بابه‌ت: پڕۆگرامۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ بارکردنی وێنه‌ و گه‌له‌ری ( به‌زمانی کوردی )

ئه‌م کاته‌تان باش wink

بۆ ئه‌م جاره‌ پڕۆگرامۆکه‌یه‌کم وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی کوردی که‌ تایبه‌ته‌ به‌ بنکه‌ی بارکردنی وێنه‌ و گه‌له‌ری

هه‌ردوو په‌ڕگه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و سه‌ره‌کی کراوه‌ته‌ کوردی به‌ بێ بوونی هیچ کێشه‌یه‌ك

پڕۆگرامۆکه‌که‌ هه‌ندێك خاسیه‌تی تێدایه‌ وه‌ك

    *  زیادکردنی وێنه‌کان له‌ لیستی په‌سه‌ندکراوه‌کان
    * ناردنی وێنه‌کان بۆ هاوڕێ و خۆشه‌ویستان
    * دروستکردنی ئه‌لبومی گشتی و تایبه‌ت
    * بارکردنی وێنه‌ له‌هه‌موو کـاتێکدا
    * به‌ڕێوبردنی وێنه‌ و ئه‌لبومه‌کان
    * ناردنی لێدوان بۆ هه‌روێنه‌یه‌ك
    * خۆتۆمارکردن خۆڕاییه‌
-------------------------------------------------------------------
دابه‌زاندن

سه‌ره‌تا زانیارییه‌کانی بنکه‌ی زانیاری له‌ په‌ڕگه‌ی db-info بنووسه‌

هه‌ردوو په‌ڕگه‌ی pictures ، thumbnails چمۆدیان Chmood بگۆڕه‌ به‌ 777

www.mallpereket.com/image/install.php     که‌مێك چاوه‌ڕوان به‌ ، پاشان www.mallpereket.com/image بکه‌ره‌وه‌

بۆ چوونه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی www.mallpereket.com/admin  لێبده‌ و پاشان تێپه‌ڕه‌وشه‌ بریتیه‌ له‌ / demo ، ده‌توانی خۆت بیگۆڕی له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی

تێبینی / به‌تکا په‌ڕگه‌ی install.php بسڕه‌وه‌ دوای دابه‌زاندن چونکه‌ با تووشی هاك نه‌بیت .
-------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی / ده‌توانن له‌ جیاتی ئه‌م وێنه‌یه‌ watermark.gif وێنه‌یه‌کی خۆتان دابنێن که‌ ده‌بێته‌ ڕه‌مز بۆ پاراستنی وێنه‌کانی ماڵپه‌ره‌که‌ت که‌له‌سه‌ر وێنه‌که‌ نیشان ده‌درێت .
---------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی / تێپه‌ڕه‌وشه‌ی سه‌ر ڕاڕه‌که‌ بریتییه‌ له‌ : www.halkawt.com

داگرتنی پڕۆگرامۆکه‌ + زمانی کوردی


نموونه‌ی پڕۆگرامۆکه‌

--------------------------------------------------------------------------
کاتێکی خۆش

وه‌ڵام: پڕۆگرامۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ بارکردنی وێنه‌ و گه‌له‌ری ( به‌زمانی کوردی )

هەرچەند من لێشی نازانم    lol    بەس دەست خۆشیت لیدەکەم چونکە کارێکی باشت کردووە

www.kshtwkal.info

وه‌ڵام: پڕۆگرامۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ بارکردنی وێنه‌ و گه‌له‌ری ( به‌زمانی کوردی )

سڵاو
ده‌ست خۆش کاک هه‌ڵکه‌ووت ، وابزانم له‌پێش ئه‌وه‌ی لێره‌دادایبنێیت من بینیم ، وه‌من و تۆبڕیارێکیشمان هه‌بوو له‌سه‌ردیزانی وێنه‌کانی smile
کاتێکی شاد دووباره‌ ده‌ست خۆش به‌هیوای به‌رهه‌می زیاتر

ماڵپه‌ڕی کۆره‌ک تیڤی: www.korak.tv
په‌یوه‌ندی: [email protected]

وه‌ڵام: پڕۆگرامۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ بارکردنی وێنه‌ و گه‌له‌ری ( به‌زمانی کوردی )

هەر بژی کاکە هەڵکەوت دەستت خۆش
هیوای سەرکەوتن بۆ تۆ .


بژین،

مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆ ژیان
چۆن قازانج ده‌که‌ی تا نه‌که‌ی زیان؟

وه‌ڵام: پڕۆگرامۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ بارکردنی وێنه‌ و گه‌له‌ری ( به‌زمانی کوردی )

سوپاس بۆ ئێوه‌ ،

کاك زیره‌ك ڕاسته‌ به‌ڵام حه‌زم نه‌کرد زۆر ده‌ستکاری ڕووکاری سه‌ره‌کی بکه‌م چونکه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك به‌دڵی نه‌بێت .

کاتێکی خۆش

وه‌ڵام: پڕۆگرامۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ بارکردنی وێنه‌ و گه‌له‌ری ( به‌زمانی کوردی )

دەست خۆش  کاک هەڵکەوت گیان شتیكی باشە  هیوام  کاری  زیاترە...

منیش  تاقی دەکەمەوە.

بژیت

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...

وه‌ڵام: پڕۆگرامۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ بارکردنی وێنه‌ و گه‌له‌ری ( به‌زمانی کوردی )

دروستم کرد  بەڵام  کێشەیەک  هەیە  چۆن چالاک دەکرێت ماڵپەڕيکە  .

ئەمە   بەشی    بەڕێوەبەرە     http://helloykurdistan.ueuo.com/image/admin

وە  ئەمەش   دەبێت   دەستپێک بێت  http://helloykurdistan.ueuo.com/image

چاوەڕوانی وەڵامم

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...

وه‌ڵام: پڕۆگرامۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ بارکردنی وێنه‌ و گه‌له‌ری ( به‌زمانی کوردی )

هه‌ڵۆی كورد نووسی:

دروستم کرد  بەڵام  کێشەیەک  هەیە  چۆن چالاک دەکرێت ماڵپەڕيکە  .

پێویستی به‌ چالاککردن نیه‌ ئه‌گه‌ر زانیارییه‌کانی بنکه‌ی زانیاریت دروست نووسی بێت ، نابێت کێشه‌ی هه‌بێت.

کاتێکی خۆش

وه‌ڵام: پڕۆگرامۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ بارکردنی وێنه‌ و گه‌له‌ری ( به‌زمانی کوردی )

ئه‌گه‌ر کاتم هه‌بوو تاقی ده‌که‌مه‌وه‌ پێم وابێ شتێکی جوان ده‌بێت‌;)
بژیت

وه‌ڵام: پڕۆگرامۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ بارکردنی وێنه‌ و گه‌له‌ری ( به‌زمانی کوردی )

ئازیزم کاکە  هەڵکەوت  من   بێ گومان  زانیاریەکانم ڕاست نوسیوە  بەنوو  نازانم  بۆ.

بەڵام بە قسەت  دەکەم  وایلێ دەکەم  بزانم چۆن دەبێت  دووبارە   بەرزی دەکەمەوە.

سوپاس

www.otomobel.net
تێکۆشان بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ ...

وه‌ڵام: پڕۆگرامۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ بارکردنی وێنه‌ و گه‌له‌ری ( به‌زمانی کوردی )

سڵآو به‌رێزان بۆ لای من هیچ ناهێنێ به‌ پێی ئه‌وانه‌ی که‌ نوسراوه‌ کردم که‌ چی هیچ دیار نییه‌ سوپاس ئه‌گه‌ر زانیارییه‌ک هه‌بێ

وانه‌زانی که‌ دووری لێم ئیتر له‌ دڵما نه‌ماوی تۆ له‌ شه‌ودا ئه‌ستێره‌یت و له‌ ڕۆژیشدا خۆری هه‌تاوی

وه‌ڵام: پڕۆگرامۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ بارکردنی وێنه‌ و گه‌له‌ری ( به‌زمانی کوردی )

ووشه‌ی تێپه‌ر بوون ده‌نووسم ده‌ڵێ هه‌ڵه‌یه‌ demo

وانه‌زانی که‌ دووری لێم ئیتر له‌ دڵما نه‌ماوی تۆ له‌ شه‌ودا ئه‌ستێره‌یت و له‌ ڕۆژیشدا خۆری هه‌تاوی

وه‌ڵام: پڕۆگرامۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ بارکردنی وێنه‌ و گه‌له‌ری ( به‌زمانی کوردی )

کاك هه‌ڵات و کاك هه‌ڵۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر دانه‌مه‌زرا زانیارییه‌کانتانم بده‌نێ خۆم هه‌وڵ ئه‌ده‌م دایبه‌زێنم بۆتان

تاکو داینه‌به‌زێنی ناتوانی بچیته‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و ده‌ڵێت تێپه‌ڕه‌وشه‌ هه‌ڵه‌یه‌

ئه‌وه‌ش نمونه‌یه‌کی تر http://h4z.hostwq.net/we/

کاتێکی خۆش

وه‌ڵام: پڕۆگرامۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ بارکردنی وێنه‌ و گه‌له‌ری ( به‌زمانی کوردی )

ده‌ستخۆش کاک هه‌ڵکه‌وت ، به‌هیوای کاری زیاتر .
بژیــت .

وه‌ڵام: پڕۆگرامۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ بارکردنی وێنه‌ و گه‌له‌ری ( به‌زمانی کوردی )

براکه‌م لای هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌یه‌ نازانم بۆ به‌ڵام پێم وایه‌ کێشه‌که‌ له‌ داتاباسه‌(db-info ) ئه‌گه‌ر شیکردنه‌وه‌یه‌ک بکه‌ی له‌سه‌ری ئه‌وه‌ش لینکه‌که‌یه‌ http://sabat1.com/image/

وانه‌زانی که‌ دووری لێم ئیتر له‌ دڵما نه‌ماوی تۆ له‌ شه‌ودا ئه‌ستێره‌یت و له‌ ڕۆژیشدا خۆری هه‌تاوی

وه‌ڵام: پڕۆگرامۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ بارکردنی وێنه‌ و گه‌له‌ری ( به‌زمانی کوردی )

سوپاس کاك هێمن ،

ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که‌ نیشان ده‌درێت ژماره‌ی ڕیزی کۆده‌که‌ بدۆزه‌ره‌وه‌و بیسڕه‌وه‌ بزانه‌ چاك نابێت .

کاتیکی خۆش

وه‌ڵام: پڕۆگرامۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ بارکردنی وێنه‌ و گه‌له‌ری ( به‌زمانی کوردی )

<?

$server = "localhost";
$user = "sabat1_com";
$pass = "ووشه‌ی تێپه‌ربوون";
$database = "sabat1_com";

?>

کاکه‌ ته‌ماشای ئه‌م داتاباسه‌ بکه‌ بزانه‌ هه‌ڵه‌ دام نه‌ناوه‌

وانه‌زانی که‌ دووری لێم ئیتر له‌ دڵما نه‌ماوی تۆ له‌ شه‌ودا ئه‌ستێره‌یت و له‌ ڕۆژیشدا خۆری هه‌تاوی

وه‌ڵام: پڕۆگرامۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ بارکردنی وێنه‌ و گه‌له‌ری ( به‌زمانی کوردی )

ده‌ستت خۆش كاك هه‌ڵكه‌وت

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

وه‌ڵام: پڕۆگرامۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ بارکردنی وێنه‌ و گه‌له‌ری ( به‌زمانی کوردی )

halat نووسی:

کاکه‌ ته‌ماشای ئه‌م داتاباسه‌ بکه‌ بزانه‌ هه‌ڵه‌ دام نه‌ناوه‌

ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیارییانه‌ی که‌ له‌سێرڤه‌ره‌که‌ت هه‌یه‌ به‌دروستی بنوسرێت نه‌خێر هه‌ڵه‌ نیه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر $server لای تۆ localhost بێت ڕاسته‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێکی تر بێت ئه‌وا ئه‌بێت ئه‌وه‌ دابنێێ که‌ هه‌یه‌ له‌ سێرڤه‌ره‌که‌ت .

به‌ڵام خۆ تۆ  داتبه‌زاندووه‌ ، http://sabat1.com/image/

هه‌ڵکه‌وت نووسی:

ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که‌ نیشان ده‌درێت ژماره‌ی ڕیزی کۆده‌که‌ بدۆزه‌ره‌وه‌و بیسڕه‌وه‌ بزانه‌ چاك نابێت .

سوپاس کاك هونه‌ر

کاتێکی خۆش

وه‌ڵام: پڕۆگرامۆکه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌ بارکردنی وێنه‌ و گه‌له‌ری ( به‌زمانی کوردی )

كاك هه‌لكه‌وت ئه‌گه‌ر ئه‌زیه‌ت نه‌بێت ئه‌و كۆدانه‌ی له‌ په‌رگه‌ی installـدا هه‌یه‌ بۆم بنێره‌

If  a  man  hasn't   discovered  somthing
that he will die for, he isn't fit to live

راپى كوردى   
www.kurdishrap.org