1 (دەستکاری کراوە: bilal0770 2018-03-18 06:14:04)

بابه‌ت: چۆن داتای ناو خشته‌یه‌ك پیشان بده‌م

سلاو به‌ریزان
پێویستم به‌وه‌ هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی جوان داتای ناو خشته‌یه‌ك پیشان بده‌م به‌
Php+MySQL Database
داتاكان وێنه‌شیان له‌گه‌ڵدایه‌

بۆ نموونه‌ من كتێبخانه‌یه‌كم هه‌یه‌
ئه‌مه‌وێت كه‌ كلیك له‌ به‌شی كتێبی كۆمپیوته‌ر كرا به‌ لیست بۆ خواره‌وه‌ داتاكان پیشان بدات

وه‌ هه‌ركامیانم ویست كلیك له‌ درێژه‌ی بابه‌ت بكه‌م
زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و كتێبه‌ پیشان بدات + وێنه‌ی كتێبه‌كه‌ش

سوپاس بۆ هاوكاریتان

2

وه‌ڵام: چۆن داتای ناو خشته‌یه‌ك پیشان بده‌م

کاک بیلال ئەوەی تۆ داوای ئەکەیت و ئێمە کە بیری لێکەئەکەینەوە و لەمەکۆکان چالاکیەکانتانمان بینیوە پێمان وایە بەڕیزتان توانای ئەوکارەتان هەیە بیکەن، چۆنیەتی هێنانی داتا، چۆنیەتی درووستکردنی درێژەی بابەت...
ئایا پرسیارەکەت بە تەواوی لە چ شتێکدایە با لە خزمەتتدابین؟ گەر ئەشتەوێت بێین سکرێپتی کتێبخانەیەکت بۆ درووست بکەین، بڕواناکەم کەس تاقەتی ئەوەی هەبێت!!!
سوپاس

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

3

وه‌ڵام: چۆن داتای ناو خشته‌یه‌ك پیشان بده‌م

ڕێنوار نووسی:

کاک بیلال ئەوەی تۆ داوای ئەکەیت و ئێمە کە بیری لێکەئەکەینەوە و لەمەکۆکان چالاکیەکانتانمان بینیوە پێمان وایە بەڕیزتان توانای ئەوکارەتان هەیە بیکەن، چۆنیەتی هێنانی داتا، چۆنیەتی درووستکردنی درێژەی بابەت...
ئایا پرسیارەکەت بە تەواوی لە چ شتێکدایە با لە خزمەتتدابین؟ گەر ئەشتەوێت بێین سکرێپتی کتێبخانەیەکت بۆ درووست بکەین، بڕواناکەم کەس تاقەتی ئەوەی هەبێت!!!
سوپاس

زۆر سوپاس بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ت براگیان
ئه‌وه‌ی توانیم چاكی ئه‌كه‌م و ئه‌وه‌ی نه‌متوانی سكرێپته‌كه‌ت بۆ ئه‌نێرم سوپاست ئه‌كه‌م ئه‌گه‌ر هاوكاریم بكه‌یت چونكه‌ زۆرزۆر زه‌روره‌

4

وه‌ڵام: چۆن داتای ناو خشته‌یه‌ك پیشان بده‌م

برام ئەوەی پێویستتە چەند تەبڵێکە تەیبڵی کتێبەکان (ناوی کتێب، بەستەری وێنە، ئایدی هاوپۆل...هتد)،
تەیبڵی هاوپۆل (ئایدی، ناوی هاوپۆل)،
ئیتر ڕیلەشنێک دەکەیت و داتاکان نیشان دەدەیتەوە، لەوە زیاتر هیچی تری تێدانییە وابزانم....