1

بابه‌ت: دروست کردنی وێبێک بۆ فەرهەنگ

سڵاو هاورێیان من ئەمەوێ وێبێک دروست بکەم بە زمانی ASP.net بۆ فەرهەنگ گەر هاوکاری بکرێم زۆر سوپاس

2

وه‌ڵام: دروست کردنی وێبێک بۆ فەرهەنگ

تەنها یەک تێبینی: ASP.NET زمان نییە بەڵکو Framework ـە. بۆ ئەوەی ASP.NET بەکاربێنی، دەبێت یەکێکە لە زمانەکانی .NET بەکاربەری، کە لەهەمویان باوتر C# (سی شارپ) ـە.

سەبارەت بە پرسیارەکەت، ڕوون نییە کە ئێمە چۆن دەتوانین یارمەتیت بدەین. وێبچن شوێنێکە بۆ دڤالۆپەرەکان، پرۆگرامەرەکان، و ئەوانەی لە جیهانی IT دا تێیان دەگیرێ و دەیانەوێت بە زمانی کوردی سۆرانی وەڵامیان چنگ کەوێ. ئەگەر پرسیارێکی تەکنینکیت هەیە بەخۆشحالییەوە هاوکارت دەبین، بەڵام ئەگەر بتەوێت یەکێک بۆت درووست بکات، ئەوە ئەتوانی لەبەشی کڕین و فرۆشتنی ڕاژە (https://www.webchin.org/Meko/viewforum.php?id=33) پرسیار بکەی.

3

وه‌ڵام: دروست کردنی وێبێک بۆ فەرهەنگ

دەستت خۆش کاک بروسک مەرج نییە بۆم دروست بکەن بەڵام گەر فکرەیەکم بدەنێ لەسەر داتابەیسەکەیی و کەمێ ڕوون کردنەوە ئەوە کارەکەم باش دەبێت لەگەڵ رێزم