1

بابه‌ت: کۆمپیتەرەکەت چەند بەتوانایە؟ وە بۆچی؟

ئەگەر کەسێک پرسیارت ئاڕاستە بکات کە کۆمپیتەرەکەت چەند بەتوانایە، دەتوانی وەڵامی بدەیتەوە؟
بە ڕەقەڵاکانی کۆمپتەرەکەت ئاشنایت؟

پێم وایە بابەتێک لەو جۆرە گەرم بکەین، باڵام لە پیشدا دەمەویت بۆچونی هەر یەک لە ئیوە وەربگرم، کە ئایا ناسینی ڕەقەلاکانی ئامێرەکەت ئاسانە؟ یاخود زانیاری ورد لەسەری پیویستە؟

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

2

وه‌ڵام: کۆمپیتەرەکەت چەند بەتوانایە؟ وە بۆچی؟

بۆ بەکارهێنانی چەند بەرنامەیەک لەیەک کاتدا دەڵێم با ڕامەکەی بەرزبێت بۆ ئەوەی توانای کارکردنت لەسەر زیاتر لە پرۆگرامێک هەبێت بۆ نموونە فۆتۆشۆپ و گوگڵ کرۆم لە یەک کاتدا کارپێبکەیت و لەسەر ویندۆزیش بیت، لێرەدا ویندۆز ٢ گێگابایتی دەوێت، هەر یەک لەو دوو بەرنامەیەش لانی کەم ٢ گێگابایتی پێویستە.

بۆ زەخیرەکردن و خێرایی کۆمپیوتەرەکەت hard SSD بێت، ئەوا خێراتیر داتاکان ئەخوێندرێنەوە... .

بەڵام تا ئێستا نازانم کاری پرۆسێسەر چییە؟ و چۆن کاردەکات؟
یان bios چییە؟ پیلێک هەیە هی bios ئەوە بۆچییە؟
لەبەر ئەوە زانیاری ورد لەسەری پێویستە.
سوپاس بۆ گەرمکردنی ئەم بابەتە

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

3 (دەستکاری کراوە: PeSHaWa 2018-07-14 13:15:23)

وه‌ڵام: کۆمپیتەرەکەت چەند بەتوانایە؟ وە بۆچی؟

https://icdn2.digitaltrends.com/image/amd-ryzen-7-cpu-insocket1-2.jpg

CPU کورتکراوەی  Central Processing Unit. وە ناوەکەشی خودی کارەکەیەتی، کە کاری پرۆسە کردنە و لە سەنتەردایە، واتە بەبێ ئەو هیچ کام لە ڕەقەلاکانی تر کار ناکەن.  کاری سەرەکی کردارە، پێی دەڵیین چ کردارێکمان دەوێت، ئەو وەری دەگریت و کردارەکەمان بۆ دەکات.  fetch-decode-execute.
CPUەکەی خۆم  لە جۆری AMD و ناوی AMD Ryzen 7 2700X ە


https://qph.fs.quoracdn.net/main-qimg-13e0522997720bdc8273486f9c13de2d-c
Cores  لە CPU دا زۆر گرنگە، کە زۆر لە ئێمە بیرمان دەچێتەوە.  بە واتای شانەکان دێت، یاخود من بە نەوک ناوی دەبەم. کەواتە هەر ئامێرێک شانە یاخود ناوکی یاتر بیت باشتر کار دەکات یان خراپتر؟ بێ گوومان باشتر چونکە کارەکانی خۆیان دابەش دەکەن. واتە Core وا دەکات کە ئێمە بتوانین بە هاوکاری Ram چەند بەرنامەیەک بکەینەوە، بەلام بە هاوکری ئەو Core انە هەردوو پڕۆگرامەکە بە یەک خێرایی کاربکەن.
CPUەکەی خۆم  Core-8 Thread-16ی هەیە کە تەواو توانای دابەشکردنی کارەکانی هەیە بەم جۆرەی خوارەوە
https://software.intel.com/sites/default/files/m/b/9/5/b/f/33285-figure-1.jpg

GHZ چییە؟

بە هاوکاری ئەو شتانەی سەرەوە کە باسمان کرت، لەگەڵ چەند هێزێکی تری بەشەکانی کۆمپیتەرەکە، cpu ، ەکە دەژی. با بڵیین دڵی لێی دەدات. ئەی ئایا دڵی چەند جار لێ دەدات؟ واتە سوڕانی خوێنی لەشی چەندە؟ وەڵامەکە GHZ پێمان دەڵیت. CPU ەکەی خۆم 4.35GHz جار دڵی لێێ دەدات. 435 ملیارد جار لە سانیەیەکدا دڵی لێی دەدات.

نامەوێت لە کاتی ئێستەدا باسی overclock بکەم. چونکە دەزانم هەمووی بەبێ خوێندنەوە دەچن دەستکاری دەکەن و دوای خەتای ئێمە دەگرن. تەنها ناوی دەهێنم بۆ ئەوەی زیاتر لەسەری بخویننەوە.

INTEL و AMD جۆرەکانی CPUن.

ئەمە CPU, ئەگەر شتێکم لەبیر چووە یاخود هەڵەیەک هەیە هیوادارم هاورییان بۆم ڕاست بکەنەوە.

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

4

وه‌ڵام: کۆمپیتەرەکەت چەند بەتوانایە؟ وە بۆچی؟

دەستتخۆشبێت جوانت ڕوونکردەوە، ئەم ڕوونکردنەوەیە ئەوە ئەگەیەنێت، بەتەنها ڕام، CPU یاخود جۆری HARD کاری خێرایی جێبەجێ ناکەن، بەڵکوو هەموویان دەبێت بەشداربن لە پرۆسەکە.

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

5

وه‌ڵام: کۆمپیتەرەکەت چەند بەتوانایە؟ وە بۆچی؟

ڕاستە، هیچ بەشێکی ناتوانێت بڕیار لەسەر شتێکی تایبەت بدات.
ئێستە بۆ نمونە، ئەو کەسانەی کە کار زۆر لە Photoshop یاخود پڕۆگرامەکانی مۆنتاژ دەکەن بۆ نمونە خۆم، ئەگەر رامەکەم چەند خێرا بێت، ئەگەر CPU ەکەم چەند خێرابێت و کەرەکانم بۆ بکات. بەلام ئەگەر هاردێکی خاو و خلیچکم هەبێت بۆ تۆمارکردنی کارەکان، واتە هیچمان نەکرد بە هیچ؟ ئەگەر بناغەی کارەکەمان بە داری تەڕ دروست کرت، ئیتر دیواریش لەسەری ناوەستیت.
من خۆم ئەمە بەکار دەهێنم
WD Black SSD 250GB M.2 PCIe
M.2 2280, PCIe, NVMe, Gen3x4, up to 3000/1600MB read/write

یەکەم شت NVMe ە، وە دووەم خێرایی تۆمارکردن و کردنەوە

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

6

وه‌ڵام: کۆمپیتەرەکەت چەند بەتوانایە؟ وە بۆچی؟

https://www.howtogeek.com/wp-content/uploads/2017/11/img_5a1b6a7a4c1fe.png

Bios

تاکە پڕۆگرامۆکەیەکە کە لەگەڵ کۆمپیتەرەکەت هەیە کاتێک دەیکڕیت و دەیهێنیتەوە مالەوە. پاشان لەدوایدا سیستەمی تری لەسەر دادەمەزرێت ئەگەر لەسەری نەبێت. وە ئە پڕۆگرامۆمەکە کارێکی ناوازە دەکات بەلام زۆر کەم لە ئێسمە بەکاری دەهێنین، وە بەکار هێنانەکەی ئێمەش تەنها بۆ هەڵبژاردنی هاردێک یان دیسکێکە لە کاتی داگیرساندیدا، جا ئیتر ئەگەر USB,CD یاخود هەر شتکی تر بێت.

Bios لەسەر Motherboard دامەزراوە
زۆرێک لە Motherboard  کان کاری زۆر دەکەن، یاخود CPUەکان کاری زۆر دەکەن، بەڵام وەک ستانداردێک دانەندراون، دەبێت لە Bios پێش هەموو کارێک ئەو ستانداردانە چاک بکەیت. بۆ نمونە خێرایی CPU هەندێک جار بە تەواوی وەری ناگریت، دەبێت لەوێوە ڕێگەی پێ بدەیت. وە ئەوەش هەمان ئەو Overclock ەیە کە پێشوتر باسم کرت.

https://www.youtube.com/watch?v=56VO13uOd1U

من بۆ خۆم Gigabyte Aorus Gaming 5 WIFI بەکار دههێنم

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

7

وه‌ڵام: کۆمپیتەرەکەت چەند بەتوانایە؟ وە بۆچی؟

دەستت نەیەشێت

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

8

وه‌ڵام: کۆمپیتەرەکەت چەند بەتوانایە؟ وە بۆچی؟

ده‌سته‌كانت خۆشبێت ...

رووحت شاد ( كاكه‌ ئاسۆ ) ئه‌ندازیار و بیلمه‌ت و پرۆفیسۆری وێبی كوردی
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادری)