1

بابه‌ت: بەكارهێنانى زانيارى چوونە ژوورەوەى ئەندامەكان بۆ سكرێپتێكى تر

سڵاو.
بەڕێزان پرسيارێكم هەبوو لەسەر پێكەوە بەستنى دوو سكرێپت، بۆ نمونە من ماڵپەڕێكى ژووملەم هەيە و كۆمەڵێك ئەندامى تيايە كە هەژماريان دروست كردووە، ئێستا دەمەوێت سەكۆيەكى پرسيار و وەڵام دروست بكەم بە سكرێپتى Question 2 Answer ، ئينجا دەمەوێت ئەو ئەندامانەى ماڵپەڕە ژووملەكە بتوانن لە سكرێپتەكە چوونە ژوورەوە ئەنجام بدەن بە بێ دروست كردنى هەژمارێكى تر لە سكرێپتى Question 2 Answer ەكە، شتى ئاوا دەكرێت بێ زەحمەت ئەگەر كەسێك زانيارى لەسەرى هەبێت.
زۆر سوپاس

2 (دەستکاری کراوە: ڕێنوار 2018-05-12 22:17:30)

وه‌ڵام: بەكارهێنانى زانيارى چوونە ژوورەوەى ئەندامەكان بۆ سكرێپتێكى تر

خشتەی بنکەی دراوەی جووملەم بیر نەماوە، خۆت لە بنەکەی دراوە بگەڕێ بۆ خشتەی ئەندامەکان، لەوێ username و  password ی ئەندامەکان وەربگرەو و لە سکرێپتە نوێیەکە داغڵیان بکە، و دڵنیابەرەوە لەوەی کە سکرێپتەکە هاشکردنی passwordەکەی وەک هی جووملە وابێت، واتە گەر جووملە بە md5 هاشکراون، ئەوا دەبێت سکرێپتەکەش هەر بە md5 هاش بکات گەرنا جێبەجێ نابێت.

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

3

وه‌ڵام: بەكارهێنانى زانيارى چوونە ژوورەوەى ئەندامەكان بۆ سكرێپتێكى تر

سڵاو كاك ڕێنوار.
سوپاس بۆ وەڵامەكەت.

من دەمەوێت بەبێ گواستنەوەى زانيارى ئەندامەكان ئەم كارە بكرێت، بۆ نمونە ئەندامێك دەيەوێت لە Question 2 Answer چوونە ژوورەوە بكات، بەڵام ئەم لە ماڵپەرە سەرەكيەكە هەژمارى هەيە، دەكرێت Question 2 Answer ەكە ڕاستەوخۆ زانيارى لەو ماڵپەڕە سەرەكيەكە وەربگرێت بۆ پەسندكردنى چوونە ژورەوە؟

ڕێك وەك ئەوە وايە كە پانێڵى چوونە ژوورەوەى Question 2 Answer بە داتابەيسى ژووملەكەى ترەوە ببەسترێت و تەنها زانيارى لەو وەرگرێت؟

4

وه‌ڵام: بەكارهێنانى زانيارى چوونە ژوورەوەى ئەندامەكان بۆ سكرێپتێكى تر

balenzrar نووسی:

ئەوەی لە قسەکانت تێ دەگەم تۆ پێویستە سکرێپتی دووەم کە دەتەوێت زانیاری لە ماڵپەڕی سەرەکی وەربگرێت، پێویستە کەستەمایزی تەواوەتی بۆ بکەیت، کە نازانم تا چەند توانای ئەوەت هەیە گۆڕانکاری تێدابکەیت، بەس منیش قسەکەی کاک ڕێنوارم لا پەسەندە کە زانیاریەکان لە بنکەی سەرەکیەوە بگوازیتەوە و دوگمەیەک دابنێی و ڕێکخستنی بۆ بکەیت کە زانیاریەکان ئاڵوگۆڕ بکات.

5 (دەستکاری کراوە: ڕێنوار 2018-05-13 18:37:31)

وه‌ڵام: بەكارهێنانى زانيارى چوونە ژوورەوەى ئەندامەكان بۆ سكرێپتێكى تر

ڕێگاکان زۆرن بۆ ئەو کارە، بۆ نموونە
- لەگەڵ registerکردن لە joomla راستەوخۆ کۆنێکتی داتابەیسەکەی سکرێپتە تازەکە بکات و لەوێش زیادی بکات.
- بە دوگمەیەک هەرکاتێک خۆت بتەوێت ئەندامەکان لەملا ببەیت بۆ ئەولا.
- شەوانە بە crohn jobs کاتێک دابنێیت لە جیاتی دوگمەکە خۆی بیکات (ئەوکات کاتێک ئەندامێک خۆی چالاک دەکات تۆ پێی دەڵێیت چاوەڕێبە تا ٢٤ کاتژمێر هەژمارەکەت چالاک بێت، ئەویش بەمەبەستی ئەوەی کە بگات بە کاتی دیاریکراو و ئەندامەکان زیاد ببێت).
- یان وەک خۆت وتت وا لە question2answer بکەیت کە پەیوەندی بکات بە joomlaکەوە.
- یان گەر userەکانت دیاریکراون دەتوانیت لەگەڵ هەر register کردنێکدا خۆت هەژمارێکیان بۆ دروست بکەیت لە سکرێپتە تازەکە.
کارەکان دەبێت programmerێک بۆت بکات، و دەبێت بەردەوام چاودێری هەبێت لەسەری (بەبۆچونی من) و کۆمەڵێک سەرئێشەی هەیە هەندێک لەڕێگاکان، بۆ نمونە دەبێت تۆ دڵنیابیت لەوەی userەکە verify بووە ئینجا لەولا زیادی بکات! بەڵام گەر لە programming نەزانیت و بەردوام لەدوای نەبیت ئەوا باشتر وایە کە manually کارەکان بکەیت، کە هەموو ئەندامەکان خۆت زیادیان بکەیت بۆ scriptە نوێیەکە.

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

6

وه‌ڵام: بەكارهێنانى زانيارى چوونە ژوورەوەى ئەندامەكان بۆ سكرێپتێكى تر

زۆر سوپاس بۆ وەڵامەكانتان.
ئايا هيچ (زيادركراو) وێك هەيە كە ئاڵوگۆڕى زانيارى بكات لەنێوان دوو داتابەيس، واتە زيادكردنى زانياريەكان بۆداتابەيسى دووەم بە شێوەيەكى ئۆتۆماتێك بێت ؟

7

وه‌ڵام: بەكارهێنانى زانيارى چوونە ژوورەوەى ئەندامەكان بۆ سكرێپتێكى تر

بژیت، خۆم بەکارهێنەری جوملە نیم و ئەم پێوەکراوەم تاقی نەکردۆتەوە، بەڵام بەڕێزتان تاقیبکەنەوە بزانن ئیشەکەتان ڕایی دەکات،
https://extensions.joomla.org/extension … on2answer/