1

بابه‌ت: نەمانی کێشەی فۆنتی کوردی

سلاو هاورێیان

ئەمرۆ ڤێرژنی نوێی ئوبونتوم دابەزاند 11.04 بوو ، کاتێک لە ubuntu software center دا لە بەشی فۆنت دا گەرام شتێکی زۆر سەیرم بەر چاو کەوت

لەم وێنەیەی خوارەوە سەیری بکەن

      http://webchinupload.com/files/dara-ubuntu%2011.04.png

unkurd web font
زۆر جوانە

پێش ئەوەی دایبگرم سەیرێکی گۆگڵ کرۆم و فایەر فۆکسم کرد وشەی کوردیان پارچە پارچە ئەکرد

بەلام کە ئەم فۆنتەم داگرت هیچ کێشەم نەما

بۆ داگرتنی .  برۆ بۆ ubuntu software center پاشان لە سێرجەکەیا بگەری بۆ unkurd خۆی بۆت ئەهێنێت ئینستاڵی بکە

(من تازە چاوم پێکەوتوە ، بۆیە وا ئەزانم تازەیە . ئەگەر تازەش بوو باشتر)

سوپاس بۆ هەموو لایەک

2

وه‌ڵام: نەمانی کێشەی فۆنتی کوردی

ئەوە دەمێکە کراوە ،لە لایەن :
ferheng.org

دەستخۆشی تایبەت بۆیان ،بەڕاستی ماندوون.

ئەلفوبێی گرنگ بۆ خاوەن ڕاژە و وێبداڕێژەران >> http://chawg.org/wiki/webmaster | شەرم مەکە کەس ناتبینێ کە دەیخوێنیتەوە

3

وه‌ڵام: نەمانی کێشەی فۆنتی کوردی

Brwa Kurdistani نووسی:

ئەوە دەمێکە کراوە ،لە لایەن :
ferheng.org

دەستخۆشی تایبەت بۆیان ،بەڕاستی ماندوون.

منیش له‌لایه‌ن خۆمه‌وه‌ ده‌ستخۆشی زۆریان ئاراسته‌ ئه‌که‌م به‌ هیوای ماندو نه‌بونیان

،،

،،

،،

به‌س کوری باش باش بۆ که‌سێ نه‌بوو قسه‌یه‌ک بکات بڵێ به‌م شێوه‌یه‌ کێشه‌ی فۆنت نامێنێت

4

وه‌ڵام: نەمانی کێشەی فۆنتی کوردی

چونکە ئەمە لینوکسە ،ویندۆز نییە smile خۆت سیستەم بەڕێوەدەبەی ،سیستەم تۆ بەڕێوەنابات.

ئەلفوبێی گرنگ بۆ خاوەن ڕاژە و وێبداڕێژەران >> http://chawg.org/wiki/webmaster | شەرم مەکە کەس ناتبینێ کە دەیخوێنیتەوە

5

وه‌ڵام: نەمانی کێشەی فۆنتی کوردی

Brwa Kurdistani نووسی:

چونکە ئەمە لینوکسە ،ویندۆز نییە smile خۆت سیستەم بەڕێوەدەبەی ،سیستەم تۆ بەڕێوەنابات.

وه‌لا جوانه‌ ،، ده‌ست خۆش برام .. زۆر راسته‌ ،، به‌لام هاری کاری کردنی یه‌کتریش شتێکی خراپ نیه‌ ئه‌گه‌ر وایه‌ ئه‌م به‌شی لینوکسه‌ پێویستی نه‌ئه‌کرد wink

چه‌پکێ رێز big_smile

6

وه‌ڵام: نەمانی کێشەی فۆنتی کوردی

لەوەتای هەین ویندۆس بەکاردەبەین ئێستاش بە فەرمیی تەختەکلیکی کوردی تیا نــیە، بمێنیت لینوكس

7

وه‌ڵام: نەمانی کێشەی فۆنتی کوردی

دێبان نووسی:

لەوەتای هەین ویندۆس بەکاردەبەین ئێستاش بە فەرمیی تەختەکلیکی کوردی تیا نــیە، بمێنیت لینوكس

مایکرۆسۆفت وەکو دەزگای پاراستن و شتی لەم جۆرە کاردەکات بۆ ئایتی ،وا گەشەپێدەرانی ئەوروپی دیق دەکەن تا مۆڵەتی نەرمەکاڵایەک وەردەگرن لێیان بە فەرمی ،چ جای ئەو کوردە بێ کەسە !

ئەلفوبێی گرنگ بۆ خاوەن ڕاژە و وێبداڕێژەران >> http://chawg.org/wiki/webmaster | شەرم مەکە کەس ناتبینێ کە دەیخوێنیتەوە

8

وه‌ڵام: نەمانی کێشەی فۆنتی کوردی

Brwa Kurdistani نووسی:

ئەوە دەمێکە کراوە ،لە لایەن :
ferheng.org

دەستخۆشی تایبەت بۆیان ،بەڕاستی ماندوون.

باسەکە سەرەتا لەلایەن بەڕێزان (کاک ئەرداڵ ،کاک بەردەقانی ،کاک سیامەند) تاوتوێکراوە ،دواتر کاک ئەرداڵ دایناوە لەسەر ڕاژەی ئوبونتو .فۆنتە پێویستەکان بۆ ئەلفوبێی ئارامی ،ئەوانی تر بۆ لاتینی و پرۆگرامۆکەی عەرەبی.

(تەنها وردەکارییەک لەسەر سەرەتای بیرۆکەکە)

ئەلفوبێی گرنگ بۆ خاوەن ڕاژە و وێبداڕێژەران >> http://chawg.org/wiki/webmaster | شەرم مەکە کەس ناتبینێ کە دەیخوێنیتەوە