1 (دەستکاری کراوە: kaho 2018-11-17 06:54:57)

بابه‌ت: بۆچی لە فەرهەنگەکە ووێنەکان دەرناکەون

سڵاو
لە فەرهەنگێکم دروست کردووە بە هاوکاری کاک محمد ڕێباز و کۆمەڵیک هاوریی خۆشەویستی مەکۆی ووێبجین
بەڵام ئیستا ووینەکان دەر ناکون
لینکی بابەتی فەرهەنگ
https://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=33360

http://www.webchinupload.com/f/2018-11/a0f0902681e040470da8c485748d5758.png

وە لە بەشی دامەزراندنی پرۆگرامەکە فۆڵدەرێکم دروست کردووە بە ناوی image وە ووێنەکان بە پیی ID ووشەکان دا دەنێم کەجی
لەکاتی کردنەوەی پرۆگرامەکە ووێنەکان دەر ناکەون

http://www.webchinupload.com/f/2018-11/5061f006c9b099ffe9821eb4b2b0739d.png

ئەمەش شێوەی data type

http://www.webchinupload.com/f/2018-11/65fa08f672139aeae266ce62ae858d92.png

ئەمەش ناو داتەبەیسەکە کە pakage ە

http://www.webchinupload.com/f/2018-11/de8f18c48858c58d53899eb286c4c6f1.jpg

وە فۆڕماتی ووێنەکانیش بە هەمان شیوەی فۆڕماتی کۆدی پرۆگرامەکەیە کە

http://www.webchinupload.com/f/2018-11/8c5f12323400962af0517112d10f3174.jpg


هۆکار چیە بۆ دەر نەکەوتنی ووێنەکان ؟؟
سووپاس بۆ ئەزیت کیشانتان

هه‌ر وه‌ک چۆن ناو کاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه‌
به‌وشێوه‌یه‌ وه‌لامدانه‌وه‌ی په‌یام که‌سایه‌تی خۆت ده‌رده‌خات

2

وه‌ڵام: بۆچی لە فەرهەنگەکە ووێنەکان دەرناکەون

له‌ ناو كۆده‌كان ئاماژه‌ به‌ فۆڵده‌ری Desktop كراوه‌ به‌ڵام ڕه‌سمه‌كان له‌ناو فۆڵده‌ری image دانراوه‌، وه‌ له‌پێش TxtID.Text ناوی فۆڵده‌ره‌كه‌ زیاد بكه‌ به‌م شێوه‌یه‌

My.Computer.FileSystem.SpecialDirectories.Desktop & "\image\" & TxtID.Text & ".jpeg"

ئه‌بێت ئه‌و فایلانه‌ی له‌گه‌ڵ پرۆگرام به‌كاردێت له‌هه‌مان شوێن بن كه‌ پرۆگرامه‌كه‌ی لێ install ده‌كرێت نه‌ك Desktop
بیگۆڕه‌ به‌

My.Application.Info.DirectoryPath & "\image\" & TxtID.Text & ".jpeg"

3 (دەستکاری کراوە: kaho 2018-11-20 22:26:43)

وه‌ڵام: بۆچی لە فەرهەنگەکە ووێنەکان دەرناکەون

سڵاو
دەست خۆش بۆ وەڵام دانەوەت
کۆدەکەم بەم شیوە لیکرد وەک بەڕێزت ئاماژەت پێکرد

Private Sub BtnSave_Click(ByVal sender As System.Object, ByVal e As System.EventArgs) Handles BtnSave.Click
        Try
            If PicWord.BackgroundImage Is Nothing Then Exit Sub
            PicWord.BackgroundImage.Save(My.Application.Info.DirectoryPath & "\image\" & TxtID.Text & ".jpeg", System.Drawing.Imaging.ImageFormat.Jpeg)
        Catch ex As Exception
            MsgBox(ex.Message, MsgBoxStyle.Information)
        End Try
    End Sub

پرسیارێکی تر لەوانەیە من بەهەڵە ووێنەکان بهێنمە ناو داتا بەیسەکەوە
من بەم شیوەیە کارەکەم کردووە
کلیکی ڕاست لە خانەی image بەرامبەر بە ووشەکە insert object دەکەم
http://www.webchinupload.com/f/2018-11/76a5e62fb39b74a0ff3231bdf1e42f21.jpg

کاتێک دەبل کلیک لە پاکیج دەکەم لە ناو داتا بەیسەکە یەک سەر ووێنەکان دەکرێنەوە بەڵام لەکاتی فەرهەنگە ئەنوسێت No image
ئەگەر هەڵەم داواکارم لە بەڕێزت شێوە راستەکەم پێ بڵێت
چونکە سەرکەوتو نەبووم


کاتت شاد

هه‌ر وه‌ک چۆن ناو کاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه‌
به‌وشێوه‌یه‌ وه‌لامدانه‌وه‌ی په‌یام که‌سایه‌تی خۆت ده‌رده‌خات

4

وه‌ڵام: بۆچی لە فەرهەنگەکە ووێنەکان دەرناکەون

ته‌نها ناوی ڕه‌سمه‌كه‌ تۆمار بكه‌ له‌ داتابه‌یس نه‌ك به‌شێوه‌ی object چونكه‌ ئه‌و كۆده‌ی سه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ به‌كارنایه‌ت .
دوباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕه‌سم له‌ داتابه‌یس به‌شێوه‌ی byte كارێكی دروست نیه‌، ده‌كرێت به‌ڵام هه‌موو جارێك پێویست ئه‌كات decode بكه‌ی، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ڕه‌سمه‌كان له‌ فۆڵده‌رێك دابنێ.
بژیت

5 (دەستکاری کراوە: HawrazBakrajo 2018-11-24 23:24:20)

وه‌ڵام: بۆچی لە فەرهەنگەکە ووێنەکان دەرناکەون

زۆر باش لە بەرنامە داڕشتن نازانم بەس پێموایە تەنها jpeg بکە بە jpg هیچ کێشەت نەمێنێت .

http://www.webchinupload.com/f/2018-11/3dd56a2fde4020eb6b723b2525f190a8.jpg

ئه‌مه‌وێت فێربم به‌ڵام به‌ربه‌ستاکان ڕێگه‌م ناده‌ن ! .
من له‌ فه‌یس بووک

6

وه‌ڵام: بۆچی لە فەرهەنگەکە ووێنەکان دەرناکەون

سڵاو
دەست خۆش بۆ وەڵامەکەت کاک هەوراز

کاک mhamad.rebaz
لە دیزاینی داتا بەیس چ جۆرێک لە هەڵ بژێرم بۆ ووێنە چونکە تەنها ناوی ووێنەکەشم نوسی بەڵام سەرکەوتو نەبووم
وەک ووێنکە ئاماژەم پیداوە

http://www.webchinupload.com/f/2018-11/7736663e59b5246e11bd5a419a2d718a.jpg

هه‌ر وه‌ک چۆن ناو کاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه‌
به‌وشێوه‌یه‌ وه‌لامدانه‌وه‌ی په‌یام که‌سایه‌تی خۆت ده‌رده‌خات

7

وه‌ڵام: بۆچی لە فەرهەنگەکە ووێنەکان دەرناکەون

سڵاو
دەستەکانتان خۆش سوپاس کاک mhamad.rebaz بۆ ئەزیت کیشانت گەشتمە نەتیجە لە کۆتایدا
زۆر سوپاس

دووبارە سوپاس HawrazBakrajo هاوشاریەکەم
بۆجونەکەت راست دەرچوو گۆرینی فۆڕماتی ووێنەکە ئەنجامەکەی دەرکەوت

-------

1- لە داتا بەیسەکە Data Type کردم بە memo هەر وەک ئەوەی لە سەرەوە ئاماژەت پێدا بە object ناگونجێت

http://www.webchinupload.com/f/2018-11/4479eff5f5995f5439a55481ebab4144.jpg

2- وەک کاک هەوراز ئاماژەی کرد بە گۆرینی فۆڕماتی ووێنەکە
------

ئەنجامەکەی

http://www.webchinupload.com/f/2018-11/18c2fae9ef6f6e7337adf93884c6b905.jpg

دووبارە دەستەکانت خۆش
هیوام خۆشیتانە

هه‌ر وه‌ک چۆن ناو کاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه‌
به‌وشێوه‌یه‌ وه‌لامدانه‌وه‌ی په‌یام که‌سایه‌تی خۆت ده‌رده‌خات