1 (دەستکاری کراوە: سیا 2008-07-01 22:36:28)

بابه‌ت: وه‌رگێرانی گورزه [Compiling a package] له‌ئوبونتو

به‌كارهێنه‌رانی لینوكس ده‌بێت له‌ئه‌لف و بێێ ئه‌و دنیایه‌دا بزانن Compile وه‌رگێڕ چییه‌؟
واتا تۆ بوخچه‌ی سه‌رچاوه‌ت هه‌یه‌ ده‌ته‌وێت بیگۆڕیت به‌گوره‌زه‌یه‌ك و كاری پێبكه‌یت، هه‌رچه‌نده‌ له‌وانه‌یه‌ پێناسه‌كه‌م پڕ به‌پێستی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ نه‌بێت.
زۆر پڕۆگرام ده‌بینین كه‌وه‌كو بوخچه‌ی سه‌رچاوه‌ هه‌ن بۆ داگرتن و ده‌بێت compile بكه‌ین بۆ ئه‌و سیسته‌می به‌رده‌ست، له‌ئوبونتودا كارت به‌مه‌ تائه‌ندازه‌یه‌ك كه‌متر ده‌كه‌وێت وه‌كو دابه‌شكردنی لینوكسی gentoo .
خۆشبه‌ختانه‌ ئوبونتو كه‌گورزه‌‌ی دێبیان به‌كارده‌بات خاوه‌نی ده‌وڵه‌مه‌نترین گوره‌زه‌گه‌له‌. باشه‌ بابچینه‌ سه‌ر بنه‌ڕه‌تی بابه‌ته‌كه‌:
له‌ئوبنتودا وه‌كو دابه‌شكردنه‌كانی تری لینوكس‌ پێویستی به‌ C-Compiler هه‌یه‌ به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا دانه‌مه‌زراون به‌پێچه‌وانه‌ی زۆر دابه‌شكردنه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئامرازی تردا دایبگریت. ئه‌ویش
build-essential
دامه‌زراندن

sudo aptitude install build-essential

ئێستا پێویستمان به‌سه‌رچاوه‌ی كۆده‌كان هه‌یه‌ sourcecode بۆ پڕۆگرامێك، بۆ نمونه‌ ئێمه‌ Bluefish هه‌ڵده‌بژێرین.
Download
پاشان وه‌ره‌ بوخچه‌كه‌ بكه‌ره‌وه‌

tar -zxf  NAWIPACKET

ده‌توانیت كرته‌ی لای ڕاستی له‌سه‌ر بكه‌یت بیكه‌یته‌وه‌.
پاشان وه‌كو وتمان بڕۆ ناو بوخچه‌كه‌وه‌ به‌

cd /nawipacket

ئێستا

./configure

پاشان

sudo make install

تێبینی: ئه‌گه‌ر ویستت وه‌شاندنێك تاقی بكه‌یته‌وه‌ كه‌وه‌كو وه‌شاندنی تر له‌سه‌رچاوه‌ی ئوبونتو هه‌بن، بۆ نمونه‌ bluefish هه‌یه‌ به‌ڵام ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت وه‌شاندنی نوێی ناجێگیری دابمه‌زرێنین، ته‌نها پێویستمان به‌مه‌یه‌

sudo apt-get build-dep bluefish

بژین

لەڕێکەوتی 19.11.2008 من ئەندامەتی و چاودێری و بەڕێوبەریم لەژێر ناوی وێبچندا نەماوە. هەموو بابەتەکانیش لەسەر وێبچن کەنوسیومن وەکو بابەت و ئەو کارانەی کراون. تاهەفتەیەکی تر لادەبرێت.
ڕێزمان قبوڵ بفەرموون

2 (دەستکاری کراوە: Net4kurd 2008-07-02 11:15:20)

وه‌ڵام: وه‌رگێرانی گورزه [Compiling a package] له‌ئوبونتو

ده‌ست خۆش بێـت

http://hameedkhan.files.wordpress.com/2007/10/ubuntu-logo.jpg


سه‌ركه‌وتووبیت

له‌دوای ره‌شكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌م وازم له‌م مه‌كۆیه‌ هێنا     don't say god i have a big problem 
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوونم‌: 2007-09-20 په‌یامه‌كانم 561      but say problem i have a big god

3 (دەستکاری کراوە: سیا 2008-07-03 10:47:53)

وه‌ڵام: وه‌رگێرانی گورزه [Compiling a package] له‌ئوبونتو

سوپاس به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ ئاره‌زووی ده‌ستخۆشی ناكه‌م، خۆشتره‌ هه‌ندێكتان تاقیبكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ یه‌كێك له‌بنه‌ماكانی لینوكس compile ــه‌.
براده‌رێك گله‌یی هه‌یه‌ ده‌ڵێ وه‌كو پێویست ئوبونتو لینوكس نه‌ناسراوه‌ و كه‌مته‌رخه‌من، ده‌مه‌وێت ئێوه‌ش جوڵه‌یه‌ك بكه‌ن ئه‌گه‌ر لینوكست دامه‌زراندووه‌؟


دیسان بژی و ببورن

لەڕێکەوتی 19.11.2008 من ئەندامەتی و چاودێری و بەڕێوبەریم لەژێر ناوی وێبچندا نەماوە. هەموو بابەتەکانیش لەسەر وێبچن کەنوسیومن وەکو بابەت و ئەو کارانەی کراون. تاهەفتەیەکی تر لادەبرێت.
ڕێزمان قبوڵ بفەرموون

4

وه‌ڵام: وه‌رگێرانی گورزه [Compiling a package] له‌ئوبونتو

هه‌ڵیده‌واسم wink

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: وه‌رگێرانی گورزه [Compiling a package] له‌ئوبونتو

:d
كاك سیا به‌ خوا ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ست خۆشیانه‌ی كه‌بۆ تۆ نێردراوه‌خریكه‌ینه‌وه‌ یه‌ك فه‌رده‌ ده‌بێت یان زیاتریش.
به‌ڵێن ده‌ده‌م كه‌ تاقیبكه‌مه‌وه‌ . smile

له‌دوای ره‌شكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌م وازم له‌م مه‌كۆیه‌ هێنا     don't say god i have a big problem 
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوونم‌: 2007-09-20 په‌یامه‌كانم 561      but say problem i have a big god

6

وه‌ڵام: وه‌رگێرانی گورزه [Compiling a package] له‌ئوبونتو

من ناتوانم directory بگۆرم کاتێ کە دەمەوێت بیگۆرم ئەڵێت No such file or directory دڵنیاشم لەوەی کۆدەکەم ڕاست نووسیوە و هەم ناوی فایلەکەش.

7 (دەستکاری کراوە: awara23 2009-03-14 12:38:28)

وه‌ڵام: وه‌رگێرانی گورزه [Compiling a package] له‌ئوبونتو

سڵاوتان لێبێت..
لای من بەوشێوەیە دەرچوو نازانم هەڵەکە لە کوێیە، خێروازێک گەر یارمەتیم بدات. زۆر سوپاس...

[email protected]:~$ cd ~/bluefish-1.1.0
[email protected]:~/bluefish-1.1.0$ sudo make install
[sudo] password for awara: 
make: *** No rule to make target `install'.  Stop.
[email protected]:~/bluefish-1.1.0$

8

وه‌ڵام: وه‌رگێرانی گورزه [Compiling a package] له‌ئوبونتو

ده‌ست خۆش