بابه‌ت: كڕینی دۆمه‌ین بۆ هه‌میشه‌

سڵاو هاوڕێیانی وێبچن
ئایا ئه‌كرێت دۆمه‌ین بۆ هه‌میشه‌ بكڕیت له‌ كۆمپانیای دابینكار؟
یان وه‌ك هۆست هه‌ر ده‌بێت پاره‌ی مانگانه‌ بده‌یت؟
سوپاس

وه‌ڵام: كڕینی دۆمه‌ین بۆ هه‌میشه‌

سڵاو، چەندین ساڵە لەگەڵ کۆمپانیای جیاواز کارم کردووە و دۆمەینم کڕیوە لەوانە گۆدادی، نەیم چیپ، نەیم دۆت کۆم، ١٠١ دۆمەین و چەندانی تر هیچ کامیان بژاردەیەکی لەم شێوازەیان پێنەداوم لایەنی زۆری تا ١٠ ساڵە، بەڵام ئەوەیە گەر تۆ بەردەوام دۆمەینەکەت ساڵانە نوێ بکەیتەوە وەک ئەوە وایە بۆ هەمیشەیی کڕیبێتت و کەس ناتوانێت لەدەستت دەری بهێنێت.
بەڵام دۆمەین وەک هۆست نیە، لایەنی کەمی ساڵێکە واتە ساڵانە یان زیاتر لەساڵێک پارە دەدەیت.

وه‌ڵام: كڕینی دۆمه‌ین بۆ هه‌میشه‌

dast xosh, supas bo zanyariakat.