1

بابه‌ت: زۆركردنی باركردنی وێنه‌ بۆ سه‌ر ڕاژه‌كاری وێبچن

سڵاو،

ماوه‌یه‌كه‌ سه‌ره‌نجی ئه‌وه‌ ده‌درێت كه‌ هه‌ندێك له‌ په‌ڕه‌كانی وێبچن هێواشتر له‌وانی دیكه‌ ده‌كرێنه‌وه‌، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و خاوبوونه‌وه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ وێنه‌ی به‌كاربراو له‌ نێو ئه‌و بابه‌ت و په‌یامانه‌دا یان كار ناكه‌ن یان له‌ سه‌ر ماڵپه‌ڕێكی خاو و لاواز بار كراون، له‌ كۆتاییدا هێواشی له‌و جۆره‌ بابه‌ت و په‌یامانه‌دا ده‌كرێت.

بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ده‌رنه‌كه‌وتنی وێنه‌ له‌ نێو بابه‌ته‌كان و باشتر پاراستنی وێنه‌كان، به‌شێكی بچووك دانراوه‌ بۆ باركردنی ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ ده‌ته‌وێ له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانت دایان بنێیت.
به‌وه‌ش خاڵێكی نوێ له‌ یاساكانی مه‌كۆكاندا زۆر ده‌بێت كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت،

سه‌باره‌ت به‌ به‌كاربردنی وێنه‌
هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ له‌ نێو بابه‌ت و په‌یامه‌كاندا به‌كار ده‌برێن له‌ وێبچن ده‌بێت له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌م دا له‌سه‌ر ڕاژه‌كاری وێبچن بار بكرێن، له‌ هه‌نگاوی دووه‌م دا ڕاژه‌ی تایبه‌ت به‌ درووستكردنی ماڵپه‌ڕ له‌ گووگڵ كه‌ Google Pages ـه‌، ئه‌وه‌ش بۆ دابینكردنی خێرایی له‌ كاتی Load بوون و پیشاندانی وێنه‌كان.

باركردنی وێنه‌ له‌ شوێنه‌كانی دیكه‌ كه‌ ڕێگه‌ ده‌ده‌ن به‌ باركردنی وێنه‌ یان به‌ بنكه‌ی باركردن خۆیان ناوزه‌د ده‌كه‌ن، قه‌ده‌غه‌یه‌.

تكایه‌ په‌یڕه‌وی بكه‌ن له‌و یاسایه‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

2

وه‌ڵام: زۆركردنی باركردنی وێنه‌ بۆ سه‌ر ڕاژه‌كاری وێبچن

به‌ڕاستی خاڵێكی جوانه‌ و سووده‌كه‌ی كۆتايی نايه‌ت .  زۆر به‌ی بابه‌ته‌كان وێنه‌كانيان نه‌ماون ئه‌مه‌ش هۆی لاوازی ماڵپه‌ڕی ديكه‌يه‌ . 

له‌وێبچين هيچ شتێك نيه‌ چاره‌سه‌ری نه‌كرێت :

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

3

ده‌ستخۆش ، كاك ئاسۆ ، ImageShack ــقه‌ده‌غه‌یه‌ ؟

4

وه‌ڵام: زۆركردنی باركردنی وێنه‌ بۆ سه‌ر ڕاژه‌كاری وێبچن

هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ له‌ نێو بابه‌ت و په‌یامه‌كاندا به‌كار ده‌برێن له‌ وێبچن ده‌بێت له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌م دا له‌سه‌ر ڕاژه‌كاری وێبچن بار بكرێن، له‌ هه‌نگاوی دووه‌م دا ڕاژه‌ی تایبه‌ت به‌ درووستكردنی ماڵپه‌ڕ له‌ گووگڵ كه‌ Google Pages ـه‌، ئه‌وه‌ش بۆ دابینكردنی خێرایی له‌ كاتی Load بوون و پیشاندانی وێنه‌كان.

باركردنی وێنه‌ له‌ شوێنه‌كانی دیكه‌ كه‌ ڕێگه‌ ده‌ده‌ن به‌ باركردنی وێنه‌ یان به‌ بنكه‌ی باركردن خۆیان ناوزه‌د ده‌كه‌ن، قه‌ده‌غه‌یه‌

ImagesHack یه‌كێك له‌ خاوترین ماڵپه‌ڕه‌كانه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌موو قه‌ره‌باڵغی و جه‌نجاڵیه‌یی پێویست نیه‌، شتێكی ساده‌ كه‌ كاره‌كه‌ جێبه‌جێ بكات گرینگه‌، جا كه‌ لێره‌ هه‌بێت، به‌ڵێ درووست نیه‌ له‌ هیچ شوێنێكی تر بار بكرێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5 (دەستکاری کراوە: GaLa 2008-08-07 11:15:06)

وه‌ڵام: زۆركردنی باركردنی وێنه‌ بۆ سه‌ر ڕاژه‌كاری وێبچن

ده‌ست خۆش کارێکی باشه‌
ئه‌گه‌ر بکرێت له‌کاتی کرته‌ کردنی له‌ په‌نجه‌ره‌یه‌‌کی نوێ دا بکرێته‌وه‌
بژین

6 (دەستکاری کراوە: HUNERAHMED 2008-08-07 11:22:38)

وه‌ڵام: زۆركردنی باركردنی وێنه‌ بۆ سه‌ر ڕاژه‌كاری وێبچن

يه‌ك پێشنيار داوا له‌ كاك ئاراس يان كاك گه‌نجۆ گه‌ر بتوانن به‌رنامه‌يه‌كی بۆ دابڕێژن وه‌ك به‌رنامه‌ی Imageshack بچوك بێت زۆر باش ئه‌بێت
.

به‌ڵام كاك ئاسۆ بۆ تا ١ مێگا بۆ نموونه‌ وێنه‌ی وا هه‌يه‌ به‌درێژی باسی شتێك ئه‌كه‌ی له‌وانه‌يه‌ قه‌باره‌كه‌ی زۆر بێت . ٢ مێگا باشه‌ smile

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

7

ده ست خۆش بيت کاک ئاسۆ به لام من پيشنياريکه م هه يه
گه ر ده توانی زيادی بکه يت ئه مه ١ مێگابایت
جونکه ناتوانيت وينه ی له ١ مێگابایت بار بکه يت
باری بجوک ره وشت

تکایه‌ هه‌ر پرسیارێکت هه‌یه‌ له‌ مه‌کۆکان بینووسه‌،به‌داخه‌وه‌ که‌ وه‌ڵامی په‌یامی تایبه‌ت نانووسم.
http://dictio.kurditgroup.org/

8

وه‌ڵام: زۆركردنی باركردنی وێنه‌ بۆ سه‌ر ڕاژه‌كاری وێبچن

به‌ڕاستی خاڵێكی جوانه‌ و سووده‌كه‌ی كۆتايی نايه‌ت .  زۆر به‌ی بابه‌ته‌كان وێنه‌كانيان نه‌ماون ئه‌مه‌ش هۆی لاوازی ماڵپه‌ڕی ديكه‌يه‌ .

له‌وێبچين هيچ شتێك نيه‌ چاره‌سه‌ری نه‌كرێت :

9

وه‌ڵام: زۆركردنی باركردنی وێنه‌ بۆ سه‌ر ڕاژه‌كاری وێبچن

HUNERAHMED نووسی:

يه‌ك پێشنيار داوا له‌ كاك ئاراس يان كاك گه‌نجۆ گه‌ر بتوانن به‌رنامه‌يه‌كی بۆ دابڕێژن وه‌ك به‌رنامه‌ی Imageshack بچوك بێت زۆر باش ئه‌بێت
.

به‌ڵام كاك ئاسۆ بۆ تا ١ مێگا بۆ نموونه‌ وێنه‌ی وا هه‌يه‌ به‌درێژی باسی شتێك ئه‌كه‌ی له‌وانه‌يه‌ قه‌باره‌كه‌ی زۆر بێت . ٢ مێگا باشه‌ smile

512KB ـیش زۆره‌. وێنه‌یه‌ک گه‌ر قه‌باره‌که‌ی زۆر بێت وا باشتره‌ کوالیتییه‌که‌ی که‌م بکه‌یته‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر 2 میگابایت بێت ئه‌بێت لانی که‌م 3 خوله‌ک چاوه‌ڕێ بم تا وێنه‌که‌ load ئه‌بێت.

ئه‌م وێنه‌یه‌ی تۆ 344 کیلۆبایته‌: http://img76.imageshack.us/img76/1203/13149815zs5.jpg گه‌ر زیاتریش بێت ئه‌کرێ بیکه‌یت به‌ دوو به‌ش.

10

وه‌ڵام: زۆركردنی باركردنی وێنه‌ بۆ سه‌ر ڕاژه‌كاری وێبچن

ئه‌مه‌ بۆچوونه‌ كاك ئاراشتاين له‌وانه‌يه‌ تۆ وات پێباش بێت به‌ڵام من نا

سه‌يری وێنه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ بكه‌ بۆ بيكه‌مه‌ دوو وێنه‌ ! http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare5951.html

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

11

وه‌ڵام: زۆركردنی باركردنی وێنه‌ بۆ سه‌ر ڕاژه‌كاری وێبچن

کارێکی باشه‌ ، شتێکی سادو جوانه‌ ،به‌ڕای من 1 Mb زۆر باشه‌ و هیچ کێشه‌ی نیه‌ !.

"Sometimes Things Happen That Are Just Out Of Your Control"
[مۆبایل بۆ کورد >> مۆبایله‌که‌ت باشتر بکه‌]

12

وه‌ڵام: زۆركردنی باركردنی وێنه‌ بۆ سه‌ر ڕاژه‌كاری وێبچن

زیادکردنێکی به‌سوده‌ ده‌ستان خۆش.

بژین.

مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆ ژیان
چۆن قازانج ده‌که‌ی تا نه‌که‌ی زیان؟

13

وه‌ڵام: زۆركردنی باركردنی وێنه‌ بۆ سه‌ر ڕاژه‌كاری وێبچن

هه‌رچه‌ند كاك ئاراشتاین وه‌ڵامی درووستی نووسیووه‌،
مه‌به‌ست له‌ دانانی ئه‌و به‌شه‌ خێراكردنی Load بوونی په‌ڕه‌كانی مه‌كۆكانه‌، باركردنی وێنه‌یه‌كی ٢ مێگابایتی و دانانی له‌ نێو باباته‌كه‌دا وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ هیچمان نه‌كردبێت، هه‌ر له‌به‌ر هه‌مان هۆكار پێشتر بڕیار دراوه‌ قه‌باره‌ی وێنه‌ له‌ ٥٠٠ پیكسڵ گه‌وره‌تر نه‌بێت.

له‌ ڕاستیدا به‌ من بێت ده‌یكده‌م به‌ ١٠٠ كیلۆبایت smile

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

14

وه‌ڵام: زۆركردنی باركردنی وێنه‌ بۆ سه‌ر ڕاژه‌كاری وێبچن

ده‌ستان خۆش کاک ئاسۆ
به‌ڕای من وێنه‌ به‌قه‌باره‌یه‌کی گه‌وره‌و ده‌رکه‌وتنی له‌مه‌کۆ کارێکی باش نیه‌ گه‌ر ‌thumbnail  بکرایه‌ به‌ خۆکاری و پاشان به‌ کرته‌ کردن به‌گه‌وره‌ی ده‌ربکه‌وێت وێنه‌که‌ زۆر باش بوو

15

وه‌ڵام: زۆركردنی باركردنی وێنه‌ بۆ سه‌ر ڕاژه‌كاری وێبچن

ده‌ستخۆش كاك ئاسۆ نادری،
پێشنیاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌م كاتێك كرته‌ ده‌كه‌یت له‌سه‌ری له‌ په‌نجه‌رێكی نوێ بكرێته‌وه‌ زۆر باش ده‌بێت،

16

وه‌ڵام: زۆركردنی باركردنی وێنه‌ بۆ سه‌ر ڕاژه‌كاری وێبچن

من پێم باشه‌ ئه‌م وێنانه‌ی له‌وێبچين به‌رزده‌كرێنه‌وه‌ له‌ خوار وێنه‌كه‌ نيشانه‌يه‌كی وێبچينی پێوه‌بێت . بۆئه‌وه‌ی : مافی ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌خورێت كه‌له‌وێبچين بڵاو ئه‌كرێته‌وه‌ . بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌ی به‌رز ئه‌كرێته‌وه‌ ته‌نها بۆ وێبچين بێت چونكی نيشانه‌ی ئه‌وێی پێوه‌يه‌ ...

بژين

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

17

وه‌ڵام: زۆركردنی باركردنی وێنه‌ بۆ سه‌ر ڕاژه‌كاری وێبچن

ده‌ستخۆش شتێکی  زۆر باشه‌ کاك ئاسۆ به‌هوای کاری باشتر و زیاتر

18

وه‌ڵام: زۆركردنی باركردنی وێنه‌ بۆ سه‌ر ڕاژه‌كاری وێبچن

لای من له‌ Ie كارناكات ، ناچارم بچمه‌ Ff و له‌وێ باری بكه‌م ، هه‌ڵه‌كه‌ش له‌ Ie ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باری ده‌كه‌م دواتر ده‌نووسیت هه‌ڵه‌ڕوویدا ڕێگه‌دراوه‌ به‌م په‌ڕگانه‌ و تا 2 مێگابایت كه‌ له‌ڕاستیدا خۆی 1 مێگابایتیشه‌ .

19

Broosk نووسی:

لای منیش وایه‌ !

"Sometimes Things Happen That Are Just Out Of Your Control"
[مۆبایل بۆ کورد >> مۆبایله‌که‌ت باشتر بکه‌]

20

وه‌ڵام: زۆركردنی باركردنی وێنه‌ بۆ سه‌ر ڕاژه‌كاری وێبچن

ئه‌وه‌ IE7

http://www.webchin.org/images/up/upload/1218482906212826upload.gif