1

بابه‌ت: PHP-Fusion 7 به‌ زمانی كوردی سۆرانی

پاش ماوه‌یه‌ك له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نوێترین وه‌شانی پرۆگرامۆكه‌ی PHP-Fusion كه‌ ده‌بێته‌ وه‌شانی حه‌وته‌م، گرووپی وه‌رگێڕانی وێبچن پێكهاتوو له‌ به‌ڕێزانی لیست كراو له‌ به‌سته‌ری خواره‌وه‌،
http://www.webchin.org/?perre=peywendi
پرۆگرامۆكه‌ی ناوبراوی وه‌رگێڕایه‌ سه‌ر زمانی كوردی سۆرانی و له‌ لایه‌ن به‌ڕێز ئاراشتان ئه‌ندامی گرووپی وه‌رگێڕان پێداچوونه‌وه‌ی ڕێزمانی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كراوه‌.

http://www.webchin.org/Meko/files/PHP-Fusion-Powered-Website.gif

له‌ به‌سته‌ری خواره‌وه‌ ده‌توانن زمانی كوردی سۆرانی بۆ وه‌شانی حه‌وته‌می پرۆگرامۆكه‌ی PHP-Fusion دابگرن،
http://www.webchin.org/Meko/files/Ziman … sion_7.zip

له‌ به‌سته‌ری خواره‌وه‌ ده‌توانن ڕووكاری Gillette دابگرن كه‌ ڕووكاری بنه‌ڕه‌تی وه‌شانی نوێیه‌، ڕێكخراوه‌ بۆ زمانی كوردی و نووسینی ڕاست بۆ چه‌پ - rtl.
http://www.webchin.org/Meko/files/Gille … sion-7.zip

تكایه‌ گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی ڕێزمانت به‌دی كرد، له‌م بابه‌دا بینووسه‌.

تكایه‌ پرسیاری تایبه‌ت به‌ نوێكردنه‌وه‌، دامه‌زراندن، گواستنه‌وه‌ و هتد... له‌م بابه‌ته‌دا مه‌نووسه‌!

تێبینی / په‌ڕگه‌ی زمان هه‌ندێ کێشه‌ی بچووکی تیا بوو وا چاکراوه‌

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

2

وه‌ڵام: PHP-Fusion 7 به‌ زمانی كوردی سۆرانی

ده‌سته‌كانت خۆش بێ كاكه‌ ئاسۆ له‌گه‌ل هی گرووپی وه‌رگێرانیش بۆ ئه‌م كاره‌ جوانه‌تان ..

به‌لام كاكه‌ ئاسۆ یه‌ك پرسیاری ساده‌م هه‌یه‌ پێش ئه‌وه‌ی سكریپته‌كه‌م به‌هی نوێیه‌كه‌ بگۆڕمه‌وه‌ ،،،

ئایا سكریپتی نوێ چ جیاوازییه‌كی هه‌یه‌ له‌گه‌ل هی شه‌ش ..؟؟

مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ چی لێ زیاد كراوه‌ و و چی لێ كه‌م كراوه‌ته‌وه‌ ..؟؟

دووباره‌ ده‌ستتان خۆش ..

بۆ زمانه‌كه‌ش تاقی ده‌كه‌مه‌وه‌ هه‌ر تێبینییه‌كم  له‌سه‌ری هه‌بێ په‌نا به‌خوا پێتانی راده‌گه‌یه‌نم

له‌گه‌ل رێزم

3

وه‌ڵام: PHP-Fusion 7 به‌ زمانی كوردی سۆرانی

ده‌ستان خۆش

من ئه‌وه‌ نازانم که‌ تۆ ده‌یزانیت
                به‌ڵام تۆ ده‌توانی ئه‌وه‌ بزانیت که‌ من ده‌یزانم

4 (دەستکاری کراوە: halat 2008-11-20 11:54:57)

وه‌ڵام: PHP-Fusion 7 به‌ زمانی كوردی سۆرانی

ده‌ستان خۆش بێ من یه‌ک پرسیارم هه‌یه‌ هه‌چه‌ندێ په‌یوه‌ندی نییه‌ به‌ بابه‌ته‌که‌وه‌ ئه‌گه‌ر بکرایه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتو  چۆن بتوانین وه‌شانی شه‌ش به‌ هه‌موو ئه‌ندام و بابه‌ته‌کانی بگوێزینه‌وه‌ بۆ ناو وه‌شانی ٧ به‌ بێ کێشه‌ که‌واته‌ ئه‌ندام کێشه‌ی نه‌بێ له‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌دا هه‌ره‌ها هه‌موو بابه‌ته‌کانی ناو وه‌شانی شه‌ش وه‌کو خۆی له‌ ناو وه‌شانی ٧ کار بکات ، ئه‌م کاره‌ زۆر پێویسته‌ ئه‌گه‌ر به‌رێزتان بۆمان بکه‌ن جێگای ڕێزو سوپاسه‌

وانه‌زانی که‌ دووری لێم ئیتر له‌ دڵما نه‌ماوی تۆ له‌ شه‌ودا ئه‌ستێره‌یت و له‌ ڕۆژیشدا خۆری هه‌تاوی

5

وه‌ڵام: PHP-Fusion 7 به‌ زمانی كوردی سۆرانی

تكایه‌ پرسیاری تایبه‌ت به‌ نوێكردنه‌وه‌، دامه‌زراندن، گواستنه‌وه‌ و هتد... له‌م بابه‌ته‌دا مه‌نووسه‌

6

وه‌ڵام: PHP-Fusion 7 به‌ زمانی كوردی سۆرانی

كارێكی باشه‌ كاك ئاسۆ كه‌ بڵاوتكرده‌وه‌

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

7

وه‌ڵام: PHP-Fusion 7 به‌ زمانی كوردی سۆرانی

دەستتان خۆش  بەڕاستی  کارێکی باشە  دەست خۆشی لە هەموو بەشداربوان تەرجوومەکردنی فیوشن ٧ دەکەم  سەربەرز بن ..

بەردەوام بن ..

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...

8

وه‌ڵام: PHP-Fusion 7 به‌ زمانی كوردی سۆرانی

ده‌ستان خۆش  به‌س من چه‌ند کێشه‌یه‌کم تێدا به‌دی کرد  ئه‌ویش ئه‌مه‌ بو  که‌ ده‌چیته‌ کۆنتڕؤڵ پانێڵ  و ده‌چیته‌ به‌شی پانێڵه‌کانو ده‌ته‌وێت ده‌ست کاری پانێڵێ بکه‌یت  ریت پێ نا دات به‌ڵکو ده‌ڵیت پانێڵه‌که‌ بسڕه‌وه‌   ئه‌وانی تر ئیش ناکه‌ن..

9

وه‌ڵام: PHP-Fusion 7 به‌ زمانی كوردی سۆرانی

سڵاو دوو هه‌ڵه‌ به‌ دی ده‌کرێ له‌ کردنه‌ کوردی وه‌شانی ٧ دا له‌ خواره‌ وێنه‌یه‌کیم ئاماده‌کردووه‌  سوپاس
http://img507.imageshack.us/img507/2531/erro1ng1.jpg

وانه‌زانی که‌ دووری لێم ئیتر له‌ دڵما نه‌ماوی تۆ له‌ شه‌ودا ئه‌ستێره‌یت و له‌ ڕۆژیشدا خۆری هه‌تاوی

10

وه‌ڵام: PHP-Fusion 7 به‌ زمانی كوردی سۆرانی

سڵاو

کاکە هەڵات گیان  ئەمەیان پەیوەندی بە قاڵبی ماڵپەڕەکەوە هەیە   وواتا ڕووکار   ڕووکارەکەی  تۆ بچووکە  واتا پڕ بەشاسەی internet  explorer یان mozılla یان هەر شتێکی تر بەکار دەهێنی نیە .

ڕووکارێک بەکاربهێنە  کە  پان بێت   ئەوکاتە  بۆت دەردەکەوێت   ئەم چوار گۆشانە .

ئەمەشیان کە  بە عەرەبی نوسسراوە  دیارە   لەبیر کراوە  خۆت هەوڵ بدە چاکی بکەی   لە پەڕەکانی  زماندا بگەڕێ...

سەرکەوتو بن .

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...

11

وه‌ڵام: PHP-Fusion 7 به‌ زمانی كوردی سۆرانی

ده‌ستخۆش کاك ئاسۆ

بۆ نووسینه‌ عه‌ره‌بیه‌که‌ لام سه‌یره‌ چونکه‌ له‌ ئینگلیزییه‌وه‌ وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر کوردی جانازانم براده‌ران خۆیان پشتیان به‌ عه‌ره‌بی به‌ستووه‌ له‌ کوردی کردندا که‌ ده‌بوایه‌ کاك ئاراشتاین ئاگاداری ئه‌وه‌ بوایه‌ .

12

وه‌ڵام: PHP-Fusion 7 به‌ زمانی كوردی سۆرانی

کاک هه‌ڵه‌ت لای من کێشه‌ی نیه‌ کوردیه‌،:/



بژین،

مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆ ژیان
چۆن قازانج ده‌که‌ی تا نه‌که‌ی زیان؟

13

وه‌ڵام: PHP-Fusion 7 به‌ زمانی كوردی سۆرانی

به‌ڵام لای من ئه‌لبومی وێنه‌ له‌گه‌ڵ نوێکردنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ران کار ناکات
بزانم لای ئێوه‌ش وایه‌؟؟


بژین،

مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆ ژیان
چۆن قازانج ده‌که‌ی تا نه‌که‌ی زیان؟

14

وه‌ڵام: PHP-Fusion 7 به‌ زمانی كوردی سۆرانی

سڵاو
وێڕای ده‌ست خۆشی له‌ هاوڕیان بۆ به‌ كوردی كردنی ئه‌م سكریپته‌.
ئه‌و كێشه‌ی ئاڵبۆمی وێنه‌ لای منیش هه‌یه‌، كاتێك كه‌ كلیك له‌ ئایكۆنی ئه‌ڵبۆمه‌كانی وێنه‌ ده‌كه‌م په‌ڕه‌یه‌كی سپی دێت و هیچی تر.
.
سوپاس و هه‌ر بژین

15

وه‌ڵام: PHP-Fusion 7 به‌ زمانی كوردی سۆرانی

dest xosh

16

وه‌ڵام: PHP-Fusion 7 به‌ زمانی كوردی سۆرانی

ڕاسته‌ ئه‌لبومی وێنه‌کان کاری نه‌ده‌کرد به‌ڵام ئه‌و په‌ڕگه‌ی خواره‌وه‌ دابگرن عه‌یبی نامێنی و کۆپی بکه‌نه‌ بوخچه‌ی
locale\Kurdish\admin

ئه‌مه‌ دابگرن
http://gorani.ku.googlepages.com/photoalbums.php

17

وه‌ڵام: PHP-Fusion 7 به‌ زمانی كوردی سۆرانی

سڵاو
ده‌ستان خۆش بێت
کێشه‌یه‌ک له‌ په‌ڕه‌ی ئه‌دمین له‌زمانی  کوردی  له‌کاتێک ئه‌ته‌وێت به‌ڕیوبه‌رێک زیاد بکه‌ی هه‌ڵه‌ نیشان ئه‌دات
هه‌ربژین

18

وه‌ڵام: PHP-Fusion 7 به‌ زمانی كوردی سۆرانی

ئه‌گه‌ر ئه‌زیه‌ت نه‌بیت لینکی داگرتنی سکریپته‌که‌م بۆ دابنێن به‌لام ڤێرژنه‌ نوێیه‌که‌بێت
چه‌ند جاره‌ک دامگرت به‌لام کێشه‌ی هه‌بوو sad

19

وه‌ڵام: PHP-Fusion 7 به‌ زمانی كوردی سۆرانی

لێره‌ دایبه‌زێنه‌ http://sourceforge.net/project/showfile … _id=103984

به‌ختێکی باش

20

وه‌ڵام: PHP-Fusion 7 به‌ زمانی كوردی سۆرانی

سڵاو ..چۆنن هاوڕیان
ئه‌رێ چۆن ئه‌و وه‌شانه‌ دامه‌زرێنم ؟؟؟؟