1

بابه‌ت: زمانی کوردی بۆ کلیجا وەشانی دووەم

کلیجای وەشانی ٢ بەم زووانە و زمانی کوردی،
سڵاو هاوڕێیان، ئەم ماوەیە پێم خۆشبوو کە سکرێپتێك شتێک بکەم بەکوردی و سەیرم کرد کە بەم نزیکانە وەشانی دووەمی کلیجا دەردەچێت،
بۆیە پەیوەندیم لەگەڵ گرتن، خۆشبەختانە زوو وەڵامیان دامەوە و پەڕگەکانی زمانیان بۆم نار، منیش ئەوەی پێشوو کە وەڕگێردرابوو، بەکارم هێنایەوە بەدەستکاریەوە چونکە هەندێك شوێن هەڵەی ڕێزمانی یان ئاڵ وگۆڕی وشەکانی تێدابوو جگە لەوە لەپەڕەیەك میکانیزمەکەیان گۆڕیوە، ئەوەشی بۆی زیادکرابوو وەرمگێڕا، و بۆیانم ناردەوە سوپاس بۆخوا قبوڵیان کرد و ئێستا زمانی کوردی بۆ وەشانی داهاتوی کلیجا لەسایتی سەرەکی دانراوە، بەهیوای هاتنی وەشانی داهاتووی کلیجا و زمانی کوردی،
بیرم نەچێت کە داوام کرد کە ئاڵای کوردستان لەسەر زمانەکە دابنێم، بەڵام وتیان ڕێگە پێنەدراوە، وێنەی پاکێجی زمانی کوردی لەسایتی سەرەکی کلیجا:
http://www.webchinupload.com/f/2017-09/2cc35ab94e5378c9781a6d2ca696192f.png
بەستەر: https://www.kleeja.com/market/general/kurdish-language
لەهەمان کاتدا داوام کرد کە زمانی کوردی بۆ وێبسایتەکەیان زیاد بکەم بەڵام وتیان سەردانکەری کوردمان کەمە و هەرکاتێك زیاد بوو ئاگادارت دەکەینەوە،
تێبینی: هەرچەندە من ناوی خۆم لەفایلەکان نەنوسیوە چونکە دەستکاریەکی کەمی منی تێدابوو، بەڵام لەسایتی سەرەکی ناویان داناوم، داواکارم وەڕگێرانی پێشوتر بم بوورن،
لەگەڵ ڕێزم.

2

وه‌ڵام: زمانی کوردی بۆ کلیجا وەشانی دووەم

ده‌سته‌كانت خۆشبێت به‌راستى خزمه‌تێكى جوانه‌ و جێگاى شانازيه‌ زمانى كوردى له‌ رێزى زمانه‌كانى تره‌
به‌هيواى خزمه‌تى جوان و بێ وێنه‌ سه‌ركه‌وتن بۆ به‌رێزتان و هه‌موو تێكۆشه‌ران

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادرى).
Aso Nadri

3

وه‌ڵام: زمانی کوردی بۆ کلیجا وەشانی دووەم

زۆر سوپاس بەڕێزم.

4

وه‌ڵام: زمانی کوردی بۆ کلیجا وەشانی دووەم

ده‌ست خۆش

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-