک بگاتە کوردستان؟

سلاو
دەمەوێت کاتژمێرێکی دەست، لە مالپەڕی ebay بکڕم، بەلام ئەوەی گرنگە بۆم دەبێت لە هەفتەیەک بگاتە دەستم، (پارە هەرچەند بێت گرنگ نیە بۆ هێنانەوە) من لە هەولێرم.
کاتژمێرەکە لە ئیتالیا یە،
دەتوانم لە مالپەڕێكی وەک بۆمبێنە بکڕم بەلام مانگێک دەخایەنێت.
تکایە هاوکاریەک.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

2

وه‌ڵام: چۆن بتوانم لە ebay شتێک بکڕم و لە ماوەی هەفتەیەک بگاتە کوردستان؟

بە هیچ پۆستێک ئەوە ناکرێت.

با برادەرێک لەوێ بۆت بکڕێت و بە تەیارە بۆت بهێنێتەوە.

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

3

وه‌ڵام: چۆن بتوانم لە ebay شتێک بکڕم و لە ماوەی هەفتەیەک بگاتە کوردستان؟

PeSHaWa نووسی:

بە هیچ پۆستێک ئەوە ناکرێت.

با برادەرێک لەوێ بۆت بکڕێت و بە تەیارە بۆت بهێنێتەوە.

کێشەکە ئەوەیە لە ئیتالیا کەس نا ناسم، تا دەگاتە ولاتێکی تری ئەوڕوپیش هەفتەیەک زیاتر دەخایەنێت!

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

4

وه‌ڵام: چۆن بتوانم لە ebay شتێک بکڕم و لە ماوەی هەفتەیەک بگاتە کوردستان؟

نامەیەک بۆ ساحیبی سەعاتەکە بنێرە بلێ بە هەفتەیەک بگاتە دەستم بزانە چیت پێ دەلێت، تەنها ئەو ئەتوانیت هاوکاریت بکات

پارک ته‌كنه‌لۆجى : www.park-technology.com
وێبچن سکولێکە ئێمە تیایدا گەورەبووین. خوێندکار لە زانکۆی سەڵاحەددین / ئەندازیاری پرۆگرامسازی

5

وه‌ڵام: چۆن بتوانم لە ebay شتێک بکڕم و لە ماوەی هەفتەیەک بگاتە کوردستان؟

ئه‌و شته‌ى ده‌ته‌وێت له‌ ebay بیكڕیت ده‌بێت له‌ وڵاتێكى ئه‌وروپى تریش هه‌بێت
ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌ خێراترین پۆست بۆت بێته‌وه‌ زۆر گران ده‌كه‌وێت . ڕه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن شته‌كه‌ى ده‌ته‌وێت بیكڕیت شتێك پاره‌ى بده‌یتێ به‌ DHL express  بۆ كوردستان بۆت بنێرێته‌وه‌ نوسراوه‌ خێراترین ناردنه‌وه‌ ٩ بۆ ١٠ یاخود ١٢ سه‌عاته‌ ئه‌مه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ناو وڵاتێك بێت به‌لام بۆ ولاتێكى تر ئه‌گه‌ر به‌ هه‌فته‌یه‌ك بۆت بهێننه‌وه‌ باشه‌

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

6

وه‌ڵام: چۆن بتوانم لە ebay شتێک بکڕم و لە ماوەی هەفتەیەک بگاتە کوردستان؟

دەستخۆش بۆ ئێوە، پێم وابێت دوا کەوتم، ئێستا بە هەر شێوەیەک بێت ناگاتە دەستم. سوپاس بۆ هاوکاریتان.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!