1 (دەستکاری کراوە: edrisabubakr 2018-08-05 09:42:54)

بابه‌ت: روونكردنه‌وه‌ ده‌رباره‌ی پێگه‌ی ait

به‌ڕێزان دوای ماندووبنێكی زۆر به‌شوێن ماڵپه‌ڕێكی باش تا هۆستی لێبكڕم دواجار ئه‌م پێگه‌یه‌م بینی www.ait.com
داواكارم له‌ئێوه‌ی به‌ڕێز كه‌ ته‌ماشای بكه‌ن چونكه‌ هه‌موو له‌رووی خزمه‌تگوزاری و نرخه‌وه‌ زۆر باشه‌ به‌ڵام هه‌موومان پێویستمان به‌هاوكاری و سه‌رنجی یه‌كتره‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ گرنگه‌.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره‌ بۆ من ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆر ده‌مێكه ئه‌م كۆمپانیایه‌ دامه‌زراوه‌ و نرخی گونجاوه‌ و خزمه‌تگوزاری باشه‌ به‌ڵام به‌ناوبانگ نییه‌؟!
سوپاستان ده‌كه‌م ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن ..

قه‌رزارتین ئاسۆ نادری ...

2

وه‌ڵام: روونكردنه‌وه‌ ده‌رباره‌ی پێگه‌ی ait

سەبارەت بە شوێنی هۆست لە یەكێك لە پەیامەكانی خوا لێ خۆش بوو ڕووحی شاد بێت سەبارەت بە باشترین شوێن بۆ هۆست گرتن كاك ئاسۆ ووتی

کۆمپانیای dreamhost  بە ئەزموونی من لە باشترینەکانە.
https://www.dreamhost.com/hosting/shared

من پرسیارێكی ترم ئاراستەی كرد و بەم شێوەیە وەڵامی دامەوە

ئەگەر هۆستت لە DH لە چوار ساڵی ڕابردوودا کڕیووە، دڵنیابە کێشە لە سکریپت، ماڵپەڕ و هتد...ی خۆتە. من هەژماری ئاسایی دریم هۆستم هەیە و ١٢ ماڵپەڕ لەسەری کار دەکات، هەتا ئێستا بۆ ١ خوولەکیش لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا ڕانەوەستاون. هۆست تەنیا بەشێکی پرۆسەیەکەیە، بەشەکەی دیکە کە بە هەمان شێوە گرینگیی هەیە، کۆدەکانی خۆتە، ئەگەر تۆ دڵنیا بیت کە کۆدەکانت خاوێنن، خێران، Load درووست ناکەن، ئەو کاتە دەتوانیت لەسەر هەرزانترین هۆستیش هۆستی بکەیت و کارەکەت جێبەجێ دەبێت. بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەوە بێت لەوانەیە بە Dedicated Server ـیش کارەکەت سەرنەگرێت.

هەروەها تکایە هیچ کاتێک ناوی هۆست فرۆشی کورد لەگەڵ ناوی کۆمپانیایەکی وەک دریم هۆست لە هەمان ڕستەدا مەهێنە، ئەوە بێڕێزی کردنە بە دریم هۆست.

بەو هیوایەی بتوانیت سوود لە قسەكانی وەر بگری.

ژیان تۆ پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ك خۆت!