1

بابه‌ت: دروست كردنی رادیۆ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زۆر به‌ئاسانی .!

له‌ رێگه‌ی پانێلێكی تایبه‌تییه‌وه‌ ده‌توانیت به‌ ئاسانترین شێوه‌ رادیۆ دروست بكه‌یت و میوانانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به‌ جۆره‌ها گۆرانی دڵخۆش بكه‌یت ..

ئه‌م پانێله‌م تاقی كردۆته‌وه‌ .. ئتس توو گره‌یت ..! ئاند توو ئیزی فۆر یوز .! شتێكی زۆر جوان و به‌كارهێنانیشی زۆر ئاسانه‌ هه‌م بۆ به‌رێوه‌به‌رابه‌تی و هه‌م بۆ میوان ...


دیسانه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی له‌ مالپه‌ری خۆتان تاقیبكه‌نه‌وه‌ ده‌توانن له‌ مالپه‌ره‌كه‌ی منه‌وه‌ سه‌یری بكه‌ن ئه‌گه‌ر به‌ دڵتان بوو ئینجا دایمه‌زرێنن ||||كرته‌ بكه‌|||| ..

هه‌لبه‌ته‌ به‌زمانی ئینگلیزی بوو .. شته‌ پێویسته‌كانم هه‌ر له‌هه‌مان په‌ڕگه‌ی زمانی ئینگلیزی كرده‌ كوردی .. ئێوه‌ش ده‌توانن به‌ كه‌یفی خۆتان ده‌سته‌واژه‌ كوردییه‌كان بگۆڕن ..

ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم له‌ ڤێرژنی شه‌شدا به‌ته‌واوی كار ده‌كات به‌لام بۆ حه‌وت تاقیم نه‌كردۆته‌وه‌ .

ئێستا برۆینه‌ سه‌ر چۆنیه‌تی دانانی ئه‌م پانێله‌ :-

یه‌كه‌مجار پانێله‌كه‌ لێره‌ دابگره‌ ..


ئینجا له‌ زیپی ده‌ربێنه‌ .

یه‌كسه‌ر به‌رزی بكره‌وه‌ بۆ فۆلده‌ری infusion له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت .

دوای ئه‌وه‌ ده‌چیته‌ :

كۆنترۆل پانێڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ------>>> ڕێکخستنه‌کانی ماڵپه‌ڕ  ------>>> به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنامه‌ لاوه‌كییه‌كان

وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ : -  http://sites.google.com/site/gulabax/Home/radiopanel2.GIF


پاشــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــان ...........

كلیكی له‌سه‌ر ده‌كه‌یت .. لاپه‌ره‌یه‌كت بۆ ده‌بێته‌وه‌  وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ :-

http://sites.google.com/site/gulabax/Home/radiopanel3.GIF

له‌ لیسته‌كه‌ radio panel هه‌ڵبژێره‌ ... دواتر دامه‌زراندنی به‌رنامه‌ لاوه‌كییه‌كان ..

ئێستا هه‌نگاوێكی باش چووینه‌ .. ده‌ی هیچمان نه‌ماوه‌ .. smile

پاشان ....

  ڕێکخستنه‌کانی ماڵپه‌ڕ >>>> بلۆكه‌كان یاخود ( پانێله‌كان ) >>>> زیادكردنی پانێلێكی نوێ >>

به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ئاسایی وه‌كو زیاد كردنی هه‌ر پانێلێكی دیكه‌  هه‌نگاوه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌یت .

http://sites.google.com/site/gulabax/Home/radiopanel.GIF

له‌بیر نه‌كه‌یت پانێله‌كه‌ چالاك بكه‌یت .. باشه‌ .!؟

ئیسته‌كانه‌ پانێل ته‌واو دامه‌زرا ... ته‌نها ئه‌وه‌ی به‌شه‌كان دابنێیت و گۆرانییه‌كان جێگیر بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی میوانانی ماڵپه‌ره‌كه‌ت بتوانن هه‌ڵیانبژێرن و گوێیان لێ بگرن .

پـــــــــــ شان ــــــــــــــــــا ...

ده‌رۆیته‌ : به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنامه‌ لاوه‌كییه‌كان >>>> رادیۆ هه‌لبژێره‌ .

http://sites.google.com/site/gulabax/Home/radiopanel4.GIF

په‌ڕه‌كه‌یت بۆ ده‌بێته‌وه‌ چه‌ند خانه‌ و فرمانێكی تێدایه‌ ..

سه‌ره‌تا :

لیستێك بۆ گۆرانییه‌كان زیاد بكه‌ .. بۆ نموونه‌ ( كوردی ) یان ( عه‌ره‌بی ) یان ( فارسی ) یان ( ئینگلیزی ) یان هتد ... به‌كه‌یفی خۆت . هه‌لبه‌ته‌ ئه‌وه‌ش كاتێك كلیك له‌سه‌ر ( لستێك زیاد بكه‌ ) ده‌كه‌یت .. په‌ڕه‌یه‌كت بۆ ده‌بێته‌وه‌ ،، تۆ ته‌نها ناوی لیسته‌كه‌ بنووسه‌ و پاشه‌كه‌وتی بكه‌ .

پاشان

وه‌ك له‌ وێنه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌ ..

به‌سته‌ری گۆرانییه‌كه‌ ... هه‌ڵبه‌ته‌ ده‌بێت به‌ MP3 كۆتایی بێت .. نازانم كه‌ ئایا فۆرماته‌كانی تری ده‌نگ قه‌بوول ده‌كات یانا  ... ده‌توانن تاقی بكه‌نه‌وه‌ .
ناوی كه‌ناڵه‌كه‌ یاخود گۆرانییه‌كه‌ له‌خانه‌ی دووه‌م ده‌نووسیت .
له‌ خانه‌ی سێیه‌م بزانه‌ گۆرانییه‌كه‌ ده‌كه‌یته‌ سه‌ر به‌ چی لیستێك ... ئه‌و هه‌لبژیڕه‌ .. ( دوای ریفرێش كردنی لاپه‌ڕه‌كه‌ ئینجا بیسته‌ زیادبووه‌كان ده‌توانیت هه‌لبژیریت )

پاشه‌كه‌وتی بكه‌

http://sites.google.com/site/gulabax/Home/radiopanel5.GIF



پیرۆزه‌ ......

2

وه‌ڵام: دروست كردنی رادیۆ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زۆر به‌ئاسانی .!

ده‌ستخۆش ، به‌هیوای کاری جوانتر .

3

وه‌ڵام: دروست كردنی رادیۆ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زۆر به‌ئاسانی .!

زۆر سوپاس گالا گیان ... به‌هیوای سه‌ركه‌وتن

4

وه‌ڵام: دروست كردنی رادیۆ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زۆر به‌ئاسانی .!

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی جوانه‌ ماندوو نه‌بن !!

Don’t give me a fish, teach me how to fish
ماسیم مەدەری ! فێرم کە چۆن ماسی بگرم.

5

وه‌ڵام: دروست كردنی رادیۆ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زۆر به‌ئاسانی .!

دەستەکانت خۆش  بێت  بەڕاستی جوانت باس  کردوە   منیش هەوڵی بۆ دەدەم   بزانم سەرکەتوو  دەبم.

سەرکەتوو  بیت   دووبارە  دەست  خۆش

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...

6

وه‌ڵام: دروست كردنی رادیۆ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زۆر به‌ئاسانی .!

ده‌ست خۆش، من تاقیم كردووه‌ بۆ وه‌شانی ٦ سه‌ركه‌وتووه‌. به‌ڵام بۆ وه‌شانی ٧ نابێت.
هه‌ر بژین.

7

وه‌ڵام: دروست كردنی رادیۆ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زۆر به‌ئاسانی .!

منیش لە  ٦ تاقیم کردەوەو   سەرکەتوو  بوو.

بژین

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...

8

وه‌ڵام: دروست كردنی رادیۆ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زۆر به‌ئاسانی .!

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی جوانه‌ ماندوو نه‌بن !!

زۆر سوپاس كاك هێمن .

ده‌ست خۆش، من تاقیم كردووه‌ بۆ وه‌شانی ٦ سه‌ركه‌وتووه‌. به‌ڵام بۆ وه‌شانی ٧ نابێت.
هه‌ر بژین.

وایه‌ كاك هێمن ته‌نها بۆ شه‌شه‌ ..! سه‌ركه‌وتوو بیت به‌رێز


منیش لە  ٦ تاقیم کردەوەو   سەرکەتوو  بوو.

بژین

ده‌ست خۆش كاك هه‌ڵۆ ... سه‌ركه‌وتوو بیت هاوڕێی ئازیز

9

وه‌ڵام: دروست كردنی رادیۆ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زۆر به‌ئاسانی .!

ده‌ستت خۆش بێت سه‌رکه‌وتو بیت

10

وه‌ڵام: دروست كردنی رادیۆ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زۆر به‌ئاسانی .!

کاکه‌ شڤان ده‌ستت خۆش بێت به‌ڵام کێشه‌یه‌کم هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ لینکه‌که‌ داده‌نێم دوای له‌ ماڵپه‌ره‌که‌ هه‌ڵیده‌بژێرم گۆرانیه‌که‌ لێ نادات نازانم هۆکار چیه‌ ئایا هه‌ر گۆرانیه‌که‌ ئپلۆاد بکه‌م له‌وێ لینکه‌که‌ دابنیم هه‌رچه‌ند وام کردووه‌ به‌ڵام هیچ یان ده‌بێت گۆرانیه‌که‌ قه‌باره‌که‌ی زۆر که‌م بێت ئه‌وه‌ی من 875 کیلۆبایت بو به‌ڵام لێی نه‌دا زۆر سووپاست ئه‌که‌م

11

وه‌ڵام: دروست كردنی رادیۆ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زۆر به‌ئاسانی .!

لینكی گورانییه‌كه‌ چۆنه‌ ؟

12

وه‌ڵام: دروست كردنی رادیۆ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زۆر به‌ئاسانی .!

به‌م شێوه‌یه‌یه‌

http://www.kurdupload.com/main/download … d43230.mp3

زۆر مه‌منوونم ئایا ئه‌وه‌ ته‌واوه‌؟

13

وه‌ڵام: دروست كردنی رادیۆ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زۆر به‌ئاسانی .!

ئازیزم کاکە  هۆزان    لە   کورد ئەپلۆد  لێناات  تەنها بۆ داگرتنە   بەڕێزم لە  شوێنێکی تر بەرزی بکەرەوە    بێگوومان کار دەکەت.

سەرکەتوو  بیت

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...

14

وه‌ڵام: دروست كردنی رادیۆ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زۆر به‌ئاسانی .!

کاک هه‌ڵۆ له‌ کوێ به‌رزی بکه‌مه‌وه‌ باشه‌ ؟زۆر مه‌منوونم

15

وه‌ڵام: دروست كردنی رادیۆ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زۆر به‌ئاسانی .!

ئازیزەکەم  ئەگەر لەتواناتدایە لە ماڵپەڕەکەی خۆت.

هەوڵ دەدەم  شووێنێکت بۆ بدۆزمەوە.

بژیت

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...

16

وه‌ڵام: دروست كردنی رادیۆ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زۆر به‌ئاسانی .!

زۆر مه‌منوون کاکه‌ هه‌ڵۆ ئه‌زیه‌تت ئه‌ده‌م براکه‌م زۆر مه‌منوونم

17

وه‌ڵام: دروست كردنی رادیۆ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زۆر به‌ئاسانی .!

هۆزان گیان ئه‌گه‌ر  له‌ گووگل خۆت تۆمار بكه‌یت ئه‌وا ده‌توانێت سایتێك دابمه‌زرێنیت و هه‌ر جۆره‌ فایلێك بێت به‌رزی بكه‌یته‌وه‌ ..
هه‌لبه‌ته‌ ده‌بێت پێشر خۆت له‌ گووگل تۆمار كردبێت ..
له‌م ناوونیشانه‌ ده‌توانیت سه‌ردانی ئه‌م شوێنه‌ بكه‌یت و سایتێك بكه‌یته‌وه‌ ..
www.site.google.com
ئه‌گه‌ر هاوكاریشت ویست ئێمه‌ هه‌موومان لێره‌ین

زۆر سوپاس بۆتۆش كاكه‌ هه‌ڵۆ كه‌ به‌ده‌نگه‌وه‌ی هاوڕییان دێیت ..

18

وه‌ڵام: دروست كردنی رادیۆ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زۆر به‌ئاسانی .!

منیش لێرە بۆم پەیدا  کردنی  ئەگەر  یاهووت  هەیە   .

http://geocities.yahoo.com/

هیوام وایە   سەرکەتوو  بیت .

شایەنی  نیە  کاکە    شڤان گیان   ئەرکی خۆمە.

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...

19 (دەستکاری کراوە: hozan chawshin 2008-12-25 14:12:49)

وه‌ڵام: دروست كردنی رادیۆ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زۆر به‌ئاسانی .!

زۆرسووپاس بۆ ئێوه‌ هاوڕێیان زۆر مه‌منوونتانم

20

وه‌ڵام: دروست كردنی رادیۆ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت زۆر به‌ئاسانی .!

یاخوا ده‌سته‌كانت خۆش بێت به‌ڕاستی شتێكی چاكه‌ smile

www.Qalla.org     -----------      www.goo.gl/yE5r4
قه‌لا مه‌كویه‌كی روشنبیری گشتی ئیسلام دۆسته....