1 (دەستکاری کراوە: Broosk 2008-08-13 22:18:09)

بابه‌ت: دامه‌زراندنی MiniBB به‌وێنه‌وه‌ + گۆڕینی زانیارییه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه ، به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت

سڵاو ...

به‌یارمه‌تی كاك ئاسۆ و كاك هونه‌ر big_smile ، پێخۆشه‌ چۆنییه‌تی دامه‌زراندنی MiniBB شـــــــــی بكه‌مه‌وه‌ .

سه‌ره‌تا ته‌شریف به‌ره‌ و ئه‌م پرۆگرامۆكه‌یه‌ لێره‌ دابگره‌ .

پاشان له‌ نێو ZIP ــه‌كه‌ بوخچه‌ و په‌ڕگه‌كان ده‌ربهێنه‌ و باریان بكه‌ بۆ ماڵپه‌ره‌كه‌ت ، هه‌رچه‌نده‌ من له‌سه‌ر ڕاژه‌كاری خۆماڵی داممه‌زراندووه‌ .


ئێستا پاش باركردن بڕۆ بۆ په‌ڕگه‌ی setup_options.php و بیكه‌ره‌وه‌ .

زانیارییه‌كانت به‌م شێوه‌یه‌ دابنێ :‌

http://www.webchin.org/images/up/upload/1218664322235202miniinstall1.png

1. وه‌ك خۆی به‌جێی بهێڵه‌ ، له‌ %99.99 Localhost ــه‌
2. ناوی بنكه‌ی دراوه‌ \ Database ــبنووسه‌ ، واتا ئه‌وبنكه‌ دراوه‌یه‌ی خشته‌كانی له‌سه‌ر تۆمارده‌بێت .
3. ناوی به‌كارهێنه‌ری بنكه‌ی دراوه‌كه‌ بنووسه‌ .
4. ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونی ناوی به‌كارهێنه‌ری بنكه‌ی دراوه‌كه‌ بنووسه‌ .


ئیستا بڕۆ بۆ :

http://mallpereket.flan/_install.php

تێبینی : mallpereket.flan مه‌به‌ست له‌ mallpereket ناوی ماڵپه‌ره‌كه‌ت flan ــیش ، .com ، .org , .... هتد

ئێستا له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌م به‌مشێوه‌یه‌ بكه‌ :

http://www.webchin.org/images/up/upload/1218664824000024miniinstall2.png

ئینجا هه‌نگاوی یه‌كه‌م نا دووه‌م ، به‌مشێوه‌یه‌ بكه‌ :

http://www.webchin.org/images/up/upload/1218664988000308miniinstall3.png

ئێستا :

خشته‌كان ته‌واو درووست بوون ، په‌ڕگه‌كانی

 _install.php
_install_mysql.sql

بسڕه‌ره‌وه‌ ، پاشان ئه‌توانیت به‌مشێوه‌یه‌ لێره‌وه‌ مه‌كۆ درووست بكه‌یت :

http://www_yourdomain_url/forums/bb_admin.php?action=addforum1

لێره‌وه‌ بڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی :

http://www_yourdomain_url/forums/bb_admin.php?


ئێستا دامه‌زراندن ته‌واو و ئیله‌ڵا و بڕایه‌وه‌ .

گۆڕینی زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ر بۆ چوونه‌ژووره‌وه‌ :

په‌ڕگه‌ی setup_options.php ـــبكه‌ره‌وه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ بكه‌ :

http://www.webchin.org/images/up/upload/1218665476001116miniinstall4.png

1. ناوی به‌كارهێنه‌ر (ناوی به‌ڕێوه‌به‌ر) بنووسه‌ .
2. ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون .
3. پۆستی ئه‌لكترۆنی به‌ڕێوه‌به‌ر .

بچۆژووره‌وه‌ ئێستا .

گۆڕینی به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت :

له‌ setup_options.php ، ئه‌م دێره‌ بدۆزه‌ره‌وه‌ :

$main_url='http://www_yourdomain_url/forums';

ته‌نها

http://www_yourdomain_url/forums

بگۆڕه‌ بۆ ناونیشانی ئه‌و شوێنه‌ی سكریپته‌كه‌ی له‌سه‌ره‌ . \ ناوی ماڵپه‌ره‌كه‌ت

خێری لێببینی .

بژین

2

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی MiniBB به‌وێنه‌وه‌ + گۆڕینی زانیارییه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه ، به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت

ده‌ستت خۆش بێت و یاخوا ماندوو نه‌بیت کاک بروسک روونکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر روون و جوانه‌ و خۆم خۆشحاڵ ده‌زانم که‌ یه‌که‌م که‌س ده‌ست خۆشیت لێده‌که‌م له‌م بابه‌ت جوانه‌ت دووباره‌ ده‌ست خۆش‌

( كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ ))

http://xeyal.net/
Feel The Fear

3

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی MiniBB به‌وێنه‌وه‌ + گۆڕینی زانیارییه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه ، به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت

ڕۆحیت كاكه‌ saadulla89  ، سوپاسی هه‌ستی به‌ڕێزت ئه‌كه‌م

4

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی MiniBB به‌وێنه‌وه‌ + گۆڕینی زانیارییه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه ، به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت

برای به‌ڕێزیت;)

( كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ ))

http://xeyal.net/
Feel The Fear

5

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی MiniBB به‌وێنه‌وه‌ + گۆڕینی زانیارییه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه ، به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت

خۆت گه‌ياندێ lol:lol: نيازم هه‌بوو شيبكه‌مه‌وه‌ ده‌ی قالبت ساغبێت wink

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

6 (دەستکاری کراوە: Broosk 2008-08-13 23:20:50)

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی MiniBB به‌وێنه‌وه‌ + گۆڕینی زانیارییه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه ، به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت

ئه‌ی چی بكه‌ین ؟ :d

فه‌رقی نییه‌ یه‌كماڵه‌ ، بۆگۆشتی خێر نه‌بێت :d

سووپاس كاكه‌ هوونه‌ر

7

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی MiniBB به‌وێنه‌وه‌ + گۆڕینی زانیارییه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه ، به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت

ده‌ست خۆش بێت برووسك گیان ڕوونکردنه‌وه‌ی جوانه‌ .

"Sometimes Things Happen That Are Just Out Of Your Control"
[مۆبایل بۆ کورد >> مۆبایله‌که‌ت باشتر بکه‌]

8

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی MiniBB به‌وێنه‌وه‌ + گۆڕینی زانیارییه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه ، به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت

ده‌ستان خۆشبێت هه‌موو ئه‌و په‌نجه‌ زێڕینانه‌ ده‌گوشم و ماچیان ده‌که‌م که‌ شه‌ونخونی به‌دیار ئێمه‌وه‌ ده‌کێشن
ته‌مه‌ن درێژبن

تا نه‌بیته‌ باووک نازانیت که‌ کۆره‌په‌ بوویت باوانت چه‌نده‌ خۆشیانویستویت!

9

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی MiniBB به‌وێنه‌وه‌ + گۆڕینی زانیارییه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه ، به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت

ده‌ست خۆش نمونه‌یه‌کی زیندوی له‌گه‌ڵ بوایه‌ باشتر بوو

10

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی MiniBB به‌وێنه‌وه‌ + گۆڕینی زانیارییه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه ، به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت

soma90 نووسی:

ده‌ست خۆش نمونه‌یه‌کی زیندوی له‌گه‌ڵ بوایه‌ باشتر بوو

فه‌رموو:

http://daban.webchin.net/minbb/
http://sana.webchin.net/minibb/

11

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی MiniBB به‌وێنه‌وه‌ + گۆڕینی زانیارییه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه ، به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت

ده‌ست خۆش برووسك گیان

مرۆڤ: که‌زانیت هه‌رئه‌مریت ئه‌بێت هه‌و‌ڵ بدات به‌ر‌هه‌مدار و سوود به‌خش بیت | Web4KurD  |  Web4kurD
گروپی وێب فۆر کورد : دیزاین | هۆست | دۆمین | دانانى کامێرای چاودێرى| بەستانى رایەڵ و نێتۆرک

12

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی MiniBB به‌وێنه‌وه‌ + گۆڕینی زانیارییه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه ، به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت

سوپاس بۆ ده‌ستخۆشییه‌كانتان ، به‌ئێوه‌وه‌ جوانه‌

13

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی MiniBB به‌وێنه‌وه‌ + گۆڕینی زانیارییه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه ، به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت

هه‌ر بژی کاکه‌ بروسک به‌ڕاستی ماندوبوی ده‌ستی ماندو بونت ده‌ گوشم....سوپاس




بژی بروسک

مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆ ژیان
چۆن قازانج ده‌که‌ی تا نه‌که‌ی زیان؟

14

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی MiniBB به‌وێنه‌وه‌ + گۆڕینی زانیارییه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه ، به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت

جوتیار1 نووسی:

هه‌ر بژی کاکه‌ بروسک به‌ڕاستی ماندوبوی ده‌ستی ماندو بونت ده‌ گوشم....سوپاس




بژی بروسک

دڵیت كاكه‌ جووتیار ، سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ت .

تكایه‌ هاوڕێیان ، له‌سه‌ره‌وه‌ كه‌ نووسیومه‌ لێره‌ و له‌وێ ئه‌وه‌ بنووسه‌ ئه‌مه‌ بنووسه‌ ، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ له‌به‌رده‌میا بنووسرێن ، بۆ نموونه‌ كه‌ ئاماژه‌م به‌ database_login كردووه‌ له‌ وێنه‌كه‌دا ، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ ناوی به‌كارهێنه‌ری بنكه‌ی دراوه‌ له‌به‌رده‌م database_login ــبنووسیت ، نه‌خێر به‌ڵكو database_login ـــبگۆڕه‌ بۆ ناوی به‌كارهێنه‌ری بنكه‌ی دراوه‌ .

هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی تریش به‌هه‌مان شێوه‌ .

بژین

15

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی MiniBB به‌وێنه‌وه‌ + گۆڕینی زانیارییه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه ، به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت

ده‌ست خۆش بێت برووسك گیان ڕوونکردنه‌وه‌ی جوانه‌ .

16

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی MiniBB به‌وێنه‌وه‌ + گۆڕینی زانیارییه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه ، به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م رون كردنه‌وه‌یه‌ به‌رێزم من نازانم چۆن داتابه‌یس دروست بكه‌م یان چ سایته‌كی فری رێگه‌ به‌دروست كردنی داتابه‌یس ده‌دات. سوپاس بۆ هاوكاریتان

ئه‌گه‌ر شێرێك ده‌می كرابوه‌وه‌ وامه‌زانه‌ پێت پێده‌كه‌نێت.

17

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی MiniBB به‌وێنه‌وه‌ + گۆڕینی زانیارییه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه ، به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت

فه‌رموو:
http://www.webchin.org/Meko/babeti-jimare4957.html

18

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی MiniBB به‌وێنه‌وه‌ + گۆڕینی زانیارییه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه ، به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت

ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بیت کاکه‌ بروسک  هه‌ر به‌رده‌وامبیت له‌م کاره‌ جوانانه‌ت

ماڵپەڕی کوردینە
www.kurdine.com

19

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی MiniBB به‌وێنه‌وه‌ + گۆڕینی زانیارییه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه ، به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت

Broosk نووسی:

سڵاو ...


گۆڕینی به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت :

له‌ setup_options.php ، ئه‌م دێره‌ بدۆزه‌ره‌وه‌ :

$main_url='http://www_yourdomain_url/forums';

ته‌نها

http://www_yourdomain_url/forums

بگۆڕه‌ بۆ ناونیشانی ئه‌و شوێنه‌ی سكریپته‌كه‌ی له‌سه‌ره‌ . \ ناوی ماڵپه‌ره‌كه‌ت

خێری لێببینی .

بژین

من سێرڤه‌ری apache خۆی به‌ کار دێنم چۆن پڕی بکه‌مه‌وه‌ هه‌ر بنوسم

$main_url='http://localhost/minibb/forums';

ئاوایه‌؟

مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆ ژیان
چۆن قازانج ده‌که‌ی تا نه‌که‌ی زیان؟

20

وه‌ڵام: دامه‌زراندنی MiniBB به‌وێنه‌وه‌ + گۆڕینی زانیارییه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه ، به‌سته‌ری ماڵپه‌ره‌كه‌ت

چاوی لێبكه‌ خراپ نییه‌،:) كاك جوتیار1
http://www.webchin.org/Meko/peyami-jima … tml#p40349