1

بابه‌ت: پیویستیم بە داتایەکى Access

سلاو هاوڕیان ، پیویستم بە داتایەک هەیە لە Access ئەگەر بتوانن هاوکارم کەن .
داتاکەم لە چەند تەیبلیک پێک هاتووە بۆ نمونە بریتین لە (کڕینى شتومەک لە مەعمەل ، فرۆشتنى بە مشتەرى ، بڕى ماوەى شتومەکى مەعمەل ، بڕى فرۆشراوى شتومەک )
بۆ نمونە ٥٠ شتومەکم لە مەعمەل وەرگرتوە و کاتیک ئەى فرۆشم راستەو خۆ بچیتە بڕى فرۆشراو و لە هەمان کاتدا لە ماوەى شتومەکى مەعمەل کەم بکات .
ئینجا ئەو شتانەى من کریومە خیرەکەیم پى بلیت بە ١ هەزار کریومە و بە ٢ هەزار ئەى فرۆشم و خیرەکەم ١ هەزارە (١ مەعمەل ، ٢ فرۆش ،١ خێر)

بۆ ئەو کارە بیجگە لە تەیبلەکان چۆن دەست پێبکەم ؟
١- فرۆش و ماوە جیاکاتەوە بۆم .
٢- بڕى پارەى جوملە و فرۆش و خێر جیاکاتەوە .

سوپاس بۆ هاوکاریتان .

2 (دەستکاری کراوە: ڕێنوار 2017-12-25 10:11:55)

وه‌ڵام: پیویستیم بە داتایەکى Access

کاک هێدی من لە access نازانم، بەڵام بیرۆکەکەت پێ ئەڵێم وەک نموونەیەک لە php, html، mysql
tableی کڕینی شتومەک لە مەعمەل پێویسیتە بۆ هەر شتێک کە كڕدراوە (هەر داتایەک) idیەکی هەبێت primary key + auto increment
کاتێک ئەو داتایە دەفرۆشیت ئەوا ڕاستەوخۆ بڕی ئەو داتایە کەم بکات بە پێی ئەو ID یە، و هەمان داتاش بنێرێتە خشتەیەکی نوێ بەناوی فرۆشتنی بە مشتەری
پێموابێت تۆ دوو خشتەی یەکەمت پێویستە و دوانەکەی ترت پێویست نییە.
سەیری دیزاینی ئەم دوو خشتەیە بکە:
http://www.webchinupload.com/f/2017-12/e4d74fec0c12e22cf4e7c39862ff5696.PNG
in_price تۆ بە ١٠٠٠ کڕیوتە
out_price تۆ بە ٢٠٠٠ دەیفرۆشیت
quantity ئەو بڕەیە کە کریوتە
quantity_remain ئەو بڕەیە کە ماوەتەوە (یەکەم جار کە داتاکە insert ئەکەیت ئەوا ئەبێت هەردووکیان یەکسان بن، واتە گەر ١٠ دانەت هێنابێت ئەوا هەردووکی دەبێت بە ١٠ و دواتر لە quantity_remain دەڕوات quantity وەک خۆی دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی بزانیت کە ١٠ دانەت کڕیوە و ئەوەنەی ماوەتەوە)
کاتێک دەتەوێت شتێک بفرۆشیت ئەوا تۆ item_name ت هەیە کە idیەکی هەیە و quantityیەکیش دیاری دەکەیت بۆ نموونە دەتەوێت ٥ دانە بفرۆشیت ئەوکاتە تۆ دو queryت ئەبێت بۆ هەر فرۆشتنێک

1 = INSERT INTO شتومەکی_فرۆشراو (id, quantity, in_price, out_price,.....) VALUES ($item_id, $quantityfroshaw,...)
query2 = UPDATE شتومەکی_کڕدراو SET quantity = quantity_remain- $quantityfroshraw WHERE id = $itemID

ببورە کە تۆزێک بڵاو و ئاڵۆز ڕوونمکردۆتەوە ئەویش بەهۆی ئەوەی من لە access نازانم و هەوڵمداوە ئەوەی لە html, php دەیزانم و دەکرێت، لیرە پێت بڵێم

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

3 (دەستکاری کراوە: ڕێنوار 2017-12-25 10:13:50)

وه‌ڵام: پیویستیم بە داتایەکى Access

سەبارەت بە مەسەلەی reporting ئەوە تۆ تەنها ئەو ٢ خشتەیەت پێویستە و دواتر لەسەر ئەو دوو خشتەیە هەموو داتاکانت وەردەگریت بەپێی ئەوەی فرۆشتوتە.
بۆنموونە دەمەوێت بزانم بایی چەنم فرۆشتووە و چەنم هێناوە:

SELECT SUM(in_price), SUM(out_price) FROM tablei_froshraw

دواتر لێکیان دەرکەو قازانج بزانە smile

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

4

وه‌ڵام: پیویستیم بە داتایەکى Access

ئەمە نموونەیەکی سادەیە و دڵنیام کە کەوتیتە سەر ئیش لەسەر و تێست کردنی، کێشە و داواکاری زیاتر یەتە سەری، بۆ نموونە: تۆ کاتێک دەتەوێت زیاتر لە ١ item بفرۆشیت بە یەک کەس، واتە تۆ ١ فرۆشتنت هەبووە!!، ئەو کاتە چۆن تۆ لە داتابەیس دەزانیت کە ئەم داتایەنە زۆربەیان بەیەکەوەن؟
بۆ نموونە ئەم داتایانە:
http://www.webchinupload.com/f/2017-12/96040fc582224972dc7c07fba979c4a5.PNG
ئەوا دێیت ژمارەی وەسڵ درووست دەکەیت بۆی! واتە هەر فرۆشتنێک ژمارەیەکی هەیە، بەم شێوەیە:
http://www.webchinupload.com/f/2017-12/b05115a6321f752a962954458843499c.PNG

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.