بابه‌ت: ڕونکردنەوەیەک لەسەر گۆڕینى پارچەکانى کۆمپیوتەرى لاپ تۆپ(hardware)

لەم ڕۆژانە باسى چەند کێشەیەک و چاکردنى پارچەکانى کۆمپیوتەرم کرد هەستم کرد کەسانێکى زۆر تامەزرۆى ئەوەبون زیاتر بزانن لە سەر بەشەکانى ناوە خنى کۆمپیوتەر ، ئەم شەو کۆمپوتەرێکى برادەرێکم لەبەر دەست بوو وام هەست کرد (فانى سوتاوە _فێنک کەرەوە) بەلام خۆشبەختانە کێشەى نەبوو لە خوارەوە باسى ئەکەم ، بۆ هەریەکە لەو پارچانەى کە باسیان ئەکەم بیبەیتە لاى وەستایەک بۆت چاک کە بەلایەنى کەمەوە ١٠$ بۆ١٥$ لێوەر ئەگرێت بێجگە پارەى چارچەکە ،تکایە بەس بە کەمێک وریایەوە کارەکە ئەنجام بدە دڵنیابە لەوەى هیچ گرفتێکت بۆ دروست نابێت ، وشەى (نازانم , ناتوانم , زۆر قورسە) لە مێشکت دەرى کە ئەو کەسەى لە بازاڕ کارەکەت بۆ ئەنجام ئەدات مرۆڤە وەک تۆ کەواتە هیچ شتێک قورس نیە ئەگەر ئارەزووت لێى بێت .
کردنەوەى کۆمپیوتەر :.
من چەند ڕەنگێکم بەکار هێناوە بۆ ئەوەى هەمووان بزانن چۆن بچینە ناو بەشەکانى کۆمپیوتەرەوە ، پێویستە یەکەم جار چوار چێوەى کۆمپیوتەر بکەینەوە ، وەک لە وێنەکەى خوارەوە دیارە .
بەشى یەکەم کردنەوەى چوارچێوە :.
١- ڕەنگى سەوز:. تایبەتە بە چوار چێوەى شاشەى کۆمپیوتەرەکەت بە ٦ برغو بەسراوە و بیکەوە  ئەتوانین ٣ پارچەى بگۆڕین کە تایبەتە بەشاشەوە .

  • کامێراى سەر شاشە  .
    شاشە .
    شێڵدى شاشە .

٢- ڕەنگى سور  و شینى کاڵ :. ئەگەر ویستان کیبۆرد بگۆڕن پێویستە ئەو چوار چێوە سورە بکەنەوە کە ئەویش ٤ برغوە هەر چواریان بە بەشى ژێرەوەى کۆمپوتەرەکەتە ، ٢دانەیان لە جەمسەرەکانى کۆمپیوتەرەکەیە ٢ دانەیان لە ژێر پاتریەکەیە ، دواى کردنەوەى چوار چێوەکە ئەبینن کیبۆردەکە بە ٢ برغو بەسراوە بیکەنەوە و بیگۆڕن .
٣- ڕەنگى مۆر :. ئەگەر ویستان دەستکارى بەشەکانى ناوەوەى کۆمپیوتەر بکەیت کە پەیوەندى ڕاستەوخۆى هەیە بە مەزەبۆردەوە پێویستە ئەو چوار چێوەیە بکەیتەوە ئەوێش لە ١٢ بۆ ١٦ برغو پێک هاتوە ٢ دانەیان لە ژێر کیبۆردە باقیاتەکەى تر لەبەشى پشتەوەى کۆمپیوتەرەکەیە .
بەشى دووەم  ناساندنى پارچەکانى کۆمپیوتەر .
١- ڕەنگى پیرۆزەى :. دوگمەى پاوەر (هەڵکردن و کوژانەوە) تەنها شێڵدێکى بچوکە ئەتوانى بە ئاسانى بیکەیتەوە و بیگۆڕیت .
٢- ڕەنگى مۆر :. ئەبینن دوو بڵندگۆمان هەیە زۆرکات یان لە ئیش ئەکەوێت یان سەوتى ساف نیە (زیکە زیک) ئەویش ڕەپتێکى بچوکە بیگۆڕن .
٣- ڕەنگى شین :.  تایبەتە بە usb زۆر کات کەسانێک ئەڵێن کێشەمان هەیە کۆمپوتەرەکانمان usb ناخوێنێتەوە و تەعریفیشمان کردوە ، پێویستە شوێن usb بگۆڕیت .
٤- ڕەنگى شینى تۆخ :.CD-ROM drives لە هەمووى ئاسانترە بێ ئەوەى وەک ئێستاى من کۆمپیوتەر بکەیتەوە ئەتونى تەنها ١ برغو لە پشتى کۆمپوتەرەکەت هەیە بیکەوە CD-ROM drives ڕاکێشە دێتە دەرەوە .
٥- ڕەنگى پەمەیى :. hard disk ئەویش ئاسانە پێویستى بەم کردنەوەیە نیە تەنها لە ژێر کۆمپیوتەرەکەت ٤ برغو هەیە بیکەوە هاردەکە ڕاکێشە دێتە دەر .
ئەوەى کەمێک لە کاتت ئەگرێت تەنها ڕەنگەکانى سەوز و سورە بۆ ئەوەش پێویستە مەزەبۆرد بکەینەوە .
٦- ڕەنگى زەرد :. مەزەبۆردە بیکەوە بۆ ئەوەى بتوانین ئەو دوو بەشە بگۆڕین کە ئێستا باسى ئەکەین .
٧- ڕەنگى سور :. پەیوەستە بە گەیاندنى کارە بۆ مەزەبۆرد و بەشەکان کۆمپیوتەر ، خەریتەیەکى بچوکە لە شوێن شاحینە و usb و Vga و WLAN پێک هاتوە ئەگەر هاتوو شوێنى usb یەکان یان Vga یان WLAN لەکار کەوتبوو بە ئاسانى ئەتوانى بیگۆڕیت .
٨- ڕەنگى سەوز :. فێنک کەرەوە (FAN) زۆر کات ئەم فێنک کەرەوەیە لەکار ئەکەوێت و کۆمپیوتەرەکە هیلاک ئەکەیت دواى چەند خولەکێک کۆمپیوتەرەکە ئەکوژێتەوە دەورى ئەمە تەنها سارد کردنەوەیە کە ناهێڵێت مەزەبۆردەکە گەرم ببێت ، وەک لە سەرەتایا وتم من یەکەم جار وەم زانى سوتاوە بەڵام دواى کردنەوەى دەرکەوت تەنها پیسى گرتویەتى ، ڕەنگە بڵێت چی جۆرە پیسیەک فان ئەوەستێنێت ! کاتێک کۆمپیوتەر بەکار دێنیت دڵنیا بەوە لەوەى نابێت فانەکە ژێرى پیس بێت هەوڵ بدە کۆمپیوتەرەکە تەخت نەبێت بە ئەرزەکەوە با شتێک لە ژێر کۆمپیوتەرەکە بێت بەس نەگاتە ئاستى فانەکەت ، زۆرن ئەوانەى لەسەر (فەرش ، کومبار و ڕاخەر و بەتانى .....هتد )کۆمپیوتەر ڕاستەوخۆ دا ئەنێن فانیش هەوا ئەباتە ناو کۆمپیوتەرەکەت جارى وایە ئەو توکە وردانە ڕا ئەکێشێت و لەکارى ئەخات ، ماوە ماوە ئەتوانن بە سپڕا لە ژێر کۆمپیوتەرەکەتەوە پاکژى بکەیتەوە .

ئەمە ئەو بەشانە بون کە هەریەکە لە ئێمە ئەتوانین بیگۆرین بێ ئەوەى بیبەین بۆلاى وەستا ، من باسى کۆمپیوتەر DELL ـم کردوە لە زۆرینەى زۆرى کۆمپیوتەرەکان هەر بەم شێوەیە ڕەنگە جیاوازیەکى زەق هەبێت ئەویش لە کردنەوەى چوار چێوەکانى کۆمپیوتەرە .

لە بەشى پشتەوەى کۆمپیوتەرەکەش ئەتوانى RAM و battery بگۆڕیت پێویستى بەم کردنەوەیە نیە .

ئەگەڕ هەر بەڕێزێکتان ویستان کۆمپیوتەرەکانتان بکەنەوە و نازانن ئاگادارم کەنەوە با هاوکارى یەک بین .

سەرکەوتووبن
https://scontent.fbgw4-2.fna.fbcdn.net/v/t1.15752-9/108224588_736745663748300_3157502329130453875_n.png?_nc_cat=104&_nc_sid=b96e70&_nc_eui2=AeHkYqYsMdsENb2qSEdaDYfsPDOVXWKQPa08M5VdYpA9rVB0yIBw2HmaqeaUDtSUtZqElZa7cv3Iqnvo0Jjbxsg3&_nc_oc=AQlWec5d5cj0FYw2PZ9RljaUpRseAo_4-jT9h9PQiB7wsGRmkdXRphzCzIhGUHoJH-Y&_nc_ht=scontent.fbgw4-2.fna&oh=49fbec46b570cd9b7d217d992b3ac307&oe=5F0C60C7
https://scontent.fbgw4-2.fna.fbcdn.net/v/t1.15752-9/108840404_204472094250378_5696266712771574986_n.png?_nc_cat=110&_nc_sid=b96e70&_nc_eui2=AeHG2s4gslu0R0r4ckWyTWqWQ7a_VFjBp3JDtr9UWMGncnovOfjHYSJ233lvWcccCU4X97q-4QXN4ASvvOigi7Fy&_nc_oc=AQlHPLlPS0gD-tjt9r5aSzwcPvUp82HwHIbUipnbZe2GtiLFyc7Lm4xeZUlw5fOvxYQ&_nc_ht=scontent.fbgw4-2.fna&oh=fbf7480748b3337451ade4ab5993ae0c&oe=5F324919