بابه‌ت: ئایا پڕۆگرامێک هەیە بۆ ؟؟

داتابەیسی ماڵپەڕەکەم داگرتوە و قەبارەی زۆرە بار ناکرێتەوە ئەبێ پارچەپارچەی بکەم بۆ ئەوەی بتوانم باری بکەمەوە ... ئایا پڕۆگرامێک هەیە بۆ پارچەپارچەکردنی داتا بەیس لە ناوکۆمیوتەرەکەتا ؟؟

بەو هیوایەم هاوکاریم بکەن

هەمیشە بپرسە بڵێ ... چی ؟ بۆچی ؟ لەبەر چی ؟ چۆن ؟ ....هتد ..... چونکە پرسیارکردن هەگبەی زانینت دەولەمەندتر دەکات  .... کوێخا تۆفیق

وه‌ڵام: ئایا پڕۆگرامێک هەیە بۆ ؟؟

قه‌باره‌ی چه‌نده‌ .؟

Telecommunication Engineer - IP Network Engineer & Cisco Certified Network Associate
www.xalat.net

وه‌ڵام: ئایا پڕۆگرامێک هەیە بۆ ؟؟

بنکەی دراو بە notepad بکەرە دووپارچە، خۆی کۆدن

وه‌ڵام: ئایا پڕۆگرامێک هەیە بۆ ؟؟

قەبارەکەی   ١٥٦ میگابایتە

هەمیشە بپرسە بڵێ ... چی ؟ بۆچی ؟ لەبەر چی ؟ چۆن ؟ ....هتد ..... چونکە پرسیارکردن هەگبەی زانینت دەولەمەندتر دەکات  .... کوێخا تۆفیق

وه‌ڵام: ئایا پڕۆگرامێک هەیە بۆ ؟؟

من هه‌میشه‌ ئه‌مه‌ به‌كار ده‌هێنم بۆ ئه‌و جۆره‌ كارانه‌،
http://www.mysqldumper.net

پرۆگرامه‌كه‌ پارچه‌ پارچه‌ بنكه‌ی دراوه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ و گرینگ نییه‌ قه‌باره‌كه‌ی چه‌نده‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ئایا پڕۆگرامێک هەیە بۆ ؟؟

دەستت خۆشبێت کاک ئاسۆ سوپاس بۆ هاوڕییانی تریش کە کاتیان بەخشی بە بابەتەکەم

هەمیشە بپرسە بڵێ ... چی ؟ بۆچی ؟ لەبەر چی ؟ چۆن ؟ ....هتد ..... چونکە پرسیارکردن هەگبەی زانینت دەولەمەندتر دەکات  .... کوێخا تۆفیق

وه‌ڵام: ئایا پڕۆگرامێک هەیە بۆ ؟؟

کاک ئاسۆ بەکارهێنانی ئەو لینکە چۆنە ئەکرێت ڕوونی بکەیتەوە بۆم کاکە گیان ؟

هەمیشە بپرسە بڵێ ... چی ؟ بۆچی ؟ لەبەر چی ؟ چۆن ؟ ....هتد ..... چونکە پرسیارکردن هەگبەی زانینت دەولەمەندتر دەکات  .... کوێخا تۆفیق

وه‌ڵام: ئایا پڕۆگرامێک هەیە بۆ ؟؟

١، پرۆگرامه‌كه‌ لێره‌ دابگره‌،
http://sourceforge.net/projects/mysqldu … ySQLDumper
دواترین وه‌شان ئێستا MySQLDumper1.24.4.zip.
٢، باری بكه‌ نێو بوخچه‌یه‌ك له‌سه‌ر دۆمه‌ینه‌كه‌ت، بۆ نموونه‌ domain.com/mysqldump
٣، سه‌ردانی به‌سته‌ره‌كه‌ بكه‌ و پرۆگرامۆكه‌كه‌ دابمه‌زرێنه‌. زمانی ئینگلیزی هه‌ڵبژێره‌ بۆ نموونه‌.
٤، زانیارییه‌كانی ئه‌و بنكه‌ی دراوه‌یه‌ بنووسه‌ كه‌ ده‌ته‌وێت كاری له‌سه‌ر بكه‌یت، ئه‌و بنكه‌ی دراوه‌یه‌ی كه‌ ده‌ته‌وێت بیگه‌ڕێنیته‌وه‌. سكریپته‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ هیچ گۆڕانكارییه‌ك پێك ناهێنێت به‌ڵكوو ته‌نیا په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌ بنكه‌ی دراوه‌كه‌وه‌ و ئاماده‌ی ده‌كات.
٥، كاتێك ئه‌م په‌یامه‌ ده‌ركه‌وت به‌ نووسراوه‌ی سه‌وز Database connection was established. واته‌ هه‌نگاوه‌كه‌ی جێبه‌جێ بووه‌، ئه‌گه‌ر نه‌ دووباره‌ هه‌وڵ بده‌وه‌. له‌ خواره‌وه‌ نووسراوه‌ Save and continue installation، كرته‌ی لێبكه‌.
٦، ده‌بێت په‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی پرۆگرامۆكه‌كه‌ بكرێته‌وه‌.  ئێستا به‌ FTP ئه‌و Backup ی كه‌ هه‌ته‌ و ده‌ته‌وێت بیگه‌ڕێنیته‌وه‌ باری بكه‌ نێو domain.com/mysqldump/work/backup، واته‌ نێو بوخچه‌ی backup.
٧، پێش ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بیت دڵنیابه‌ كه‌ بنكه‌ی دراوه‌كه‌ت به‌ درووستی هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ چه‌په‌وه‌ نووسراوه‌ Select Database: ده‌بێت له‌وێدا بنكه‌ی دراوه‌كه‌ت هه‌ڵبژێردرابێت.
٨، كرته‌ بكه‌ سه‌ر Restore، په‌ڕگه‌كه‌ت هه‌ڵبژێره‌، له‌وانه‌یه‌ نووسرابێت Backups of other scripts، كرته‌ی لێبكه‌ و له‌وێدا په‌ڕگه‌ی Backup ـه‌كه‌ت هه‌ڵبژێره‌.
٩، له‌ كۆتاییدا كرته‌ له‌ دووگمه‌ی Restore بكه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ئایا پڕۆگرامێک هەیە بۆ ؟؟

سوپاس کاک ئاسۆ گیان

دەستەکانت خۆشبێت باش ڕوونت کردۆتەوە ... هەنگاوەکان جێبەجێ دەکەم

هەمیشە بپرسە بڵێ ... چی ؟ بۆچی ؟ لەبەر چی ؟ چۆن ؟ ....هتد ..... چونکە پرسیارکردن هەگبەی زانینت دەولەمەندتر دەکات  .... کوێخا تۆفیق

وه‌ڵام: ئایا پڕۆگرامێک هەیە بۆ ؟؟

ئه‌ندامی به‌ڕێز، سه‌ردێڕی بابه‌ته‌كه‌ت به‌پێی یاساكانی مه‌كۆكانی وێبچن درووست نییه‌، تكایه‌ هه‌وڵ بده‌ له‌ داهاتوودا سه‌ردێڕی درووست بنووسیت.