1

بابه‌ت: بڵاوکردنەوەی هۆستی ناوخۆ (localhost) و کردنەوەی لە ئامێرەکانی تردا

سڵاو هاوڕێیان، ماوەیەك بوو بیرم لەوە دەکردەوە کە چۆن بتوانم localhost پەخش بکەم، لەم ماوەیە هاوڕێیەکم بەستەرێکی بۆم نارد،
تا نموونەی کارێکیم نیشان بدات لام سەیربوو، سەیرم کرد کە لەڕێگەی بەرنامەیەکەوە ئەو کارەی کردووە پێم خۆشبوو لێرەی دابنێم،
بەرنامەکە ناوی (ngrok)ـکە،
لە سایتی سەرەکیەوە دایبگرن: https://ngrok.com/download

https://i.imgur.com/5oBw65t.png

بۆ سیستەمە جیاوازەکان بەردەستە، کام سیستەم بەکاردەبەیت دایبگرە،
پێویستە هەژمارێك دروست بکەیت لەم بەستەرەوە،
https://dashboard.ngrok.com/user/signup

https://i.imgur.com/Xo8r8op.png

یاخود دەتوانیت هەژماری گوگڵ بەکارببەیت، گەر نا هەژمارێك دروست بکە،

دواتر ئەم پەڕەیەمان بۆ دەبێتەوە،
https://i.imgur.com/5nmC0tK.png

ئەم دوو کۆماندە کە نوسراوە پێویستە لە CMD یان Terminal داخڵی بکەین بەپێی ئەو شوێنەی کە بەرنامەکەمان داناوە لێی،
بەنموونە: من ویندۆس بەکار دەبەم و فایلەکەم لەسەر شاشە داناوە بەم شێوەیە،
https://i.imgur.com/28ENHlc.png

دواتر ئەم کۆماندە داخڵ دەکەین،

ngrok authtoken 2duL86H8KmtT6fK37R9JD_7fWSjyydpTe3b5hnYQjH
ngrok http 80

کە داخڵمان کرد بەم شێوەیە بۆمان دەبێتەوە
https://i.imgur.com/ns2qTwI.png

وە ئەم لینکە کە لە Cmd دا ئاماژەی پێکردووە ئەو لینکەیە کە پەخش کراوە،
https://i.imgur.com/5vcJEb4.png

تێبینی: ئەو کۆماندانەی دامناوە نموونەیە تۆ پێویستە ئەوەی کە لە ئەکاونتەکەت بۆت دانراوە بەکاری بهێنیت.

بەهیوای سوود.

2

وه‌ڵام: بڵاوکردنەوەی هۆستی ناوخۆ (localhost) و کردنەوەی لە ئامێرەکانی تردا

دەست خۆش زانیاریەكی بە سوودە بەڵام ئەوانە ئەبنە سێرڤەر وایە ؟

3

وه‌ڵام: بڵاوکردنەوەی هۆستی ناوخۆ (localhost) و کردنەوەی لە ئامێرەکانی تردا

Dlovan نووسی:

دەست خۆش زانیاریەكی بە سوودە بەڵام ئەوانە ئەبنە سێرڤەر وایە ؟

سەرت خۆش، چاك لەمەبەستت حاڵی نەبووم بەڵام وەك وتم لۆکاڵ پەخش دەکات، بەنموونە هەر پەڕەیەك کە پەخشت کرد، بەپێی داواکاری بەکارهێنەر بەنموونە چەند پەڕگەی پێویستە لای تۆ وەری دەگرێ و دەیخاتە سێرڤەری خۆی، بەپێی بەکارهێنان.

4

وه‌ڵام: بڵاوکردنەوەی هۆستی ناوخۆ (localhost) و کردنەوەی لە ئامێرەکانی تردا

زانیاریه‌كی نوێ بوو ده‌ست خۆش..

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

5

وه‌ڵام: بڵاوکردنەوەی هۆستی ناوخۆ (localhost) و کردنەوەی لە ئامێرەکانی تردا

bzhi

هیچ شتێک ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ که‌ نه‌توانرێت باشتر بکرێت.
"ئاسۆ نادری"

6

وه‌ڵام: بڵاوکردنەوەی هۆستی ناوخۆ (localhost) و کردنەوەی لە ئامێرەکانی تردا

ده‌ست خۆش واته‌ ئه‌م لينكه‌ چه‌ندم ويست بينێرم بۆ كه‌سانى تر ئه‌يبينن
ئايا بۆ هه‌ميشه‌ ئه‌م به‌سته‌ره‌ كاراوه‌ و چالاكه‌ ياخود كاتيه‌ ?

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادرى).
Aso Nadri

7

وه‌ڵام: بڵاوکردنەوەی هۆستی ناوخۆ (localhost) و کردنەوەی لە ئامێرەکانی تردا

بەڵێ برام دەیبینێت، تائەوکاتەی هێڵت دەپچڕێت یاخود Cmd یان Terminal دادەخەیەوە.

8 (دەستکاری کراوە: bilal0770 2017-12-07 07:19:38)

وه‌ڵام: بڵاوکردنەوەی هۆستی ناوخۆ (localhost) و کردنەوەی لە ئامێرەکانی تردا

ده‌ستت خۆشبیت بابه‌تێك و به‌رنامه‌یه‌كی زۆرزۆر سه‌ركه‌وتووه‌
لێره‌ش به‌ ڤیدیۆ باسكراوه‌ ئه‌توانن سودی لێ ببینن