بابه‌ت: نیشان داتاکانی تەیبلەکەم بە ژمارە

سلاوتان لێ بێت
من تەیبڵکم هەیە هەرچەندە لە بابەتەکەی پێشتریش ئاماژەم پێداوە پێک هاتوە لە ۲۳ حەقل

ئێستا ئەمەوێت لە پەڕەیەکی تایبەتی زانیاریەکانم تەنها بە ژمارە نیشان بدات
بۆ نمونە
۱٠٠ کەسم داخل کردوە زانیاریەکانم بە دلی خۆم بۆ دەربکات
۷٠ نێر و ۳٠ مێ یە
۱٠ شەهادەی سەرەتای هەیە ۳٠ ناوەندی هەیە ٥٠ دبلۆم ۱٠ نەخوێندەوارە .
واتا بە گوێرەی زانیاری داخل کردنەکانەکان بتوانم بیکەم بە ژمارە لە پەرەیەکی تایبەت .

وه‌ڵام: نیشان داتاکانی تەیبلەکەم بە ژمارە

هاوڕیان زەرورم ئەو کارە ئەکرێت یان نا؟

هاوکاریەکانتان بەر ئەنرخێنم .

وه‌ڵام: نیشان داتاکانی تەیبلەکەم بە ژمارە

نموونەی خشتەکە دابنێیت باشتر دەبێت.
ئەمەی خوارەوە کارەکەت جێبەجێ دەکات

SELECT count(gender) AS genderCount FROM tablename;
ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

وه‌ڵام: نیشان داتاکانی تەیبلەکەم بە ژمارە

aras00 نووسی:

سلاوتان لێ بێت
من تەیبڵکم هەیە هەرچەندە لە بابەتەکەی پێشتریش ئاماژەم پێداوە پێک هاتوە لە ۲۳ حەقل

ئێستا ئەمەوێت لە پەڕەیەکی تایبەتی زانیاریەکانم تەنها بە ژمارە نیشان بدات
بۆ نمونە
۱٠٠ کەسم داخل کردوە زانیاریەکانم بە دلی خۆم بۆ دەربکات
۷٠ نێر و ۳٠ مێ یە
۱٠ شەهادەی سەرەتای هەیە ۳٠ ناوەندی هەیە ٥٠ دبلۆم ۱٠ نەخوێندەوارە .
واتا بە گوێرەی زانیاری داخل کردنەکانەکان بتوانم بیکەم بە ژمارە لە پەرەیەکی تایبەت .

نموونەیەکمان لە خشتەکەت پشان نەیەیت قوورسە بتوانین هاوکاریت بکەین. چ داتابەیسێک بەکاردەهێنیت؟

وه‌ڵام: نیشان داتاکانی تەیبلەکەم بە ژمارە

سڵاو به‌ڕێزم
ئه‌توانیت سود له‌م جۆرانه‌ وه‌ربگریت
1- ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ پیشان بدرێت كه‌ له‌ ڕه‌گه‌زی نێر ن.
2- هه‌مان شت به‌ڵام بۆ ڕه‌گه‌زی مێ.
3-ژماره‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی یان هه‌یه‌.
4-هه‌مان شت به‌ڵام بڕوانانه‌ی ناوه‌ندیی یان هه‌یه‌.
5-هه‌مان شت به‌ڵام بڕوانامه‌ی دبلۆم یان هه‌یه‌.
6-هه‌مان شت به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بێ بڕوانامه‌  ن.

select count(ragaz) as ragazi_ner where ragaz='male'
select count(ragaz) as ragazi_me where ragaz='female'
select count(brwanama) as brwanamay_saratayy where brwanama='saratayy'
select count(brwanama) as brwanamay_nawandy where brwanama='nawandy'
select count(brwanama) as brwanamay_dblom where brwanama='dblom'
select count(brwanama) as be_brwanama where brwanama='be_brwanama'