1 (دەستکاری کراوە: ڕێنوار 2018-05-26 11:30:36)

بابه‌ت: كێشه‌ی خاوی و وه‌ستان له‌ هاردی ده‌ره‌كی

هاردێك دەرەكیم هەیە زۆر خاوبۆتەوە كە ئەیكەمەوە خاو ئەبێتەوە، ئەمەوێت داتاكانی ناوی بگوازمەوە بەڵام زۆر خاوە و هەندێك لە فایلەكانیش ناگوازرینەوە.
Silicon HDD 1TB USB 3
https://www.silicon-power.com/web/product-Armor_A80
دوو كەیبڵ تاقی كردۆتەوە، هەرسێ شوێنی USB كۆمپیوتەرەكەشم تاقیكردۆتەوە.
كەیبڵەكان و هاردەكە USB 3 یە بەڵام كۆمپیوتەرەكە USB ئاساییە كۆنەكانە.
بڕواناكەم كێشەكە لە كایبڵ و USB بێت چونكە كا داتاكان ئەگوازمەوە زۆر خێرایە و لەپڕێكا ئەوەستێت و یان كامل ئەوەستێ یان خاو ئەبێتەوە(وەك وێنەكە)، بەرنامەیەكشم تاقیكردەوە ئەنجامەكەی لە وێنەكەدایە:
http://www.webchinupload.com/f/2018-05/ … aa48b.jpeg
http://www.webchinupload.com/f/2018-05/ … 9381e.jpeg
http://www.webchinupload.com/f/2018-05/ … 9bb93.jpeg

چارەسەر چییە، داتاگان چۆن بگوازمەوە، نزیكەی 200GB داتای تێدایە

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

2

وه‌ڵام: كێشه‌ی خاوی و وه‌ستان له‌ هاردی ده‌ره‌كی

چەن ساڵێک لەمەر بەر شتیکی وام لێ بەسەر هات. ئەمەی بۆت باس دەکەم راستییە!
ئەوەندە لیی بێزار بووم، مەنجەڵیکم هێنا و ئاو م تێکرد و کولانم. هاردەکەم تێ کرد و کەمە کەمە دەرم دەهێنا تاکوو هیچ نەتوێتەوە، واتە هاردەکەمم کولان بە کوردییەکەی. 2 هەفتەیەک دامنا تا بە تەواوی وشک بێتەوە و پاشان وەک تەیارە کاری دەکرت.
ناڵیم وا بکە، بەلام بەهۆی ئەو کیشانەوە ئیستە هیچ سیقەم بە هارد نەماوە...

بزانە بەم پڕۆگراەنە هیچ چارەسەرت دەبێت
https://www.online-tech-tips.com/comput … ard-drive/
کێشەی زۆری و بۆری پۆڕگرام لەمەدایە، کە کێشەیەکی وات توش دەبێت، هەزارەها شتی بۆ دروست کراوە بەڵام ڕەقەلاکان ئاسان نین بە پڕۆگرام چارە بکرێت.

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

3

وه‌ڵام: كێشه‌ی خاوی و وه‌ستان له‌ هاردی ده‌ره‌كی

جا من بچم بیکوڵێنم هههه
دەستخۆش کاک پێشەوا، ڕاستیەکەی من تائێستا قەناعەتم بەوە نەبووە بە software بتوانیت hardware چارە بکەیت، تاقیان دەکەمەوە بزانم کار دەکەن و بەشکم چارەی کەن.

ئایا کێشەی تێکچوونی ئەم هاردانە لە دەرەوەی وڵاتیش هەر وایە؟ من پێموابوو کێشەکە تەنها لەم کوردستانە بێت بەهۆی خراپی کوالیتی!

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

4

وه‌ڵام: كێشه‌ی خاوی و وه‌ستان له‌ هاردی ده‌ره‌كی

ناتوانین بڵیین هەمان شێوەیە، لێرە چۆنییەتی بەکارهێنان و ماوەی تەمەنی بڕیار دەدات کە ئیتر کەی دەست بکات بە گیاندان. لێرە هیچ نەبێت ٣ ساڵێک کارت بۆ ماشی دەکات.

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

5

وه‌ڵام: كێشه‌ی خاوی و وه‌ستان له‌ هاردی ده‌ره‌كی

باشە دوای ئەوەی ٣ ساڵ کاری ماشی کرد ئەی دوای ئەو ٣ ساڵە ئەبێت فاتیحەی لەسەر بخوێنین بۆ داتاکان؟ یان ئەبێت هەموو دوو ساڵ جارێک هاردەکە بگوازینەوە سەر دانەیەکی نوێ؟ کەواتە ئەمانە ئەمانبەنەوە بۆ سەر خزمەتگوزاری Cloud بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشانە!

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.