1

بابه‌ت: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

خوایە ڕاست نەبێت
https://youtu.be/OLQTQtijwxg

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

2

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

Bale

3

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

It kurd دڵنیان ئەو کەسە ئاسۆ نادرییە ؟

4

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

ئەدی بۆ لەخوارەوە نوسراوە سەرهێڵ؟ sad

5

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

زۆر بەداخەوە هیوا دارم راست نەبێت

6

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

Ba daxawa rasta 😢😢😢

ڕۆحت شاد بلیمەتی کورد ئاسۆ ناردی

7

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

بە هیوام ڕاست نەبێت و ئێستا ئەو كەسەی لە ژوورەوەیە لە ژێر ناوی 'ئاسۆ نادری' چ خۆی بێت یان هەر كەسێكی تر پێویستە ڕوونكردنەوەیەك بدات

8

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

http://kitn.net/babat/24918


له‌وێش پۆستكراوه‌ تا چه‌ند راسته‌ ؟

9

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

منیش ھەواڵەكەم بینی و ھاتمە ژوورەوە، كەسێك دڵنیامان بكاتەوە

ڕوحت شاد بێت كاك ئاسۆ نادری😔😔😔
جێت خاڵی

10

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

هەواڵەکە ڕاستە ئەزیزان بەداخەوە.. کاک ئاسۆ نەخۆشی درێژخایەنی لەگەڵ بووە بە کتوپڕ چووەتە نەخۆشخانەو ناوەکەی هێشتا سەرهێلەوە دانەخراوەتەوە لەلایەن خودی خۆیەوە... ڕۆحی شاد بێت.

Telecommunication Engineer - IP Network Engineer & Cisco Certified Network Associate
www.xalat.net

11

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

xalat نووسی:

هەواڵەکە ڕاستە ئەزیزان بەداخەوە.. کاک ئاسۆ نەخۆشی درێژخایەنی لەگەڵ بووە بە کتوپڕ چووەتە نەخۆشخانەو ناوەکەی هێشتا سەرهێلەوە دانەخراوەتەوە لەلایەن خودی خۆیەوە... ڕۆحی شاد بێت.

خوای گه‌وره‌ لێی خۆشبێت
ناوه‌كه‌ی دانه‌خراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام كه‌ په‌یامی تایبه‌تی بۆ ئه‌نێردرێت كه‌سێك به‌كاری ده‌هێنێت له‌جیاتی ئه‌و

12

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

بەڕاستی تاسام كە بیستم، ڕۆحت هەر شاد بێت، دڵنیابە ناوت هەر ئەمێنێت، و ئەوەی لەدەستمان بێت بۆتی بكەین، بەردەوامبوونمانە لێرە و پەرە بدەین بە ڕێچكەكەت و نەیەڵین كاڵ بێتەوە

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

13

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

دواین جار پەیامم بۆ کاک ئاسۆ نارد وەلامی منی داوە دیارە  لەو کاتەیا لە نەخۆشخانەبووە بەپێ ئەم پەیامەی کاک ئاسۆ ،،روحی شادبیت کاک ئاسۆ هەرگیز جیگەی پرنابێتەوە

http://www.webchinupload.com/f/2017-08/7c624d56695442156b80f9e8651022e6.PNG

14

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

ئه‌مه‌ش ئه‌كاونتی كاك ئازاد نادری كه‌ ئه‌كاته‌ برای كاك ئاسۆ به‌ڵام له‌وێ هیچ شتێك پۆست نه‌كراوه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ ::::

https://www.facebook.com/serqela

15

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

زۆر بەداخەوە ئەوەى تا ئیستا باسکراوە هەواڵەکە ڕاستیە ، دوێنى وەفاتى کردوە ، گەوهەرێکى ئایتى زۆر بەزوى جێ هێشتین ، هیوادارم کەسێکى نزیکى خۆى هەواڵەکە پشت ڕاست بکاتەوە وە متمانەى بە کەسێک کردبێت زانیاریەکانى وێبچن پێدا بێت بۆ ئەوەى وێبچن هەمیشە بە پێشەنگ بمێنیتەوە و ناوى ئاسۆى نادرى هەمووکات زندووبیت .

16

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

هيوادارم ئه‌م هه‌واڵه‌ راست نه‌بێت به‌راستى منيش تازه‌ هه‌واليان پێدام تووشى شۆك بووم به‌م هه‌واله‌

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادرى).
Aso Nadri

17

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

زۆر بەداخەوە، ئەم ڕوحی شادبێت، ئەو ڕوناکی و گەوهەرەی وێبی کوردی کوژایەوە بەداوە!، خوای گەورە لێی خۆش ببێت و سەبوری کەس و کاری بدات.

18

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

زۆر بە داخەوە بۆ ئەم ھەواڵە ناخۆشە!
جێگای بەھەشت بێت انشااللە.
ئاگاداربووم کە نەخۆشیەکی ھەیە و زۆربەی کاتەکانی لە نەخۆشخانەدا دەبردە سەر.
ھاوڕێیان دەربارەی  ئەوەێ کە ناوەکەی لەسەر ھێلە، ئەو خۆی پێیگوتبووم کە وای لێکردوە ناوەکەی لەسەر ھێل بێت ئەگەر خۆشی لەسەر ھێل نەبێت.

ڕۆحت شاد بلیمەتی کورد ئاسۆ ناردی
هەژماری پێشووم لە وێبچن؛ webchin.org/Meko/profile.php?id=2695

19

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

ڕۆحی شاد! جێ پڕنابێته‌وه‌ sad

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

20 (دەستکاری کراوە: ئازاد نادری 2017-08-06 22:09:33)

وه‌ڵام: ئەم هەواڵە ڕاستە؟

سڵاو!
بەڕێزان هەموو دۆستانی ئاسۆ نادری و هەموو ئەو کەسانەی ڕۆژێک لە ڕۆژان لە دوور یان نزیک ئاسۆتان ناسیبێت یان بە سەردانی کردنی مەمۆکانی وێبچن ناوی ئاسۆتان بەرچاو کەوتبیت.
برایان خوشکان من برای بچووکی ئاسۆم و ناوم ئازادە و ٣ ساڵ تەمەنم لە ئاسۆ بچووکترە. ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە بەداخەوە ڕاستە و ئاسۆ بە نەخۆشیەکی درێژخایەن لە نەخۆشخانەی گەورەی شاری کارلستاد لە وڵاتی سوید لە بەرواری 5/8/2017 کاتژمێر 5.45 خولەکی سەر لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە کۆچی کرد.
بەڕێزان من لێرەوە پێتان ڕادەگەیەنم ئەو ناوەی ئاسۆ ئێستاش لەسەر هێڵە لەبەر ئەوەی هیچ کات کۆمپیوتەرەکەی نەدەکوژاندەوە و ئێستاش هەر ئیش دەکات و بۆیە لەسەر هێڵە.
لە ئێستادا بە هۆی سەرقاڵیمانەوە بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوو تەرمی کۆچکردوو بە خاک بسپێرین و پرسەیەکی شایستەی بۆ ڕێکبخەین ناتوانین زۆر لەسەر ئەم بابەتە بنووسین و لێدوان بدەین.ئومێد بە خوا لە داهاتوو هەموو شتێک ڕوون دەکەینەوە.
ئەمەوێت لە کۆتایی سوپاسێکی زۆر زۆر بنێرم بۆ هەموو ئەو دۆست و برادەر و کەسان و کەسایەتیانەی سەرەخۆشی لێ کردوین و پەیامیان بۆ ناردووین لە ڕێکە جۆرار و جۆرەکانەوە.
لەگەڵ ڕێزم
ئازاد نادری برای کۆچکردوو ئاسۆ نادری
بەرواری 2017/08/06 سوید