بابه‌ت: دامەزراندنی ویندۆس لە وگەرخەڕێکی کاتیەوە

http://webchinupload.com/files/intro.png
ئەو نەرمەکاڵا خۆڕایەی کە لە لایەن مایکڕۆسۆفتەوە بەرهەم هێنراوە بۆ بەستنی وەگەرخەڕی کاتی پەڕگەی iso کارناکات، بەڵام سوپاس بۆ نەرمەکاڵای تر کە بەرهەم هێنراون بۆ ئەم کارە. هەڵبەت نەرمەکاڵا زۆرن بۆ ئەم مەبەستە بەڵام ئەوەی کە ئێمە بەکاری دەبەین بێ بەرامبەرە و خۆڕایە و ناوی "Virtual Clone Drive" کە دەتوانی دایگریت و دایمەزرێنی. ئەم بەرهەمە توانای بەستانەوەی ئەم پەڕگانەی هەیە "ISO, .CCD, .DVD, .IMG, .UDF, .BIN " بەم شێوەیە دەتوانی ڕێکخستنی بۆ بکەی لەکاتی دامەزراندن بۆ ئەوەی بتوانی پەڕگەکانی ناوبراو بخوێنێتەوە.

http://webchinupload.com/files/miso1.png

پاش هەڵبژاردن و ڕێکخستن و دامەزراندن، ئێستا دەتوانی کە وەگەرخەڕی کاتی دروست بکەی لە پەڕگەکانی ناوبراو لەوانە iso، ئەمە بۆ کەسانێکە کە نایانەوێ CD یان DVD بسوتێنن یان بە تایبەتی بۆ کەسانی خاوەن لاپتۆپ کە شوێنی CD خوێنەرەوەی نیە ئەمەش شکاندنی بەربەستێکی ترە لەبەر دەمیان.

دروستکردنی وەگەرخەڕی کاتی

دوو کرتە بکە سەر "Virtual Clone Drive" یان بەدەستی ڕاست کلیك بکە و بیکەوە پاشان کرتەی OK بکە بۆ دروستکردنی وەگەڕخەڕی کاتی بەم شێوەیە.

http://webchinupload.com/files/miso2.png

پاشان بڕۆ بۆ Computer لەوێ وەگەرخەڕێك دروست بووە بە ناوی BD-ROM Drive، ئەگەر ویندۆسی ٧ یان ٨ی تاقیکاریت دانەگرتووە ئەوە لێرە دەتوانی ویندۆس ٧ و ویندۆس ٨ دابگری، پاشان بە دەستی ڕاست کلیك لەسەر وەگەرخەڕە نوێکە بکە Virtual CloneDrive پاشان Mount کرتە بکە بگەڕێ لە شوێنی پاشەکەوتی ویندۆسی پێچراو بە پاشکۆی ISO دوو کرتەی لەسەر بکە.

http://webchinupload.com/files/miso3.png

پاش کارەکە بە سەرکەووتویی دەبێ بەم شێوەیە بێت، ئەوەی هی من ویندۆسی هەشتە.

http://webchinupload.com/files/miso4.png

ئێستا دەتوانی کۆمپیتەرەکەت دووبارە هەڵکەیتەوە لە کاتی هەڵکردنەوە دەبێ پەنجە بنێی بە یەك لەمانە Esc, Del, F2, F8, F10، بۆ ئەوەی ڕێکخستن بۆ هەڵکردنی کۆمپیتەرەکەت بکەی لە CD خوێنەرەوە تا بتوانی ویندۆسی ئامادەکراو وەگەڕبخەی و دایمەزرێنی،

لەکۆتایدا هیوادارم سودی هەبێت.

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس لە وگەرخەڕێکی کاتیەوە

دەستتت خۆش بابەتکی جوانە

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس لە وگەرخەڕێکی کاتیەوە

دەستخۆش. بەڵام ئایا تاقیت کردووەتەوە کە ئایا کار دەکات؟ چوونکە ئەو  Virtual Drive ـەی کە درووستی دەکەیت لە چینی ویندۆز دا درووست دەبێت و کاتی بووت بوونی کۆمپیوتەر پێش چینی ویندۆز دەبێت و ئەو کاتەش ئەو Drive ـە ئامادە نییە بۆ بەکاربردن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس لە وگەرخەڕێکی کاتیەوە

لە ڕاستی دا ئەم بابەتە پەیوەندیدار دەبێ بەو بابەتەوە http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.p … 51#p206351 بۆیە لەپێشدا ئەمەیانم نووسی بۆ ئەوەی ببێت بە دوو بەشەوە، وە بەڵێ سەرکەوتووانە کارەکە ئەنجام دەدات.

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس لە وگەرخەڕێکی کاتیەوە

ده‌ست خۆش بابه‌تێکی نایابه‌
هه‌ربژیت.

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس لە وگەرخەڕێکی کاتیەوە

کاک هەڵبەست گیان دەستت خۆش بابەتێکی جوانە بەڵام من نەمتوانی ویندۆس ٨ دابگرم نازانم چۆن بە شێوەی iso دایبگرم ؟

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس لە وگەرخەڕێکی کاتیەوە

بۆچی ناتوانی دایبگری، کێشەکەت چیە؟

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

وه‌ڵام: دامەزراندنی ویندۆس لە وگەرخەڕێکی کاتیەوە

دەست خۆش ئاخیرەن دۆزیمەوە زۆر سوپاس براکەم