1 (دەستکاری کراوە: bilal0770 2018-01-16 16:33:01)

بابه‌ت: پرسیارێك له‌سه‌ر MySQL+Public IP

سڵاو به‌ریزان
پرسیارێكم هه‌یه‌ له‌سه‌ر MySQL Database+ Public IP :

داتابه‌یسێكم دروستكردووه‌ به‌ MySQL وه‌ ڕووكار و پرۆگرامینه‌كه‌یم به‌ زمانی ڤیژوه‌ل سی شارپ یان php كردووه‌ ئێستا ئه‌مه‌وێت له‌چه‌ند كۆمپیوته‌رێك و له‌چه‌ند شوێنێكه‌وه‌ Access ی بۆ بكرێت

ئه‌مه‌وێت Public IP به‌كاربهێنم بۆ سیسته‌مه‌كه‌م و بتوانرێت له‌هه‌موو شوێنێكه‌وه‌ كار له‌سه‌ر داتابه‌یسه‌كه‌م بكرێت

وه‌ پرۆگرامی به‌كارهاتوو : Xampp ه‌ ئایا چۆن  ئه‌و كاره‌ بكه‌م ئایا به‌ Public IP ئه‌توانرێت له‌كاتی Connection ئه‌و ئایپییه‌ گشتییه‌ بنوسرێت ؟

ئایا له‌ كۆمپیوته‌ره‌كانی تره‌وه‌ ئه‌توانرێت ئه‌كسێسی بۆ بكرێت و ئیش له‌سه‌ر داتابه‌یسه‌كه‌ بكرێت؟؟

سوپاستان ئه‌كه‌م  ئه‌گه‌ر بتوانن هاوكاریم بكه‌ن

2

وه‌ڵام: پرسیارێك له‌سه‌ر MySQL+Public IP

https://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=34290
تاقی بکەوە زۆر نایابە

مرۆڤ: که‌زانیت هه‌رئه‌مریت ئه‌بێت هه‌و‌ڵ بدات به‌ر‌هه‌مدار و سوود به‌خش بیت | Web4KurD  |  Web4kurD
گروپی وێب فۆر کورد : دیزاین | هۆست | دۆمین | دانانى کامێرای چاودێرى| بەستانى رایەڵ و نێتۆرک

3

وه‌ڵام: پرسیارێك له‌سه‌ر MySQL+Public IP

ده‌ستت خۆشبیت ئه‌وه‌م تاقیكرده‌وه‌ ئه‌ی فایله‌كانی چۆن والێبكه‌م له‌هه‌موو شوێنێكه‌وه‌ ئه‌كسێسی بۆ  بكه‌ن ؟
هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ ئه‌كرێت واته‌ له‌سه‌ر هۆستی ناوخۆیی چۆن له‌ كۆمپیوته‌ری تره‌وه‌ یان له‌ مۆبایل و ئایپاده‌وه‌ ئه‌كسێسی بۆ بكه‌ن ؟
چۆن فایل و په‌ڕگه‌كانیش بكه‌مه‌ Public ؟

4

وه‌ڵام: پرسیارێك له‌سه‌ر MySQL+Public IP

بەڕێزم دەتوانیت ئەکسێسی بکەیت لەڕێی ئایپیەوە، ئەوەی لەو بابەتە باسم کردووە لە ڕێی هێڵی نێتەوەیە،
بەڵام گەر مەبەستت هەمان نێتوۆڕکە ئەوا پێویست بەهێڵی ئینتەرنێت ناکات، ئەمە بۆ کردنەوەی فایلەکان،
بەڵام بۆ ئەکسێکردنی پوخچە و پەڕگەکان، شتی وام نەزانیوە....

5

Govar_Programer نووسی:

ده‌ستت خۆشبیت من بۆ ئه‌كسێسی بوخچه‌ و په‌ڕگه‌كانم ئه‌وێت
به‌ نیتۆرك ئه‌كسێسم كردووه‌ بۆ بوخچه‌ و فایله‌كان به‌س ئه‌مه‌وێت به‌ Public IP یش ئه‌وه‌ بكه‌م

6

وه‌ڵام: پرسیارێك له‌سه‌ر MySQL+Public IP

پێویست بە هیچ شتێک نیە تەنها پۆرتی ٨٠ لەسەر کۆمپوتەرەکەت بکەوە پاشان ئەپچیەکەت بخەرە کار

بۆ کردنەوەى پۆرتی ٨٠ لەسەر ویندۆز ١٠

مرۆڤ: که‌زانیت هه‌رئه‌مریت ئه‌بێت هه‌و‌ڵ بدات به‌ر‌هه‌مدار و سوود به‌خش بیت | Web4KurD  |  Web4kurD
گروپی وێب فۆر کورد : دیزاین | هۆست | دۆمین | دانانى کامێرای چاودێرى| بەستانى رایەڵ و نێتۆرک

7

وه‌ڵام: پرسیارێك له‌سه‌ر MySQL+Public IP

ئایە ئەوەت کردووە!؟

چیترت پێویستە
تکایە بەروونی بینووسە هەتا بە گوێرەی توانا هاوکاریت بکەین

مرۆڤ: که‌زانیت هه‌رئه‌مریت ئه‌بێت هه‌و‌ڵ بدات به‌ر‌هه‌مدار و سوود به‌خش بیت | Web4KurD  |  Web4kurD
گروپی وێب فۆر کورد : دیزاین | هۆست | دۆمین | دانانى کامێرای چاودێرى| بەستانى رایەڵ و نێتۆرک

8 (دەستکاری کراوە: bilal0770 2018-01-19 08:21:56)

وه‌ڵام: پرسیارێك له‌سه‌ر MySQL+Public IP

ده‌ستت خۆشبیت ئه‌وانه‌ گشتیم كردوه‌
به‌س من له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی خۆم هه‌موو شته‌كان دائه‌نێم
ئه‌مه‌ویت له‌ چه‌ند كۆمپیوته‌ریكی تره‌وه‌ ئه‌كسیس بكه‌ن بۆ په‌رگه‌ و فایله‌كان  و بتوانن داتا بنیرن بۆ داتابه‌یس كه‌ داتابه‌یسه‌كه‌ له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی خۆمه‌

پۆرت و شت هه‌موو شتیكم ریك خستووه‌ و كیشه‌ی پۆرتم نیه‌
من داتابه‌یسه‌كه‌م له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری خۆم داناوه‌ نه‌ك بلیم كیشه‌ی پۆرتم هه‌یه‌
ئه‌مه‌ویت په‌رگه‌ و فایله‌كان به‌ شه‌یرین كارپی بكه‌م و له‌كۆمپیوته‌ره‌كانی تره‌وه‌ ئه‌كسیس بكه‌ن و بتوانن چۆن له‌ كۆمپیوته‌ری خۆم ئه‌نوسرێت:
localhost/bilal/add.php

ئه‌مه‌وی له‌ كۆمپیوته‌ری تریشه‌وه‌ بتوانرێت به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌وه‌ بنوسرێت و ئه‌كسێسی بۆ بكرێت

هیچ كێشه‌یه‌كم له‌و پۆرت كردنه‌وه‌یه‌ نیه‌ له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی خۆم به‌ پۆرتی 80 بی كیشه‌ ئیش ئه‌كات
راسته‌ ویندۆس10 یه‌ به‌س كیشه‌ی نیه‌ بۆ پۆرتی 80 ئه‌ویشم چاككردووه‌

ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ویندۆسی 10 یه‌ و به‌ پۆرتی 80 هیچ كێشه‌یه‌كی نیه‌
http://www.webchinupload.com/f/2018-01/5700ac47e167318bf7ed461551332426.png

9

bilal0770 نووسی:

منیش هەمان کێشەم هەبوو، گەر مەبەستتە لۆکاڵهۆست شەیربکەیت لەسەر هەمان نێتوڕك پێویستە،
فایەروۆڵ ناچالاک بکەی ئینجا دەتوانی ئەکسێسی بکەی لە کۆمپیوتەرەکانی ترەوە لە ڕێگەی ئای پیەکەت،

هی من بەم شێوەیە لەیکەمەوە لە کۆمپیوتەرەکانی تر...
https://i.imgur.com/CSx1mlK.png

10

وه‌ڵام: پرسیارێك له‌سه‌ر MySQL+Public IP

ده‌ستت خۆشبیت برام ئه‌وانه‌ گشتیم كردووه‌ بۆ هه‌مان نیتۆرك به‌س من ئه‌مه‌وێت له‌ 10 كۆمپیوته‌ر ئیشی پێ بكه‌م
4 كۆمپیوته‌ر له‌ سلێمانی یه‌ و 2 كۆمپیوته‌ر له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و 3 كۆمپیوته‌ر له‌ سیدصادق و 1 كۆمپیوته‌ر له‌ ڕانیه‌

ئه‌مه‌وێت ئیشه‌كه‌ به‌وشیوه‌یه‌ بكه‌م ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر یه‌ك نیتۆركیش نه‌بن ئیشه‌كه‌ بكرێت به‌س چۆن چۆنی ئه‌وه‌ نازانم

ئیشه‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر یه‌ك نیتۆرك نه‌بن

11

وه‌ڵام: پرسیارێك له‌سه‌ر MySQL+Public IP

کەواتە بیکە بە وێب سایتێك و تەنیا ڕێگە بەچونە ژورەوەی ئەو ١٠ کۆمپیوتەرە بدە...

12

ئایا ئەوکەسانەی بۆیان هەیە ئەکسێس بن بۆ سیستەمەکە گشتین یان تایبەتن؟ گەر تایبەتن ئەتوانیت VPNبەکاربهێنیت و ئەبن بە یەکێک لە کلاینتی نێتۆرکەکە و وەک لۆکال کاردەکەن ئەوکات من زۆر ئەوەم بەکارهێناوە .

ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ژیان به‌ دڵخۆشی به‌ریته‌ سه‌ر...! هه‌موو شتێك شی مه‌كه‌ره‌وه‌..!!وه‌ هه‌موو شتێك ته‌فسیر مه‌كه‌..!!
وه‌ له‌ هه‌موو شتێكیش ورد مه‌به‌ره‌وه‌..!چونكه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵماسیان شی كرده‌وه‌، بینییان ئه‌سڵه‌كه‌ی خه‌ڵوزه

13

وه‌ڵام: پرسیارێك له‌سه‌ر MySQL+Public IP

Govar_Programer نووسی:

کەواتە بیکە بە وێب سایتێك و تەنیا ڕێگە بەچونە ژورەوەی ئەو ١٠ کۆمپیوتەرە بدە...

زۆر سوپاس برا گیان

14

وه‌ڵام: پرسیارێك له‌سه‌ر MySQL+Public IP

فرمان نووسی:

ئایا ئەوکەسانەی بۆیان هەیە ئەکسێس بن بۆ سیستەمەکە گشتین یان تایبەتن؟ گەر تایبەتن ئەتوانیت VPNبەکاربهێنیت و ئەبن بە یەکێک لە کلاینتی نێتۆرکەکە و وەک لۆکال کاردەکەن ئەوکات من زۆر ئەوەم بەکارهێناوە .

تایبەتین برام بەڵام چۆن ئەوە بکەم ئەگەر بتوانی بە ڤیدیۆ دایبنێیت سوپاست ئەکەم