بابهت: نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان (بەشی یەکەم)
سڵاو هاوڕێیان و زانست دۆستان .
خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم کە جارێکی تر هاتمەوە خزمەتتان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتێکی بچووك بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی تەواو ئەم دەستەواژەیە (بەرەو وێبێکی کوردی باشتر) لە ماڵپەرەکانمان دا بەرجەستە بکەین وە لە کێشە بە دووربین.
نوێکردنەوەی سکرێپتی php-fusion بۆ دواترین وەشان
ماڵپەری سەرەکی لە بەرواری (١-٨-٢٠١٠) ەوە سێ جار وەشانی نوێی سکرێپتەکەی بڵاوکردۆتەوە لەگەڵ نوێکردنەوەکانیشیان دا ، کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە کەلێنەکانی ناو سکرێپتەکە چارەسەر کراوە لەگەڵ پێدانی چەندین گۆڕانکاری و ئاسانکاری تر بۆ سکرێپتەکە.
ئەو وەشانانەش بریتین لەمانەی خوارەوە کە لە دوای وەشانی (7-00-07) ەوە دەست پێدەکەن:-
١- وەشانی (php-fusion-7-01)
٢- وەشانی (php-fusion-7-01-01)
٣- وەشانی (php-fusion-7-01-02)
کە زۆر گۆڕانکاری لە سکرێپتەکەدا لە دوا وەشان دا جێبەجێ کراوە لەوانە:-
١- لە پانێڵی بەڕێوەبەرایەتی دا بەشێکی تر زیادی کردووە بە ناونیشانی (هەڵبژاردنەکان) کە ئەو کارانەی کە پەیوەندی بە بەشی(بەڕێوەبەرایەتی سیستەم)ەوە نەبوو خراوەتە ئەم بەشەوە لەگەڵ زیادکردنی هەندێك فرمانی تر بۆ لیستەکە.
٢-هەروەها لەبەشی (بهڕێوهبهرایهتی بهکارهێنهر) دا فرمانی (هاوپۆلی گرووپی بەکارهێنەر) زیاد کراوە کە کارئاسانیت بۆ دەکات بۆ درووستکردنی هاوپۆل بۆ گرووپەکانی بەکارهێنەر.
٣- لە (بهڕێوهبهرایهتی ناوەڕۆك) دا و لە بەشی (هەواڵ) دا ، تایبەتمەندێتی (وێنەی هەواڵ)زیادکراوە کە کارئاسانیت بۆ دەکات بۆ ئەوەی یەکسەر وێنەیەك بۆ هەواڵەکەت باربکەیت کە زۆر جاری کێشەی لای ئێمەی بەکارهێنەری ئەو سکرێپتە درووست کردبوو.
٤- هەروەها لە هەمان بەش (بهڕێوهبهرایهتی ناوەڕۆك) و لە بەشی (داگرتنەکان) دا بە هەمان شێوە خانەی بارکردنی پەڕگە دانراوە کە تۆ دەتەوێت دابگیرێت لە ماڵپەرەکەدا .
٥-هەروەها بەشی(بەڕێوەبەرایەتی سیستەم) یش کارەکانی ناوی پوخت کراوەتەوە بۆ ئەم کارانەی خوارەوە:-
Banners(بەیداخەکان)
نوێکردنەوەی وەشان
کۆدەکانی BB
پێوەکراوەکان
پانێڵهکان
پشتگیری بنکەدراوە
بەستەرەکانی وێبگە
خهندهکان
زانیارییهکانی PHP
٦- گەورەترین گۆڕانکاری بە نیسبەت خۆمەوە کە ئەو کێشەیەم هەبوو لەگەڵ سکرێپتەکەدا چاکسازی شێوازی کرانەوەی سکرێپتەکەیە لەگەڵ گشت وێبگەڕەکان دا و خۆ گونجاندن لەگەڵیان دا .
ماڵپەرەکەی خۆم ئەو کێشەیەی هەبوو کاتێك لە (Internet Explorer) دا دەتکردەوە دەکەوتە لاوە و شێوەکەی تێك دەچوو ، بەڵام خۆشبەختانە پاش نوێکردنەوەی وەشانی سکرێپتەکە ئەو کێشەیەم نەما.
هەروەك لەم مەکۆیەش دا زۆرێك لە ئەندامان ئەو کێشەیەیان هەبوو بەڵام بێ چارەسەر دەمایەوە و چارەسەرێکی گونجاوی بۆ نەدۆزرایەوە.
٧- زۆر وردە گۆڕانکاری تر ئەنجام دراوە ، کە پێویست بە بابەتێكی چڕ و پڕ دەکات باسکردنی.
*جا بۆ ئەوەی ئێوەی خۆشەویستیش لەم گۆڕانکاریانە بێ بەش نەبن و ماڵپەرەکەتان نوێبکەنەوە ، من لێرەدا باسی چۆنیەتی نوێکردنەوەکەتان بۆ دەکەم:
١- سەرەتا پێش ئەوەی دەست بکەیت بە نوێکردنەوەکە پێویستە کە کۆپییەکی ماڵپەرەکەت لە کۆمپیوتەرەکەدا هەڵبگریت لە ناو فۆڵدەرێکی جیادا لەگەڵ (پشتگیری بنکەی دراوە) (Backup) ی ماڵپەرەکەت دا ( ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئەگەر کاتێك سەرکەوتوو نەبویت لە نوێکردنەوەکەدا، ماڵپەرەکەت لەدەست نەچێت و بتوانیت بگەڕێیتەوە بۆی).
بۆ ئەنجام دانی ئەم کارەش سەرەتا هەموو پەڕگە و فۆڵدەرەکانی ناو ماڵپەرەکەت لە ڕێی بەرنامەی تایبەتی (FTP)یەوە دابگرە ناو ئەو فۆڵدەرەوە کە لەسەر کۆمپیوتەرەکە دا بۆت دروست کردووە. پاشان بەم شێوەیە پشتگیری بنکەی دراوە وەربگرە:-
پانێڵی بەڕێوەبەرایەتی >>>> بەڕێوەبەرایەتی سیستەم >>>> پشتگیری بنکەدراوە
لەوێ هەموو خشتەکانی ناو بنکەی دراوە دیاری بکەو پاشان پشتگیرییەکە ئەنجام بدە.
٢- ئێستا دێینە سەر ئەنجام دانی نوێکردنەوەکە ، سەرەتا دەبێت لە وەشانی (php-fusion-7-01) ەوە دەست پێ بکەین ، چونکە یەکسەر سکرێپتەکە بە وەشانی (php-fusion-7-01-02) نوێ نابێتەوە ( خۆم بەم شێوەیە تاقیم کردۆتەوە ، ئەمە کارئاسانییەك دەبێت بۆ ئەوەی کێشت تووش نەبێت ).
سەرەتا وەشانی (php-fusion-7-01) دادەگرین لەم بەستەرەی خوارەوە کە گشت پەڕگە و فۆڵدەری وەشانەکە لە خۆ دەگرێت.
٣- پاشان فۆڵدەرێکی نوێ لە ناو (root)ی (پەڕەی سەرەتا)ی ماڵپەرەکەت دا دروست بکە و ناوێکی لێ بنێ ، بۆ نمونە من ناوم ناوە (NEW_fusion) وە پاشان پەڕگە و فۆڵدەرەکانی وەشانی (php-fusion-7-01) باربکەرە ناوی کە لە فۆڵدەری (files) ی داگیراوەکەی لای خۆت دا هەیە وە پێویستمان بە هەردوو پەڕگەی (config.php_) و پەڕگەی (setup.php) نابێت بۆیە وا باشترە بیان سڕیتەوە تاوەکو کێشە نەیەتە ڕێت.
٤- دوای ئەوە لە فۆڵدەری (upgrade v7) دا پەڕگەی (upgrade.php) لە ڕێی FTP یەوە باربکەرە ناو ماڵپەرە کۆنەکەتەوە و بۆ فۆڵدەری (administration) و بەسەر پەڕگە کۆنەکەی (upgrade.php) دا ٌڕوونوسی بکەرەوە.
٥- پێش ئەوەی بچیت بۆ بەڕێوەبەرایەتی ماڵپەرەکەت و نوێکردنەوەکە بە ئەنجام بگەیەنیت پێویستە کە فۆڵدەری زمانی کوردی (locale/ Kurdish) یە کۆنەکەت بسڕیتەوە و فۆڵەدەرە نوێیەکەی (locale/ Kurdish) باربکەیتە شوێنی .
تێبینی / ئەگەر ئەم خاڵەت لە بیر بچێت ئەوا کێشەت تووش دەبێت و نوێکردنەوەکەت سەرکەوتوو نابێت ، بۆیە پێویستە کە زۆر بە وردی و وریاییەوە هەنگاوەکان ئەنجام بدەیت.
٦- پاشان بڕۆ بۆ :
پانێڵی بەڕێوەبەرایەتی >>>> بەڕێوەبەرایەتی سیستەم >>>> نوێکردنەوەی وەشان
وە لەوێ کلیك لە دوگمەی (upgrade) یاخود (نوێکردنەوە) بکە .
٧- ئێستا دەبێت تۆ بێ کێشە نوێکردنەوەی بنکەی دراوەی ماڵپەرەکەت ئەنجام دابێت.
٨- پاشان بچۆرەوە سەر (root)ی ماڵپەرەکەت و پەڕگەی (config.php) بگوازەرەوە بۆ ناو ئەو فۆڵدەرەی کە تازە درووستت کرد بۆ وەشانە نوێیەکە ، لای من ناوی فۆڵدەرەکە (NEW_fusion) ە ، پاشان بڕۆ سەر وێبگەڕەکەت و لەوێ ئەم ناونیشانە لێبدە :-
http://ww.nawnishanimalperekt/ NEW_fusion/news.php
دەبێت ئێستا بێ کێشە نوێکردنەوە بۆ وەشانی (php-fusion-7-01) بە ئەنجام گەیشتبێت.
٩- پاشان هەموو فۆڵدەر و پەڕگەکانی ناو (root)ی ماڵپەرەکەت بسڕەوە بێجگە لە فۆڵدەری (NEW_fusion) ، دوای نەمانی هیچ پەڕگەیەك دەست بکە بە گوێزانەوەی هەموو پەڕگەو فۆڵدەرەکانی ناو فۆڵدەری (NEW_fusion) بۆ ناو (root)ی ماڵپەرەکەت ، وە فۆڵدەری (NEW_fusion) بسڕەوە.
١٠- ئێستا پێویستە کە هەردوو فۆڵدەری (infusions) و فۆڵدەری (images) ی ماڵپەرە کۆنەکەت کە لەسەر کۆمپیوتەر هەڵتگرتووە دووبارە باربکەیەتەوە ناو ماڵپەرە نوێکراوەکەت بۆئەوەی کێشەی شێوەی ڕووکار و هەروەها پێوەکراوەکانت نەبێت.
ئێستا دەبێت بێ هیچ کێشەیەك ماڵپەرەکەت کار بکات.
* نوێکردنەوەی سکرێپتەکە بۆ وەشانی (php-fusion-7-01-02) :-
تێبینی/ ئێمە لێرەدا پێویستمان بە وەشانی (php-fusion-7-01-01) نابێت چونکە وەشانێکی لەو نوێتر دەرکراوە .
١- سەرەتا پەڕگە و فۆڵدەرەکانی وەشانی (php-fusion-7-01-02) لەم بەستەرەی خوارەوە دابگرە :-
٢- دوای ئەوەی کە وەشانەکەت لە زیپ دەرهێنا ، فۆڵدەری (7-01-02 _update) بکەرەوە وە لە ڕێی (FTP)یەوە پەڕگە و فۆڵدەرەکانی ناوی باربکەرە ناو ماڵپەرەکەتەوە و وە بەسەر پەڕگە کۆنەکان دا جارێکی تر ڕوونوسی (overwrite) بکەرەوە .
٣- پاشان بڕۆ بۆ:-
پانێڵی بەڕێوەبەرایەتی >>>> بەڕێوەبەرایەتی سیستەم >>>> نوێکردنەوەی وەشان
وە کلیك لە نوێ کردنەوە بکە .
٤- دەبێت ئێستا تۆ ماڵپەرەکەت لەسەر دوا وەشانی (php-fusion) کاربکات .
تێبینی / ئەگەر تا ئێستا (php-fusion) ت دانەمەزراندووە و یاخود لەسەر وەشانە کۆنەکە هیچ زانیارییەکی بنکەی دراوەت نییە کە جێی بایەخ بێت ئەوا دەتوانیت ڕاستەوخۆ دواترین وەشان دابگریت (7-01-02) کە تەنها پێویستت بە پەڕگە و فۆڵدەرەکانی ناو فۆڵدەری (files) ی داگیراوەکە دەبێت .
وە هەنگاوەکانی داگرتنیش هەروەك وەشانە کۆنەکان وایە کە لەم مەکۆیەدا باسی لێوەکراوە و تەنها ئەوە گرنگە کە وردبیت لە جێبەجێکردنی هەنگاوەکان دا..
ئەمەش چەند وێنەیەکی بەڕێوەبەرایەتییە بەو وەشانە نوێیە:-
هیوادارین لە کەموکورتیمان ببورن .
تێبینی/
١- لە ئێستا دا هەردوو وەشانەکەم لەسەر ماڵپەری (کشتوکاڵ) بارکردووە ، وە زۆر هەوڵم دا کە لە (وێبچن ئەپلۆد)باریان بکەم بەڵام بەداخەوە کارەکە بە ئەنجام نەگەیشت ، لەبەرئەوە هیچ ئەندامێکی بەڕێز تێبینی و بۆچوون لەسەر ئەو خاڵە نەدات ، بە دڵنیاییەوە لە داهاتوودا پەڕگەکان دەخەمەوە سەر (وێبچن ئەپلۆد).
٢- تکایە هیچ بەڕێزێکیش لە ناوەڕۆکی بابەتەکە دەرنەچێت ، چونکە ناچار دەبم ڕاستەوخۆ پەیامی ناپەیوەند بسڕمەوە . لەگەڵ ڕێزم دا.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نوێکردنەوەی وەشانی php-fusion بۆ وەشانی (php-fusion-7-01-05)
ئەم وەشانە لە ئێستا دا دواین وەشانی سکرێپتەکەیە ، کە هەمان هەنگاوەکانی پێشوو کە بۆ وەشانەکانی تر گیراوەتە بەر ئەنجام دەدرێت .
تەنها نوێکردنەوە:-
ئەگەر تەنها سکرێپتەکە نوێ دەکەیتەوە لە وەشانی پێشووە وە بۆ ئەم وەشانە ئەوا لەم بەستەرەوە فایلە پێویستەکان دابگرە و هەنگاوەکانی نوێ کردنەوە جێبەجێ بکە ( فایلی کوردیشی لەگەڵە):-
سەر لەنوێ داگرتنی سکرێپتەکە بەم وەشانە نوێیە:-
ئەگەر تا ئێستا ئەم سکرێپتەت دانەگرتووە و دەتەوێت بەکاریبهێنیت ئەوا دەتوانیت لەم بەستەرەی خوارەوە سەر لە نوێ سکرێپتەکە دابگریت کە زمانی کوردیشی لەگەڵ دایە :-
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
زمانی کوردی:-
بۆ دەستکەوتنی زمانی کوردی کە لەگەڵ دواترین وەشان دا بگونجێت دەتوانیت لەم بەستەرەی خوارەوە زمانی کوردی دابگریت:-