1

بابه‌ت: سێرڤەر/ڕاژە چیە ؟

سڵاو هاوڕێیان

هەندێ کەس نازانن سێرڤەر چیە و چۆنە تەنانەت هەندێ خاوەن ڕاژەش نازانن کە چۆنە و شێوازی چۆنە و هەندێ کەس وا بیر دەکەنەوە کە وەک ئامێرێکی ساکار بێت..
لێرەدا ئەمە ڕوون دەکەینەوە

برادەران سێرڤەر مانای ئەوە ناگەیەنێت کە تەنها ئامێرێکە و هۆست و ..هتدـی لەسەرە.
سێرڤەر زیاد لە هەڵبژاردەیەکی تیایە و زیاد لە بەکارهێنانێکی هەیە و تایبەتمەندی تایبەتی هەیە کە لە هیچ ئامێرێکی تردا نیە و هەر سێرڤەرێک لە سێرڤەرێکی تری جیاوازە بە پێکهاتنی.

لێرەدا باسێکی کورتی سێرڤەری HP دەکەم. بۆ زانیاری جۆری تر زۆر هەیە بۆ نمونە Dell\IBM و هتد..
HP Proliant Dl380 G6
2U
لەوێنەی یەکەم و بەپێی ژمارەکان:
http://webchinupload.com/files/85083167-WEB1.jpg

١، سی دی ڕۆم - cd rom
٢، فلۆپی دیسک - floppy disk
٣، نێتۆرکی I-lo
٤، پانکە بۆ فێنککردنەوە - Cooling fans
٥، پرۆسیسەر (وەک دەبینن ئەم سێرڤەرە دوانی هەیە) CPU - This is an dual proc server
٦، شوێنی گەیاندنی کارەبا power supply
-- هەروەها وەک دەبینن دوانی هەیە redundant power supply بۆ ئەوەی لەکاتێکدا یەکێکیان لەکارکەوت سێرڤەرەکە لەکار نەکەوێت و ئەوی دیکەیان کارەکەی جێ بە جێ بکات.
٧، شوێنی کارتی پی سی ئای - PCI cards Slot
٨، ڕامەکان - RAM
٩، مایکرۆ پرۆسینگ یونیت - ئەو پارچەیەی کە کردارەکان لەسەر پرۆسیسەرە سەرەکیەکان دابەش دەکات
١٠، راید کۆنترۆلەر- Raid Controller
١١، کارتی شاشە VGA
١٢، دەرهێنەر I lo
١٣، دەرهێنەر × 4بۆ نێتۆرک بە خێرایی ١ گێگا بۆ هەر دەرهێنەرێک (بۆ زانیاری سێرڤەری ئێچ پی تایبەتمەندی Teaming network card تیایە ) واتە دەتوانیت هەر چوار دەرهێنەرەکە لێکبدەیت بۆ ئەوەی پۆرتی ٤ گێگات دەستکەوێت یان دەتوانیت بەکاریبهێنیت لە Heart beat یان fail over
١٤، یو ئێس پی \ دەرهێنەری کارتی شاشە

لەوێنەی دوەمدا پێشەکی ئامێرەکەیە:
http://webchinupload.com/files/486238565-WEB2.JPG

کۆتایی.
تێبینی: ببورن هەندێ ناو نەمزانی چی بۆ بەکاربهێنم بە کوردی هەر ئینگلیزیەکەیم بەکاربهێنا
تێبینی: لەکاتی کۆپی کردنی بابەت تکایە سەرچاوەی بنووسن.
هیوادارم سوودێکی هەبێت بۆتان. لەهەر پرسیارێک ئامادەم بۆ وەڵامدانەوەتان.
خواتان لەگەڵ.

پارک ته‌كنه‌لۆجى : www.park-technology.com
وێبچن سکولێکە ئێمە تیایدا گەورەبووین. خوێندکار لە زانکۆی سەڵاحەددین / ئەندازیاری پرۆگرامسازی

2

وه‌ڵام: سێرڤەر/ڕاژە چیە ؟

ئەمە سێرڤەر نییە.
ئەوەشی لێرە دایناوە http://www.traidnt.net/vb/traidnt2036300/ ئەویش هەر هەڵەی کرت.

هەرگیز بە وشە قەڵەوەکان نابینە داهێنەر....
AMD Ryzen 7 2700X  \\\\\ ASUS GeForce GTX 1080 Gaming \\\\\ Gigabyte Aorus Gaming 5\\\\\ 2x8GB 3600MHz DDR4 CL18 \\\\\WD Black SSD 250GB M.2 PCIe 3000/1600MB

3

وه‌ڵام: سێرڤەر/ڕاژە چیە ؟

PeSHaWa نووسی:

ئەمە سێرڤەر نییە.
ئەوەشی لێرە دایناوە http://www.traidnt.net/vb/traidnt2036300/ ئەویش هەر هەڵەی کرت.

ئەدی چیە ؟  hmm

پارک ته‌كنه‌لۆجى : www.park-technology.com
وێبچن سکولێکە ئێمە تیایدا گەورەبووین. خوێندکار لە زانکۆی سەڵاحەددین / ئەندازیاری پرۆگرامسازی

4

وه‌ڵام: سێرڤەر/ڕاژە چیە ؟

مامە gold-technology.net خۆم بابەتی عەربی مان بۆ بە کوردی ئەکەی roll

5

وه‌ڵام: سێرڤەر/ڕاژە چیە ؟

بەداخەوە جەنابتان ئاماژەتان بەسەر چاوەی نەکرد هەل کێشانکەت کرد بەهی خۆت !  tongue