1

بابه‌ت: هاوکاری:: کام شوێن و کام پلان باشە بۆ پڕۆژەکەم!؟

سڵاو هاوڕێیان ئەگەر بتوانن هاوکاریم بکەن سوپاستان ئەکەم

بەتایبەت کەسە بە ئەزمونەکانی وێب و هۆست

من ئەمەوێت ماڵپەڕێکی دانانی ڕیکلام لە شێوەی دەسی دوو بەڵام تەواو بێت واتا هەموو بەشەکانی تایبەت تر بن و شتی زیاتری

هەبێت و جگە لەمەش ئەپی IOS  و Android ی بۆ دا بنێم بە webview نا بەڵکوو بە شێوازێکی تەواو ماڵپەڕەکە بەردەست بێت

وە بە سکریپتی وۆردپرێس ئەیکەم و هەموو شتەکان بە سیمی تایبەتی دەکەم .

گریمانەکەی من وا دا ئەنێم

ڕۆژانە زیاد لە ١٠٠٠ کەس بێتە ناو ماڵپەڕ جگە لە ئەپەکان

واتا ڕێژەیەکی باش بەکار بێت .

مەبەستی بابەتەکەم لێرەدایە ئایا کام کۆمپانیای جیهانی باشە بۆ ئەم کارەی من

ئایا من سێرڤەری بۆ بکڕم یان بە هۆستی وۆرپرێس یان چۆن ؟

ئەگەر بتوانن سەرنج و تێبینیتان هەبێت گەورەم دەکەن

ئەوەی بۆ ئێوە بۆتە فکرە
  لای ئێمە یادگارییە!

2

وه‌ڵام: هاوکاری:: کام شوێن و کام پلان باشە بۆ پڕۆژەکەم!؟

باوەڕناکەم بۆ تەنیا بابەتی ئاسایی (نوسین+وێنە)، پێویست بە سێرڤەری تایبەتی هەبێت، هۆستێکی ئاسایی ڕەنگە ئیشەکەت بۆ بکات،
سەبارەت بە دروستکردنی ئەپ ئەوە کێشەت بۆ دروست ناکات دەتوانیت هەر سود لەهەمان کاڵاکان کە لە سایتەکە هەیە بانگی بکەیەوە بە API و ڕێکخستنی بۆ بکەیت لە ئەپەکانت بانگی بکەیتەوە، بەڵام لەڕێگەی وۆردپرێسەوە کەمێک کارەکەت بەرتەسک بکاتەوە گەر خۆت شارەزایی تەواوت لێی نەبێت، یاخود باشتر بڵێم قاڵبەکەت تەواو کەستەمایز نەبێت کێشەت بۆ دروست دەکات، شتێکی وەک دەسی دوو بەرنامەڕێژی تایبەتی بۆ کراوە، بەبڕوای من سیستەمێکی تایبەت بەکارەکەت بەکاربهێنیت باشتردەبێت بۆت، گەر شارەزایی باشیشت هەیە لەوۆردپرێس و سەپۆرتی ڕوکارەکەت باشە ئەوە شتێکی ترە و دەتوانیت لەسەر ئەو بڕۆیت،
بژیت.

3

سەبارەت بە هۆست، سەرەتا هۆستێکی ئاسایی بكڕە، دواتر پێویست بوو پلانەکەی بەرزکەرەوە، زۆر زیاتری پێویست بوو تا کۆتا پلان بڕۆ، گەر زانیت هەر زیاترت دەوێت، ئەوکات دەچیتە سەر سێرڤەر. واتە ئێستا یەکسەر داوای سێرڤەر مەکە چونکە گەشتن بە ١٠٠٠ کەس لە یەک کاتدا کارێکی ئاسایی نییە و کولفە لەسەر خۆت زیاد ئەکەیت!

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

4

Govar_Programer نووسی:

سوپاس کاک گۆڤار وەڵامێکی جوان بوو بژی بۆ ڕێکخستن و گەشەپێدانی وێب لە وۆردپرێس و دروست کردنی ئەپەکە سوپاس بۆ خوا تەواو شارەزاییم هەیە وە ماوەیەکی باشە ئیشی لەسەر ئەکەم تەواو گونجاندومە و تێستم کردووە بەس

کێشەکەی من لەوەدایە ئەترسم ماڵپەڕەکە شەت داون بێت لەکاتی زۆری سەردان بۆ مەسەلەی قەبارەی هۆستەکە

هارد دیسک پلانی بێ کۆتا دا ئەنێم و توانی لە خۆگرتنی ٢٥٠ هەزار پەڕگەی ئەبێت لە گۆداددی هۆستەکە ئەکڕم !

هەر تێبینیەکی تری بەڕێزتان جێگای ڕێز و پێزانینمانە سوپاس دووبارە

ئەوەی بۆ ئێوە بۆتە فکرە
  لای ئێمە یادگارییە!

5

وه‌ڵام: هاوکاری:: کام شوێن و کام پلان باشە بۆ پڕۆژەکەم!؟

ڕێنوار نووسی:

سەبارەت بە هۆست، سەرەتا هۆستێکی ئاسایی بكڕە، دواتر پێویست بوو پلانەکەی بەرزکەرەوە، زۆر زیاتری پێویست بوو تا کۆتا پلان بڕۆ، گەر زانیت هەر زیاترت دەوێت، ئەوکات دەچیتە سەر سێرڤەر. واتە ئێستا یەکسەر داوای سێرڤەر مەکە چونکە گەشتن بە ١٠٠٠ کەس لە یەک کاتدا کارێکی ئاسایی نییە و کولفە لەسەر خۆت زیاد ئەکەیت!

کاک ڕێنوار زۆر سوپاس بۆ وەڵامدانەوە

براکەم من لە قورس بونی ماڵپەڕەکەم ئەترسم و ئەترسم ڕێژەیەکی وا نەبێت بتوانم هۆستەکەم بەرگەی بگرێت وە بە ڕای بەڕێزتان گۆداددی چۆنە بۆ ئەم مەبەستە؟

سوپاس بۆ سەرنجەکەتان

ئەوەی بۆ ئێوە بۆتە فکرە
  لای ئێمە یادگارییە!

6

وه‌ڵام: هاوکاری:: کام شوێن و کام پلان باشە بۆ پڕۆژەکەم!؟

بابەتەکە شوێنی هۆستگرتنەکە نییە، هەمووی هەر CPU و Bandwidth و RAMـە، واتە چ goDaddy بێت یان هەرشوێنێکی تر کەوتۆتەوە سەرخۆت، من لەگەڵ goDaddy ڕاهاتووم و لەوێش هەندێ کارم کردووە وەک host، هەرچەن نرخیان تۆزیک گرانترە لەچاو هەندێک شوێنی تر بەڵام بێکێشەن، سەبارەت بە وەستانی ماڵپەر و ئەو شتانە منیش ئەو ترسانەم هەبووە و ئێستاش ئەو ترسەم هەیە بۆ هەندێ پرۆژەی ترم، بەڵام تاکە چارەسەر ئەوەیە ئەبێت لەسەرەتاوە دەستپێبکەیت، تۆ چۆن خۆت دڵنیا ئەکەیتەوە لە ڕۆژێکا ١٠٠ سەردانکەرت هەبێت؟؟ هەموو ماڵپەرێک لەسەرەتاوە هەتا نزیکەی چەند مانگێکیش سەردانی ئەوپەڕی بگاتە ١-١٠ کەس. زۆر هۆکاری تر هەیە کە سەرەتا سەردانت نابێت، کەواتە چ پێویست ئەکات تۆ لەسەرەتاوە پارەیەکی زۆر تەرخان بکەیت، گەر کێشەی پارەشت نییە ئەوا لە ئێستەوە کۆتا پلانی goDaddy بکڕە big_smile

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

7

سوپاس بۆ وەڵامە بە سودەکەت

ئەوەی بۆ ئێوە بۆتە فکرە
  لای ئێمە یادگارییە!

8

وه‌ڵام: هاوکاری:: کام شوێن و کام پلان باشە بۆ پڕۆژەکەم!؟

سڵاو ببورە بۆ ئەو قسەیە کە ئەیکەم بەڵام ئەگەر ئەتەوێت وێب سایتی هاوشێوەی دەسی دوو دروست بکەیت سەرکەوتوو نابیت چونکە بە سایتی دەستی دووە وە کۆمەڵێک سایتی تریش هەیە هەمان خزمەتگوزاری پێشکەش ئەکەن لە بەر ئەوە بیر لە خزمەتگوزاریەکی تر بکەوە تا ئێستا لە کوردستان هاوشێوەی نەبێت

127.0.0.1

9

وه‌ڵام: هاوکاری:: کام شوێن و کام پلان باشە بۆ پڕۆژەکەم!؟

منیش لەگەڵ ئەوەدام کە لە سەرەتاوە بۆی بڕۆیت. هەموو جێگەکان گەرەنتییەکی باشت دەدەنێ، هەرکاتێک نزیک بوو لەوەی کە کێشەت بۆ دروست ببێت خۆیان ئاگادارت دەکەنەوە کە پێویست دەکات جێگەیەکی باشترت هەبێت بۆی. بەڵام لە سەرەتاوە تاکوو دو سێ مانگێک لە هەرشوێنێک بێت کارت ماشی دەبێت. من بۆ خۆم هەمیشە hostgator, dreamhost, one.com م بەکار هێناوە و یارمەتی زۆرت دەدەن لەو ڕوانەوە

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

10

وه‌ڵام: هاوکاری:: کام شوێن و کام پلان باشە بۆ پڕۆژەکەم!؟

وه‌ک براده‌ران باسیان کرد سه‌ره‌تا پلانی بچووک هه‌ڵبژێره‌ چونکه‌ به‌ یه‌ک ڕۆژ سه‌ردانکه‌رانت ناگاته‌ هه‌زار که‌س له‌ ڕۆژێکدا. دواتر که‌ زانیت پێویستت به‌ سێرڤه‌ری سه‌ربه‌خۆیه‌ ئه‌وکات بیکڕه‌.
بۆ ئه‌وه‌ی وردت بزانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت چه‌ند traffic یان bandwith سه‌ڕف ده‌کات ئه‌وه‌ لێکدانه‌وه‌که‌ به‌و شێوازه‌ی خواره‌وه‌یه‌.

وا دانێ هه‌ر یه‌کێک له‌ لاپه‌ڕه‌کانت قه‌باره‌که‌ی 1MBه‌. ڕۆژانه‌ ۱۰۰۰ که‌س سه‌ردانی ده‌که‌ن که‌ مانگانه‌ ده‌کاتا ۳۰۰۰۰ سه‌ردان.
وادانێ هه‌ یه‌کێک له‌م سه‌ردانکه‌رانه‌ که‌ سه‌ردان ده‌کا ته‌نها سه‌یری ۲ لاپه‌ڕه‌ ده‌کات.
ئه‌نجام به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه‌یه‌.
visitors * 2 page per visit * 1MB per page visited 30000   
= 60000MB yan 60GB
له‌وانه‌یه‌ له‌وکاته‌ پێویستت به‌ سێرڤه‌ری سه‌ربه‌خۆ بێت که‌ ڕۆژانه‌  30000 تا 40000 که‌س سه‌ردانت هه‌بێ.

هیچ شتێک ئه‌وه‌نده‌ باش نیه‌ که‌ نه‌توانرێت باشتر بکرێت.
"ئاسۆ نادری"

11

وه‌ڵام: هاوکاری:: کام شوێن و کام پلان باشە بۆ پڕۆژەکەم!؟

سوپاس بۆ تێبینیەکانتان زۆر سودی هەبوو هەر بمێنن

ئەوەی بۆ ئێوە بۆتە فکرە
  لای ئێمە یادگارییە!

12

وه‌ڵام: هاوکاری:: کام شوێن و کام پلان باشە بۆ پڕۆژەکەم!؟

barznji نووسی:

سڵاو هاوڕێیان ئەگەر بتوانن هاوکاریم بکەن سوپاستان ئەکەم

بەتایبەت کەسە بە ئەزمونەکانی وێب و هۆست

من ئەمەوێت ماڵپەڕێکی دانانی ڕیکلام لە شێوەی دەسی دوو بەڵام تەواو بێت واتا هەموو بەشەکانی تایبەت تر بن و شتی زیاتری

هەبێت و جگە لەمەش ئەپی IOS  و Android ی بۆ دا بنێم بە webview نا بەڵکوو بە شێوازێکی تەواو ماڵپەڕەکە بەردەست بێت

وە هەموو شتەکان بە سیمی تایبەتی دەکەم .