1 (دەستکاری کراوە: gold-technology.net 2012-05-02 21:22:39)

بابه‌ت: دامەزراندنی logwatch بۆ چاودێری ڕاژەکەت.

سڵاو بەڕێزان
لێرەدا باسی دامەزراندنی logwatch دەکەم کە بۆ چاودێرکردنی ڕاژە بەکاردێت
کارەکانی :
ناردنی ڕاپۆرت دەربارەی:
١- هەر کەسێک دەچێتە ناو Cpanel لەڕێی پانێڵی پارێزراو.
٢- هەر کەسێک دەچێتە ناو Mail Panel لەڕێی پانێڵی پارێزراو.
3- هەرکەسێک دەچێتە ناو SSH و هەروەها ئەو هەوڵانەی چوونە ژوورەوە بۆی.
4- هەرکەسێک هەوڵ بدات لەڕێی پۆرتی خەیاڵی بێتە ناو ڕووت.
5- هەرکەسێک پەیوەندی کرد لەڕێی imap و pop3

سەرەتا دەبێت وەشانی کۆن بسڕینەوە کە خۆکارانە لەگەڵ ڕاژە درووست دەبێت.
SSH بکەرەوە و ئەم کردارانە ئەنجام بدە

cd /root

rpm -e logwatch

پاشان دەبێت وەشان بێنین و دایبمەزرێنین.

wget ftp://ftp.kaybee.org/pub/beta/redhat/RPMS/noarch/logwatch-pre7.3-2.noarch.rpm

پاشان

rpm -i  logwatch-pre7.3-2.noarch.rpm

لێرەدا قۆناغەکانی دامەزراندن تەواو بوو.
دەبێت دەستکاری پەڕگەی logwatch.conf بکەین :

pico /usr/share/logwatch/default.conf/logwatch.conf

پاشان لە کیبۆردەکەت ctrl + w بکە بۆ گەڕان
و ئەمە بنووسە:

MailTo = root

root بگۆڕە بۆ ئیمەیڵی خۆت. و پاشان دیسانەوە ctrl + w بکە بۆ گەڕان و ئەمە بنووسە بۆ دیاریکردنی ئاستی ڕاپۆرتەکان:

Detail = Low

بیگۆڕە بە Detail = High
بۆ پاشەکەوت کردنی گۆڕانکاریەکان لەسەر کیبۆردەکەت  ctrl + x بکە پاشان y و پاشان Enter.

لێرەدا دامەزراندن و ڕێکخستنی تەواو بوو.
بەڵام هێشتا کار ناکات. بۆ؟ دەبێت بیخەینە سەر کار بەم کردارە

perl /usr/share/logwatch/scripts/logwatch.pl

ئێستا کار دەکات و بۆ تاقی کردنەوە ئەم کردارە جێ بە جێ بکە:

/usr/share/logwatch/s cripts/logwatch.pl --range today

هیوادارم سوودی هەبێت.
خواتان لەگەڵ.

پارک ته‌كنه‌لۆجى : www.park-technology.com
وێبچن سکولێکە ئێمە تیایدا گەورەبووین. خوێندکار لە زانکۆی سەڵاحەددین / ئەندازیاری پرۆگرامسازی

2

وه‌ڵام: دامەزراندنی logwatch بۆ چاودێری ڕاژەکەت.

ده‌ست خۆش بێت

3

وه‌ڵام: دامەزراندنی logwatch بۆ چاودێری ڕاژەکەت.

دەست خۆش بەلام ئایا ئەمە تەنیا بۆ Cpanelـــە؟