1

بابه‌ت: لینوکس چیە؟ [ بمخوێنەوە ]

لینوکس، دەکرێت بڵێین GNU/Linux یاخود بگووترێت سیستەمی کارگێری لینوکس کە سیستەمیکی کارگێری خۆڕایە لەسەر بنەمای UNIX و LInux-Kernel وە نەرمەکاڵای ژێر GNU ــە بەهێزترین و پتەوترینە بۆ کارکردن وە لەهەڵسووراندنی سووکەڵەیە، لەگەڵ هەموو ئەوانەش دا کراوەیی.

دابەشکردنی گوونجاو،
لە لینوکس دا دابەشکردنەکان زۆرن و بەگوێرەی کار و فرمانی بەکاربەر دەگۆرین، گرینگ ئەوەیە ئایا بۆ چی لینوکس بەکاردەبەیت ئامانجت چیە لە بەکاربردنی و بۆ چ کارێکتە، بۆ بەکارهێنەرانی نوێ دابەشکراوی Ubuntu, Fedora, OpenSuse پێشنیار کراون بەتایبەتی Ubuntu کە هەتائێستا بەربڵاوترین دابەشکردنە کە زۆرترین بەکاربەری هەیە و ئەوانی تریش لە تەشەنەکردندان.

بۆچی لینوکس؟

  • سیستەمێکی کارگێری تەواو خۆرایە بەئازادی و بێ هیچ سانسۆرێک ئەتوانم بەکاری بهێنم، توانای بینین و دەستکاریکردنی هەموو سەرچاوەی کۆدەکانیم هەیە و ئازادم لە پێشخستنی.

  • پڕۆگرام و پێویستیەکانی ئەوەندە زۆرن کە بەکاربەر بتوانێت هەموو پڕۆگرامەکان بە ئازادی و بێ گرفت بەکاربەرێت و نوێکردنەوە(update) ئەنجام بدات.

  • کارکردن و خۆش هەڵسوور و داسووری لینوکس کە هەمیشە لەبەردەستی بەکارهێنەرانی بیگرفت و خێرایە، لەگەڵ نوێکاری هەمیشەیی و تواناکانی لە پێشخستن دا.

  • لە لینوکس ئەوەندە پارێزراویت کە دووریت لە ڤایرۆس و جڕووجانەوەر بەمەش لە گرفتێکی گەورە دەربازت ئەبێت.

  • رەقەکاڵاکان لە لینوکس زۆربەیان لە بناغەوە پێناسەکراون و پێویست ناکات پێناسەبکرێن.

بەکورتی ئەمە لینوکس، لەگەڵ هەزارەها بنەمای تر کە لە لینوکس هەن بۆ ئازادی بەکارهێنەر.