1 (دەستکاری کراوە: bilal0770 2018-07-31 06:45:43)

بابه‌ت: چۆن دوو كیوری له‌ناو یه‌ك به‌كاربهێنم

سڵاو به‌ڕێزان
پێویستم به‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ داتابه‌یسی MySQL دا دوو كیوری له‌ناو یه‌ك به‌كاربهێنم
ئێستا له‌ مایكرۆسۆفت ئه‌كسێس ئه‌توانرێت كیوری له‌سه‌ر خشته‌ دروست بكرێت
پاشان له‌سه‌ر ئه‌و كیورییه‌ش كیورییه‌كی تر دروست بكرێت واته‌ له‌و كیورییه‌ی پێش خۆیه‌وه‌ زانیارییه‌كان وه‌ربگرێت نه‌ك كیوری دروست بكه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر خشته‌ به‌ڵكو به‌ سود وه‌رگرتن له‌ كیوری پێشوو بتوانین كیورییه‌كی تر دروست بكه‌ین

ئێستا من پێویستم به‌وه‌یه‌ هه‌مان ئیش بكه‌م له‌سه‌ر داتابه‌یسیMySQL به‌ڵام چۆن ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بده‌م
له‌ داتابه‌یسی MySQL دا چ جۆره‌ به‌دیلێك هه‌یه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی مایكرۆسۆفت ئه‌كسێس
سوپاستان ئه‌كه‌م بتوانن هاوكاریم بكه‌ن

2

وه‌ڵام: چۆن دوو كیوری له‌ناو یه‌ك به‌كاربهێنم

ئیشەکەت چییە بە دەقیقی دەتوانی جۆین بکەی نموونەیەکی سادە

SELECT * FROM users,post WHERE user.id=post.user_id AND user.id=1

3

وه‌ڵام: چۆن دوو كیوری له‌ناو یه‌ك به‌كاربهێنم

دەکرێت، پێی دەوترێت Nested Query

Govar Jabar نووسی:

ئیشەکەت چییە بە دەقیقی دەتوانی جۆین بکەی نموونەیەکی سادە

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

4

وه‌ڵام: چۆن دوو كیوری له‌ناو یه‌ك به‌كاربهێنم

ئیشه‌كه‌ گشتی له‌ یه‌ك خشته‌دایه‌
ئه‌مه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و خشته‌یه‌ دوو كیوری له‌ناوی یه‌كدا دروست بكه‌م
وه‌ك ئه‌و كیورییانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌كسێس دروست ئه‌كرێن و دووباره‌ له‌سه‌ر ئه‌و كیورییه‌ كیورییه‌كی تر دروست ئه‌كرێته‌وه‌ بۆ ئه‌كسێس زۆر ئاسان ئه‌كرێت به‌ڵام بۆ MySQL نازانم چۆنه‌ sad

5

وه‌ڵام: چۆن دوو كیوری له‌ناو یه‌ك به‌كاربهێنم

Govar Jabar نووسی:

ئیشەکەت چییە بە دەقیقی دەتوانی جۆین بکەی نموونەیەکی سادە

SELECT * FROM users,post WHERE user.id=post.user_id AND user.id=1

چونكه‌ له‌ یه‌ك خشته‌دایه‌ ئه‌مه‌وێت كیوری له‌سه‌ر كیوری دروست بكه‌مه‌وه‌ به‌س چۆن نازانم ئه‌وه‌
ئیشه‌كه‌م به‌ جۆین ناكرێـت و جۆیینی تێدا نیه‌
چونكه‌ هه‌ر له‌سه‌ر یه‌ك خشته‌یه‌

6

وه‌ڵام: چۆن دوو كیوری له‌ناو یه‌ك به‌كاربهێنم

ڕێنوار نووسی:

دەکرێت، پێی دەوترێت Nested Query

Govar Jabar نووسی:

ئیشەکەت چییە بە دەقیقی دەتوانی جۆین بکەی نموونەیەکی سادە

به‌ نێستد كیوری چۆن چۆنی بیكه‌م برام؟

7

وه‌ڵام: چۆن دوو كیوری له‌ناو یه‌ك به‌كاربهێنم

ده‌ستتان خۆشبێت و سوپاستان ئه‌كه‌م
ئیشه‌كه‌م به‌ union all كرد
به‌م شێوه‌یه‌:

SELECT nawyhsab,mads,madh, sum(mads+madh) AS koimadfu030405,maqh,madh, sum(maqs + maqh) AS koimaqbuz030405
FROM tbl_bo_raport
WHERE m1
IN (04 ) 
AND barw =  '2018-07-21'
group by nawyhsab
union all
SELECT "koy04",sum(mads),sum( madh), sum(mads+madh) AS koimadfu030405, sum(maqs),sum( maqh), sum(maqs + maqh) AS koimaqbuz030405
FROM tbl_bo_raport
WHERE m1
IN (04 ) 
AND barw =  '2018-07-21'
union all
SELECT "koy_030405",sum(mads),sum( madh), sum(mads+madh) AS koimadfu030405, sum(maqs),sum( maqh), sum(maqs + maqh) AS koimaqbuz030405
FROM tbl_bo_raport
WHERE m1
IN ( 03, 04, 05 ) 
AND barw =  '2018-07-21'
union all
SELECT "koy01030405",sum(mads),sum( madh), sum(mads+madh) AS koimadfu030405, sum(maqs),sum( maqh), sum(maqs + maqh) AS koimaqbuz030405
FROM tbl_bo_raport
WHERE m1
IN (01, 03, 04, 05 ) 
AND barw =  '2018-07-21'
union all
select "koi_zhmarakan",n1,n2,sum(n1+n2) as koin1n2,n3,n4,sum(n3+n4) as koin3n4 from tbl_numbers

8

وه‌ڵام: چۆن دوو كیوری له‌ناو یه‌ك به‌كاربهێنم

کاک بیلال منیش هەمان کێشەی تۆم هەیە ئەگەر یارمەتیم بەیت سوپاست ئەکەم

لەو union all a ە تێنەگەیشتم

web designer / web developer

9

وه‌ڵام: چۆن دوو كیوری له‌ناو یه‌ك به‌كاربهێنم

koshan نووسی:

کاک بیلال منیش هەمان کێشەی تۆم هەیە ئەگەر یارمەتیم بەیت سوپاست ئەکەم

لەو union all a ە تێنەگەیشتم

كیورییه‌ك بنوسه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ی وه‌ربگره‌
پاشان كیورییه‌كی تریش بنوسه‌ و ئه‌نجامی ئه‌ویش وه‌ربگره‌
به‌ union all بیان به‌سته‌ پێكه‌وه‌
ئه‌و یونیه‌نه‌ بۆیه‌ به‌كاری ئه‌هێنیت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی كیوری دوای خۆی بخاته‌ ژێر ئه‌نجامی كیوری پێشتر
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌نوسی ئه‌وا راسته‌وخۆ ئه‌نجامی كیوری یه‌كه‌م له‌گه‌ل ئه‌نجامی كیوری دووه‌م به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه‌ ئه‌نوسیت

10

وه‌ڵام: چۆن دوو كیوری له‌ناو یه‌ك به‌كاربهێنم

bilal0770 نووسی:

بە ئەرك نەبێت ئەتوانی بە كۆد بۆم بنووسی؟

web designer / web developer

11

وه‌ڵام: چۆن دوو كیوری له‌ناو یه‌ك به‌كاربهێنم

select * from table1
union all
select * from table2

12 (دەستکاری کراوە: koshan 2018-08-12 21:17:01)

وه‌ڵام: چۆن دوو كیوری له‌ناو یه‌ك به‌كاربهێنم

bilal0770 نووسی:

select * from table1
union all
select * from table2

باشە union all ئیشی چیت بۆ ئەکات؟

web designer / web developer

13

وه‌ڵام: چۆن دوو كیوری له‌ناو یه‌ك به‌كاربهێنم

وا دانێ PHP بەکار ئەبەیت.

ئەتوانیت ئاوا دوو query بنووسیت:

$db->query('SELECT * FROM table1');
$db->query('SELECT * FROM table2');

لێرە دا تۆ دووجار کویریت ناردووە بۆ ئەوەی دوو داتات بۆ بهێنێت کە هەموو columnەکانیان وەکوو یەکن، کێشەکە لێرەدا ئەوەیە 2 جار تۆ داواکاری ئەنێریت بۆ داتابەیس بۆ وەرگرتنی داتا.

بەڵام بەم جۆرە

$db->query('SELECT * FROM table1 UNION ALL SELECT * FROM table2');

ئەوا تۆ یەک جار داواکاری دەنێریت بۆ داتابەیس و هەردوو داتاکەت بۆ ئەهێنێت.

بۆ پرۆژەی ئاسایی هەست بە جیاوازی ناکەیت، بەڵام کاتێک پرۆژەیەکت دەبێت جاری وایە چەندین tableت هەیە و چەندین queryت ناردووە بۆ داتابەیس ئەوکات هەموو هەوڵیک دەدەیت کە request بۆ داتابەیس کەم بکەیتەوە.

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

14

وه‌ڵام: چۆن دوو كیوری له‌ناو یه‌ك به‌كاربهێنم

ده‌ست و چاوت خۆشبێت كاكه‌ ڕێنوار ی خۆشه‌ویست
سوپاس بۆ ئه‌و ڕونكردنه‌وه‌ جوانه‌ت براگیان

15

وه‌ڵام: چۆن دوو كیوری له‌ناو یه‌ك به‌كاربهێنم

دەستت خۆشبێت تێگەیشتم

web designer / web developer