1

بابه‌ت: ده‌فته‌ری میوانان بۆ وه‌شانی 6 و 7 و به‌كوردی كراو ..

هه‌ڵبه‌ته‌ ده‌فته‌ری میوانان پێوه‌كراوێكی لای هه‌موومان ئاشكراو به‌ناووبانگه‌ و هه‌موومان ده‌زانین ئیشی چییه‌ و بۆ چ مه‌به‌ستێك له‌ سایته‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت ..

ئه‌وه‌ی من خستوومه‌ته‌ روو پێوه‌كراوی ده‌فته‌ری میوانانه‌ ب ئه‌و سایتانه‌ی هه‌لبه‌ته‌ به‌ فیوشن دارێژراون ...

پێوه‌كراوه‌كه‌ ( ده‌فته‌ری میوانان ) له‌هه‌مان كات بۆ هه‌ردوو وه‌شانی 6 و 7 ده‌گونجێ و به‌كارهێنه‌رانی هه‌ردوو وه‌شان بێ كێشه‌ ده‌توانن به‌كاری بێنن له‌ سایتی خۆیاندا ..

لێره‌ نموونه‌یه‌ك له‌ زیادكراوه‌كه ببینه‌ ‌ ..

رێگه‌ی دامه‌زراندنیش ئاسانه‌ ..

دوای دابه‌زاندن له‌ زیپه‌كه‌ ده‌ری ده‌كه‌یت و فۆلده‌ی guest_book  كه‌ له‌ناو فۆلده‌ی  infusion  ـه‌ ده‌یكه‌یته‌ ناو infusion   له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ..
پاشان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌چیته‌ به‌شی زیادكراوه‌كه‌كان ( به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنامه‌ لاوه‌كییه‌كان ) و زیادی ده‌كه‌یت ..

بۆ ئه‌وه‌ی میوانانیش به‌سته‌ره‌كه‌ی ببینن ده‌بێ به‌سته‌ری ده‌فته‌ری میوانان بگوازیته‌وه‌ بۆ لیستی بالا ( سه‌ره‌وه‌ ) ..


ده‌فته‌ری میوانان لێره‌ دابگره‌ ..


به‌هیوای سه‌ركه‌وتن

2

وه‌ڵام: ده‌فته‌ری میوانان بۆ وه‌شانی 6 و 7 و به‌كوردی كراو ..

نمونه‌ی وه‌ک تۆ زیاد بێت
سه‌لماندت که‌ گوله‌ باخ ـی wink

3

وه‌ڵام: ده‌فته‌ری میوانان بۆ وه‌شانی 6 و 7 و به‌كوردی كراو ..

سوپاست ده‌كه‌م گه‌نجه‌ جوانه‌كه‌ی پیرمام ..

4

وه‌ڵام: ده‌فته‌ری میوانان بۆ وه‌شانی 6 و 7 و به‌كوردی كراو ..

دةست خؤش مالَة كةم


www.hedi.ueuo.com

5 (دەستکاری کراوە: Shakhawan_10 2009-01-14 20:12:10)

وه‌ڵام: ده‌فته‌ری میوانان بۆ وه‌شانی 6 و 7 و به‌كوردی كراو ..

Shvan Goran نووسی:

سوپاست ده‌كه‌م گه‌نجه‌ جوانه‌كه‌ی پیرمام ..

سوپاس گیانی من

له‌ کاتی نووسینێک له‌ ده‌فته‌ری میوانه‌که‌ت دوو هه‌له‌م بینی

1- له‌ جیاتی بنووسرێت پۆستی ئه‌لیکترۆنی نووسراوه‌ پۆستی ملیکترۆنی
2-دوای ناردن ده‌لێ کۆدی دلنیا بوون هه‌له‌یه‌ ! که‌چی راستیش نوسیومه‌

http://upload.gencine.com/barkrdn/1232020741.jpg

6

وه‌ڵام: ده‌فته‌ری میوانان بۆ وه‌شانی 6 و 7 و به‌كوردی كراو ..

دەستت خۆش  بێت ئازیزم   بەڵام   بە کوردی  کوردن یاسای خۆێ  هەیە  ئویش  لە ڕوی ڕێزمانیەوە   دەبێت بکرێت .

پێم باشە    ئەمانەی خوارەوە  بکەیت بە کوردی.

سایت = ماڵپەڕ
کۆدی دڵنیایی  داخل بکە =  کۆدی دڵنیایی   لێرەدا بنووسە  یان  بنووسە  یان  لەم بۆشاییەدا بنوسە.


وە  ئەم دووانە  مانایان چیە  ئایا  هەردووکی ئەک نین؟

سایت
ناونیشانی ماڵپەڕەکەت؟



سەرکەتوو بیت  با ئەم هەڵانە نەبن   زمانی کوردی نەشێوێت   ،

دوبارە دەست خۆش

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...

7

وه‌ڵام: ده‌فته‌ری میوانان بۆ وه‌شانی 6 و 7 و به‌كوردی كراو ..

كاك شاخه‌وان نازانم ئه‌گه‌ر لای تۆ وابێ ئه‌گینا لای من ئه‌م شتانه‌ی نه‌ده‌گوت و چه‌ند براده‌رێكیش په‌یامیان نووسیوه‌ ..


كاك هه‌ڵۆ ... ئه‌وه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌ی منیش چاكی ئه‌زانم .. به‌ڵام خۆی ئه‌گه‌ر بێینه‌ راستی ( ماڵپه‌ڕ ) به‌ ئینگلیزییه‌كه‌ی واته‌ Home page  یان  Front page  .... به‌لام وه‌كو بڵێی وا خۆمان لێی گێل كردووه‌ و به‌ناوی سایت به‌كاری دێنین  ... هيچ كێشه‌یه‌ك نابینم له‌ به‌كارهێنانی هه‌ر كامێكیان بێت چونكه‌ تا ئێستا وشه‌یه‌كی ستانده‌ری كوردی بۆ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ دانه‌نراوه‌ و زمانه‌وانه‌كان له‌سه‌ری رێك بكه‌ون ...

به‌هه‌ر حاڵ ...

كاك هه‌ڵۆ ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌گه‌ر تۆ مه‌به‌ستت ئه‌و وێنه‌یه‌ بێ ئه‌وه‌ ته‌نها بۆماڵپه‌ڕی خۆم وه‌كو تێست چاكم كردووه‌ به‌لام بۆ ئه‌م كۆپییه‌ی كه‌ لێره‌ دامناوه‌ وه‌كو  وشه‌كانم گۆڕیون ....
سه‌باره‌ت به‌


سایت
ناونیشانی ماڵپەڕەکەت؟

ئه‌مه‌شم ته‌نها بۆخۆم دروست كردوه له‌م كۆپییه‌ی لێره‌ دامناوه‌ نووسیومه‌ ( به‌سته‌ری ماڵپه‌ڕ و ناوونیشانی ماڵپه‌ڕ ) ( رابط الموقع و عنوان الموقع )  واته‌ له‌خانه‌ی یه‌كه‌م به‌سته‌ره‌كه‌ ده‌نووسی و له‌خانه‌ی دووه‌م ناوی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ... خۆتیش ده‌زانی ئه‌مه‌ بۆ چ مه‌به‌ستێك به‌كاردێت ...

زۆر سوپاس بۆ تێبینییه‌كانتان ...

هه‌ر بژین ..

8

وه‌ڵام: ده‌فته‌ری میوانان بۆ وه‌شانی 6 و 7 و به‌كوردی كراو ..

barezan lae mn 3aebe nea ? kode dlnea bon keshae nea be keshaea




www.hedi.ueuo.com

9

وه‌ڵام: ده‌فته‌ری میوانان بۆ وه‌شانی 6 و 7 و به‌كوردی كراو ..

کاک شڤان گیان  قسەکانت ڕاستن ئازیزم   بەڵام سەرابەرت بە ووشەی  ماڵپەڕ    ماڵ   و  پەڕ   واتا  لە ماڵێکدا  چەند پەڕێک   ئەمە  جوانترین ووشەیە  کە بتوانی  لە جێگای سایت بەکاری بهێنی  .   ئەگەر سەرنج بدەی  لە زۆۆر زمانەکاندا  ناوی  تایبەتی خۆیان هەیە و  زیایە   شەرت  نیە  ڕێک  یان تەواو  مەبەستی  سایت ی  ئینگلیزی بگەیەنێت   ماڵپەڕ   ووشەیەکی  ڕێک و پێکە و  ءێستاش  ستانداردە  زۆۆر کەسانی  لە من و تۆ زیرەکتر   هەن و  ووشەی  لەمە ڕێک و پێکتر  هەتاک و ئێستا  نەبوە و  ئەمش  کێشەی  نیە  .

وە  سوپا س   بۆ وەڵامەکانی ترت  .

سەرکەتووبیت

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...

10

وه‌ڵام: ده‌فته‌ری میوانان بۆ وه‌شانی 6 و 7 و به‌كوردی كراو ..

سوپاس بۆتۆش ... یرای ئه‌زیزی