1

بابه‌ت: Ditto هێشتنەوەی ئەو تێکستانەی کە کۆپی دەکەین بەڕێژەیەکی زۆر

سڵاو هاوڕێیان،
پێم خۆشبوو ئەم پرۆگرامەتان پێ بناسێنم کە ڕەنگە بەشێکتان پێی ئاشنا ببوبن یان بە هاوشێوەکانی،
کاری ئەم بەرنامە بریتیە لە هێشتنەوەی ئەو تێکست و وێنانەی کە کۆپیمان کردووە بەڕێژەیەکی زۆر کە خۆت دەتوانیت بە ئارەزوی خۆت زیادی بکەیت، یان ماوەیەکی بۆ دابنێیت بۆ ئەوەی داتابەیسەکەی خاوێن بکاتەوە،چەندین کرداری جیاواز دەکات کە بەئارەزوی خۆت فرمانەکان دوگمەیەکی جیاوازیان پێ دەدەیت لەسەر کیبۆرد، با زیاتر لەسەری نەڕۆین و هەوڵ بدەن تاقی بکەنەوە دڵنیابن سودی لێ دەبینن،

ناوی بەرنامەکە: Ditto بەخۆڕاییە!

وێنەیەك لە کاتی نوسینی ئەم بابەتە،
https://i.imgur.com/qJZGKJT.png

وێنەی بەشی ڕێکخستنەکانی،
https://i.imgur.com/TMJnz8B.png

بەستەری داگرتن لە سایتی سەرەکی:
http://ditto-cp.sourceforge.net/

بەهیوای سود

2

وه‌ڵام: Ditto هێشتنەوەی ئەو تێکستانەی کە کۆپی دەکەین بەڕێژەیەکی زۆر

ده‌ست خۆش بژیت پێویست بوو .....

رووحت شاد ( كاكه‌ ئاسۆ ) ئه‌ندازیار و بیلمه‌ت و پرۆفیسۆری وێبی كوردی
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادری)