1

بابه‌ت: چارەسەرکردنی کێشەی وەستانی داتابەیس لەدوای پێشخستنی وەشانی سیپانێل

سڵاو
لەدوای پێشخستنی وەشانی سیپانێل بۆ
11.32 و لە هەمان پێشختندا وەشانی نوێی MySQL دانرا کە وەشانی 5.5ـە

لەوانەیە لەدوای پێشخستندا کێشەی وەستانی داتابەیس ڕووبدات. لای من ڕوویدا و ئەم ئیرۆرەی دا:

mysql failed @ Sat Apr  7 07:13:26 2012. A restart was attempted automagically.

Service Check Method:  [check command]

Number of Restart Attempts: 37

Cmd Service Check Raw Output: mysql is not running


Startup Log: Starting MySQL... ERROR! The server quit without updating PID file (/var/lib/mysql/$(hostname).pid).

لەدوای گەڕان بەدوای فایل و ئیرۆرەکان کێشە لە هەندێک گۆڕانکاری و  ئۆپشنەکان لە My.Cnf بوو کە تایبەت بوو بە وەشانی پێشوو کە لە وەشانی نوێدا داخراون و دەسکاری کراون لە وەشانی نوێدا و لە دەرئەنجامدا کێشەکە درووست بوو کە وەشانی نوێ ئەم گۆڕانکاریانە ناخوێنێتەوە و وەک کێشە دەرەچێت لەبەر ئەوە چارەسەر تەنها کاتیە.

چارەسەر:
سەرەتا سڕینەوەی My.Cnfـی کۆن

rm -rf /etc/my.cnf

پاشان دروستکردنی فایلی نوێ

nano /etc/my.cnf

وە ئەم گۆڕانکاریانەی تێ بکەن:

[mysqld]
log-slow-queries
max_connections=500
default-storage-engine=MyISAM
innodb_file_per_table=1

ئەم چارەسەرە کاتیە تاکو چارەسەری لە Cpanelەوە دەرەکەوێت.

هیوادارم سوودی هەبێت.
خواتان لەگەڵ.

پارک ته‌كنه‌لۆجى : www.park-technology.com
وێبچن سکولێکە ئێمە تیایدا گەورەبووین. خوێندکار لە زانکۆی سەڵاحەددین / ئەندازیاری پرۆگرامسازی

2

وه‌ڵام: چارەسەرکردنی کێشەی وەستانی داتابەیس لەدوای پێشخستنی وەشانی سیپانێل

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

رووحت شاد ( كاكه‌ ئاسۆ ) ئه‌ندازیار و بیلمه‌ت و پرۆفیسۆری وێبی كوردی
هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادری)

3

وه‌ڵام: چارەسەرکردنی کێشەی وەستانی داتابەیس لەدوای پێشخستنی وەشانی سیپانێل

mubeb نووسی:

ده‌ست خۆش هه‌ربژیت

سەرت خۆش. سوپاست

پارک ته‌كنه‌لۆجى : www.park-technology.com
وێبچن سکولێکە ئێمە تیایدا گەورەبووین. خوێندکار لە زانکۆی سەڵاحەددین / ئەندازیاری پرۆگرامسازی

4

وه‌ڵام: چارەسەرکردنی کێشەی وەستانی داتابەیس لەدوای پێشخستنی وەشانی سیپانێل

ده‌ستخۆش به‌ سوود
به‌ڵام ئه‌م کێشه‌یه‌ زرۆ که‌مه‌

رۆژێک کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ بۆم دروست بوو ک ه‌  سی پانێل هه‌موو پۆرته‌کانی داخستبوو mad

هۆست و دۆمەین لە باشترین راژەی کوردی www.hostchin.org
<?php $var="Ayman"; echo preg_match("/Ayman/",$var) ? "He is  Okay smile" : "He is not Ayman";?>