بابهت: چۆنێتى بەستنەوەى فایلێکى ئەکسیس(.mdb) بە ئینتەرنێت
سڵاو هاوڕێیان . . .
پێم باش بوو وانەیەک ئامادەبکەم لەسەر چۆنێتى بەستنەوەى فایلێکى ئەکسیس(.mdb) بە ئینتەرنێت . بەنمونەش چۆنێتى بڵاوکردنەوەى نمرەى خوێندکارانم ئامادەکردوە .
لێرەدا من لەسەر لۆکال هۆست وانەکە شى ئەکەمەوە .
سەرەتا ئەچینە (phpmyadmin) و لەوێ داتابەیسێک دروست دەکەین
دواى دروست کردنى داتابەیسەکە خشتەیەک دروست دەکەین بۆ کارەکەمان لێرە خشتەکەى من ناوى (db) ە و لە (9) فیڵد پێکهاتوە .
پاشان ڕێکخستنى فیلدەکان دەکەین بەپێی پێویستى کارەکە وەک لەوێنەى خوارەوەدا دەیبینن
ئێستا داتابەس و خشتەکەمان ئامادەیە .
دواى ئەوەى ئەم کارەمان کرد پێویستە ئێمە ئەو داتابەستە بکەین بە فایلێکى (php) بۆ ئەوەى بتوانین لە ئینتەرنێتدا بڵاوى بکەینەوە ئەویش بەبەکارهێنانى بەرنامەى (phpmaker) .
دواى کردنەوەى بەرنامەکە پێوستە ئێمە پەیوەندى بکەین بە داتابەیسەکەى پێشتر دروستمان کردوە
لێرەوە چاولەوێنەکان بکە
دواى تەواو بونى ئەم کارە پێستا بۆ ئەوەى ئەو داتابەیسەى پێشتر دروستمان کردوە بە (mysql) بیگۆرین بۆ (.mdb) ئەویش بەهۆى بەرنامەى (ESF Database Convert - Professional) .
پەیوەندى کردن بەداتابەیسى سێرڤەرەکەوە
گۆڕین بۆ مایکرۆسۆفت ئەکسیس (پێویستە پێشتر فایلێکى ئەکسیس دروست بکەیت بۆ ئەوەى خشتەى داتابەیسەکەى تیادا دابنێیت )
ئێستا فایلى ئەکسێسەکە بکەوە زانیاریە ئامادەکراوەکانى تیادایە . تۆش تواوى زانیاریەکانى ترى نمرەکان زیاد بکە .
دواى زیادکردن انجا بەپێچەوانەى گۆرینى (mysql) بۆ ئەکسیس ئەمجارە ئەکسیس بگۆڕە بۆ(mysql) دواى هەموو ئەم کارانە انجا بچۆ بۆ لینکى بابەتەکەت کە لاى من لە لۆکالدا بریتیە لە :
http://localhost/Frmandb/dblist.php
تۆش ئەتوانیت بەیەکێک لە بەرنامەکانى دەستکارىکردنى (php) دەستکارى پەرەکان و شێوازى بینین بکەیت
ئەمەش نمونەکەى بە وێنە
هیوادارم سودى هەبێت .
رێزى براتان فرمان قبوڵ بکەن
سوپاس
تیبینى : بەرنامەکانى سەرەوەم بۆیە بەرزنەکردەوە چونکە کراک بوو وتم نەک ڕێگەى پێنەدرێت . بۆڵام ئاسان دەست دەکەوێت .
وه له ههموو شتێكیش ورد مهبهرهوه..!چونكه ئهوانهی ئهڵماسیان شی كردهوه، بینییان ئهسڵهكهی خهڵوزه