1

بابه‌ت: دامەزراندن و وەگەرخستنی LAMP لە ئوبونتو وەشانەکانی 10.10 و 11.04 دا

LAMP کورتکراوەی (Linux, Apache, MySQL and PHP) یەکێکە لە سەرچاوەکراوەکان بەکاردێت بۆ هەڵسووڕاندن و پیشخستنی ماڵپەر، بەکارهێنانی سیستەمی لینوکس Apache دەبێتە ڕاژەکاری وێب، MySQL بەکاردێت بە هەڵسووڕاندنی بنکەی دراو، PHP یەکێکە لە زمانە بزۆکەکان کە بەکاردەبرێت بۆ دارشتنی ماڵپەر.

دامەزراندن
لە دەستپێکدا ئەمە بنووسە لە terminal دا،

sudo apt-get install tasksel

ئێستا بۆ دامەزراندنی LAMP لە terminal ئەم دەقە بنووسە،

sudo  tasksel

دواتر LAMP Server هەڵبژێرە:
http://www.webchinupload.com/files/1-bchok.png
بەگەورەیی،
http://www.webchinupload.com/files/1_357.png

دواتر پێویستە تێپەرەووشەتەک بۆ mysql root دابنێیت
http://www.webchinupload.com/files/2-bchok.png
بەگەورەیی،
http://www.webchinupload.com/files/2_251.png

بزانە کاردەکات،

$sudo   vi  /var/www/info.php

دواتر ئەمانەی بۆ زیادبکە،

<?php
phpinfo();
?>

پاشان پاشەکەوتی بکە.

پێویستە apache2 ببوژێنیتەوە بەم جۆرە،

#sudo /etc/init.d/apache2  restart

دواتر یەکێک لەم دوو بەستەرە لە وێبگەر بنووسە،

http://ip/info.php or http://localhost/info.php 

http://www.webchinupload.com/files/3-bchok.png
بەگەورەیی،
http://www.webchinupload.com/files/3_156.png

بەم جۆرە PHP یش دامەزرێندرا
بۆ هەڵسووڕاندن و بەڕێوەبردن، ڕاژەی LAMP ، دامەزراندنی phpmyadmin  ئەم دەقە بنووسە

sudo  apt-get  install  phpmyadmin

چوون بۆ phpmyadmin یەکێک لەم دوو بەستەرە لە وێبگەر بنووسە،

http://ip/phpmyadmin or http://localhost/phpmyadmin

http://www.webchinupload.com/files/4-bchok.png
بەگەورەیی،
http://www.webchinupload.com/files/4_110.png

دامەزراندن بەکۆتاهات، بژین smile

2

وه‌ڵام: دامەزراندن و وەگەرخستنی LAMP لە ئوبونتو وەشانەکانی 10.10 و 11.04 دا

بژیت , ڕوونکردنەوەیەکی باشە .
Lamp کورتکراوەی Linux , Apache , MySql , Php/Perl/Python ـە .

زانستپەروەرانی کورد http://zkurd.org/
وۆردپرێسی کوردی http://ku.wordpress.org/

3

وه‌ڵام: دامەزراندن و وەگەرخستنی LAMP لە ئوبونتو وەشانەکانی 10.10 و 11.04 دا

بژیت , ڕوونکردنەوەیەکی باشە .
Lamp کورتکراوەی Linux , Apache , MySql , Php/Perl/Python ـە .

بەڵـێ، لەیەگرتووی ئەمانە پێکدێت،
http://en.wikipedia.org/wiki/LAMP_%28software_bundle%29

4

وه‌ڵام: دامەزراندن و وەگەرخستنی LAMP لە ئوبونتو وەشانەکانی 10.10 و 11.04 دا

ده‌ست خۆش كاك ياداشت

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

5

وه‌ڵام: دامەزراندن و وەگەرخستنی LAMP لە ئوبونتو وەشانەکانی 10.10 و 11.04 دا

ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ت،پیرۆزبایش له‌ به‌ڕێز یاداشت ده‌كه‌م ، پله‌ی (بەڕێوەبەرایەتی) پێرۆزبیت هیوادارم به‌رده‌وامبیت له‌ خزمه‌تكردن و بێ به‌شمان نه‌كه‌ی له‌م بابه‌ته‌ به‌سودانه‌.  smile 

سه‌ركه‌وتوبیت.

6

وه‌ڵام: دامەزراندن و وەگەرخستنی LAMP لە ئوبونتو وەشانەکانی 10.10 و 11.04 دا

ده‌ست خۆش كاك ياداشتا

خێری لێببینیت، مامە هونەر

ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ت،پیرۆزبایش له‌ به‌ڕێز یاداشت ده‌كه‌م ، پله‌ی (بەڕێوەبەرایەتی) پێرۆزبیت هیوادارم به‌رده‌وامبیت له‌ خزمه‌تكردن و بێ به‌شمان نه‌كه‌ی له‌م بابه‌ته‌ به‌سودانه‌.  smile

سه‌ركه‌وتوبیت.

چاوەکەمیت بەڕێز spartan بەدڵنیایەوە بەردەوام دەبین و خزمەر ئەکەین.