بابه‌ت: یاساكانی مه‌كۆ

ڕاژه‌ = Service.

یاساكانی تایبه‌ت به‌ مه‌كۆی كڕین و فرۆشتنی ڕاژه‌ و خزمه‌تگووزاریی

١، ته‌نیا ڕاژه‌ی تایبه‌ت به‌ بواری ئای‌تی و وێب داڕشتن به‌ تایبه‌ت بۆی هه‌یه‌ بڵاو بكرێته‌وه، هه‌ردوو فرۆشتن و كڕین.
٢، هیچ ئه‌ندامێك بۆی نیه‌ ڕاژه‌ی كه‌سێكی دیكه‌ بهێنێته‌ به‌رباس بۆ فرۆشتن یان كڕین له‌ كاتێكدا ئه‌ندام بۆ خۆی خاوه‌نی ئه‌و ڕاژه‌یه‌ نه‌بێت.
٣، كاتێك داواكاری بۆ كڕینی ڕاژه‌یه‌ك ده‌نووسیت، تكایه‌ كورت و پوخت بینووسه‌.
٤، كاتێك ئاگاداری فرۆشتنی ڕاژه‌یه‌ك ده‌نووسیت، به‌ ڕوونی بنووسه‌ تۆ/ به‌ڕێزت/ كۆمپانیاكه‌ت كێن، له‌ چ بوارێكدا چالاكن و هه‌روه‌ها به‌ پوختی بنووسن ڕاژه‌كه‌تان چیه‌.
٥، كه‌سانێك كه‌ ئه‌م مه‌كۆیه‌ بكه‌نه‌ ئامرازێك بۆ گۆڵدانی ئه‌ندامانی وێبچن و خوێنه‌رانی بابه‌ته‌كه‌ی به‌ گشتیی، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ هه‌ژماره‌كه‌ی ڕاده‌گیردرێت.
٦، ئه‌م مه‌كۆیه‌ ته‌نیا بۆ كڕین و فرۆشتنه‌، هیچی دیكه‌ لێره‌ شوێنی نابێته‌وه‌.
٧، وێبچن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێت له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌نجامی كڕین/ فرۆشتن له‌م مه‌كۆدا.
٨، ئه‌گه‌ر دۆمه‌ین ده‌فرۆشیت ده‌بێت ٦ مانگ به‌سه‌ر كاتی تۆماركردنی دۆمه‌ینه‌كه‌ تێپه‌ڕی بێت.
٩، ئه‌گه‌ر كۆمپانیایت و ده‌ته‌وێت به‌رهه‌م بفرۆشیت، مه‌رجه‌ كه‌ ته‌مه‌نی كۆمپانیاكه‌ت/ ماڵپه‌ڕی كۆمپانیاكه‌ت له‌ ٣ مانگ كه‌متر نه‌بێت، هه‌ر ڕێكلامێك بۆ فرۆشتنی به‌رهه‌مێك كه‌ سه‌ر به‌ كۆمپانیا/ ماڵپه‌ڕێكی ته‌مه‌ن كه‌متر له‌ ٣ مانگ بێت، ڕاسته‌وخۆ ده‌خرێته‌ ئه‌رشیفه‌وه‌.
١٠، کاتێک دەتەوێت/ دەتانەوێت لە مەکۆی ڕاژە کۆمپانیا/گرووپ ـی خۆتان بناسێنن، دەبێت بۆ خۆتان ماڵپەڕێکتان هەبێت.
١١، بۆ ئەوەی بتوانیت لە مەکۆی کڕین و فرۆشتنی ڕاژە پەیامی بازرگانی بڵاو بکەیتەوە، دەبێت پلەی ئەندامەتیت لە وێبچن ئەندامی چالاک یان سەرەوەتر بێت.
١٢، هەر پەیامێک کە بە هۆی تێکدانی بابەتێک یان هەر جۆرە دژایەتییەکی دیکە لە نێوان نووسەر و وەڵام نووس بنووسرێت، دەبێتە هۆکاری ڕاستەوخۆ ڕاگرتنی هەژماری ئەندامی بە ئاژاوە بەبێ ئاگاداری پێشکات.

تكایه‌ پابه‌ند بن به‌ یاساكانی سه‌ره‌وه‌.