1

بابه‌ت: کۆمپیوتەرەکەت بکە بە هۆست

سەلام و ڕێز و سڵاو big_smile

وادیارە زۆرمان حەز ئەکەین کە لەماڵەوە خۆمان کۆمپیوتەرەکەمان بکەین بە هۆستێك hmm
نازانم بابەت لێرە لە مەکۆ دانراوە یان نا بەس پێم باشبوو تۆزێ لەسەر ئەم کارە بدوێم smile

ئاگاداربە! لەوانەیە وەزعی پاراستنت لە خەتەرا بێت smile

ئەم پێویستیانەمان ئەوێت:

* ئینتەرنێتی خێرا "خێراش نەبێ موهیم نییە بەس زیانی هەیە درەنگ ئەبێتەوە tongue بەس ئەوە بزانە ئەپلۆدکردنی خێرا بێت، داونلۆد هیچ گرنگ نییە بۆ ئێرە"
* پرۆگرامێکی وێبسێرڤەر، Apache پێشەنگە، بەس من Wamp بەکار ئەهێنم لێرە
* کردنەوەی پۆرتی 80 و ڕێگەپێدانی لەلایەن Firewall

ئەگەر خەتەکەت مایکرۆتیکە دانیشە سیر بخۆ و زورنا لێیە و ئەم بابەتە داخەرەوە، چونکە ئەبێ بچیت بە کۆمپانیا بلێیت تا ئایپییەکی سەربەخۆت ئەیەنێ و ..... هتد
بەس هەواڵێکی خۆشتر بۆ ئەوانەی مایکرۆتیك بەکار ئەهێنن big_smile ئەتوانن بەبێ ئەوەی کارت بەکاربهێنن و بەبێ ئەوەی پارە بەن، لەناو یەکترا ئەتوانن سایت و هۆستەکانی یەکتر بکەنەوە و سەیری بکەن big_smile ئەتوانی لەگەل هاورێکەت چات بکەی بەبێ ئەوەی هیچتان هێڵی ئینتەرنێتتان هەبێ، بێگومان دوای کۆنێکت بوون و پێش کارت داخل کردن smile

سەرەتا پرۆگرامی وێبسێرڤەرەکە داونلۆدبکە و ئینستۆڵی بکە من Wamp ئینستۆڵ ئەکەم، ئینستۆڵکردنیشی زۆر ئاسان و بەصیتە پێویست بە شەرح ناکا وەک هەر بەرنامەیەکی تر ئینستۆل ئەبێت، ئەگەر نازانی پرۆگرام ئینستۆڵ بکەی ئەمە نەخوێنیتەوە باشترە hmm

پاش ئینستۆڵکردن، وێبسێرڤەرەکە تاقی بکەرەوە بزانە ئیش ئەکات یان نا، بەم جۆرە:

تاقیکردنەوەی وێبسێرڤەر

وێبسێرڤەرەکە بکەرەوە، جا ئایکۆنەکەی لەسەر دێسکتۆپ بێت یان لە ستارت مێنۆ و پرۆگرام فایلس.
پاشان لەخوارەوە لەسەر شریتی تاسکبار لەلای راست کلیکی راست لەسەر ئایکۆنی وێبسێرڤەرەکە بکە و کلیک لە "Put Online"

پاشان دووبارە کلیکی راست لەسەر هەمان ئایکۆن بکە و "www Directory" هەلبژێرە و سایتەکەت بخەرە ناوی، یان هەر فایلێك کە بتەوێ بیخەیتە سایتەکەت، بە کورتی و کوردی ئەوە ڕووتی ماڵپەرەکەتە {عەیب نەبێ}

ئینجا دوای ئەو کلیکی راست لەسەر هەمان ئایکۆن بکە و "localhost" هەلبژێرە. بزانە ئەو سایتە ئەبێتەوە کە داتنابوو لە ڕووت .. ئەگەر بۆوە ئەوە تا ئێستا بە پیاوانە ئیشەکەت کردووە، ئەگەر نەبۆوە برۆ بە نووسینەکانمدا بچۆرە کێ نارێ غەلەتێکت کردییە big_smile

کردنەوەی پۆرتی 80

بۆ ویندۆز XP:
برۆ بۆ Start پاشان Network connections .. پاشان کلیکی راست لەسەر ئەو کۆنێکشنە بکە کە بەکاری ئەهێنی، ئینجا Properties هەلبژێرە پاشان تابی Advances پاشان کلیك لە Settings بکە، ئینجا تابی Exceptions بکەرەوە و کلیك لە Add Port ... بکە و ناوێك لە بۆشایی نەیمەکە بنووسە و لە دووەم تێکست بۆکس، بنووسە 80 و کلیك لە ok بکە

ئەزانم تێنەگەشتی چونکە وێنەم دانەناوە لەگەڵی، سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە بۆ فێربوونی کردنەوەی پۆرتی کۆمپیوتەرەکەت لە فایەرواڵ لە ویندۆز XP

ئەمەش بۆ چۆنییەتی کردنەوەی پۆرت لە ویندۆز 7

ئاگاداربە! هەندێ خەت هەیە پۆرت ناکاتەوە، ڕێبەری سنوری سلێمانی مشکیلەی نییە .. ئەوەکانی تریشم تاقی نەکردۆتەوە، بەس وەک وتم بۆ مایکرۆتیك ئەبێ بەڵام تەنها ئەوانەی کۆنێکتی مایکرۆتیکەکە بوون هۆستەکەت ئەبینن ئەمە لە کاتێکا گرنگە کە خەتەکەت خەتی تیا نەماوە hmm

پاش کردنەوەی پۆرتی 80 ئێستا تەواو توانیت سایتەکەت هۆست بکەی لە هۆستەکەی خۆت، ئایپییەکەت بدە بە هاوڕێکانت با سایتەکەت ببینن ^_^ بۆ هەر کێشەیەك دەطانن بپرسن

کەس بە ئەڵفازم نەڵێ خۆکردییە خۆ کوردییە
هەرکەسێ نادان نەبێ خۆی تالبی مەعنا دەکا

2

وه‌ڵام: کۆمپیوتەرەکەت بکە بە هۆست

دەست خۆش برا گیان زۆر بەسودە ماندوو بوونى پێوە دیارە

ئەگەر ڕۆژێک ویستت کەسێک لە دڵی خۆت جێگا بکەیتەوە هەوڵ بدە با یەک کەس بێت، پێ ی بلێ من زیاتر لە خۆم و کەمتر لە خوا تۆم خۆش دەوێت، چونکە من باوەرم بە خوا هەیە و پێویستیم بە تۆ یە...! ووتەى(چارلى چاپلن)

3

وه‌ڵام: کۆمپیوتەرەکەت بکە بە هۆست

Bzhit hanasa

کەس بە ئەڵفازم نەڵێ خۆکردییە خۆ کوردییە
هەرکەسێ نادان نەبێ خۆی تالبی مەعنا دەکا

4

وه‌ڵام: کۆمپیوتەرەکەت بکە بە هۆست

دەست خۆش بابەتێکی بەسوودە

KURDCMS-HOSTING
بۆدابین کردنی هۆست و دۆمەین و دیزاینی خۆرا لەسەر خواستی کریارhttp://kurdcms.org

5

وه‌ڵام: کۆمپیوتەرەکەت بکە بە هۆست

بژیت.

کەس بە ئەڵفازم نەڵێ خۆکردییە خۆ کوردییە
هەرکەسێ نادان نەبێ خۆی تالبی مەعنا دەکا

6

وه‌ڵام: کۆمپیوتەرەکەت بکە بە هۆست

باشة دةست خؤش بابه‌تێكی زۆر به‌هێزه‌ به‌لام چه‌ند پرسیارێك ئه‌گه‌ر ورنكردنه‌وه‌یان بۆ بكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ه‌ب  ته‌واوی فێری بم
یه‌كه‌م له‌ ڤیدیۆی به‌رێزت دیاره‌ ژماره‌ی پۆرت  80 نیه‌ ژماره‌یه‌كی تره‌ ئایا به‌ ئازه‌زوی خۆته‌ یان ده‌بێت  80 بێت ؟
وه‌ پاشان چۆن ئه‌گه‌ر به‌ ته‌واوی فێرم بكه‌ی كه‌ مه‌به‌ست له‌وه‌ چیه‌ من كوا  سایت چۆن ببیه‌ستمه‌وه‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌ی چۆن ئاپی له‌ كوێ بینم بیده‌مه‌ هاورێكه‌م به‌هیوام بتوانی  هاوكاریم بكه‌ی بۆ فێربونی   

پاش کردنەوەی پۆرتی 80 ئێستا تەواو توانیت سایتەکەت هۆست بکەی لە هۆستەکەی خۆت، ئایپییەکەت بدە بە هاوڕێکانت با سایتەکەت ببینن ^_^ بۆ هەر کێشەیەك دەطانن بپرسن

7

وه‌ڵام: کۆمپیوتەرەکەت بکە بە هۆست

گیانەکەم پۆرتی ٨٠ هی http ــیە جگە لەوە هیچ پۆرتێکی تر نابێت. گرنگ نییە لە ڤیدیۆیەکە چ پۆرتێك کراوەتەوە ئەوە بەس چۆنییەتی کردنەوەی پۆرتە تۆ جەنابت ٨٠ بکەرەوە، وە ئەوەی کە وتت چۆن ئایپی بدەمە خەڵك، براکەم ئایپییەکەی خۆت چییە؟ ئایپی کۆمپیوتەرەکەت بنێرە بۆ کەسەکە، یاعنی ئایپی کۆمپیوتەرەکەت ئایپی سێرڤەرەکەتە.

بۆ ئەوەش کە چۆن سایتەکەتی بخەیتە سەر، لەخوارەوە لەلای راستی شاشەی کۆمپیوتەرەکەت سەعاتێکی لێیە، لە تەنیشت ئەو سەعاتە ئایکۆنێك هەیە کە ئایکۆنی wamp server ــەکەیە، کلیکی لەسەر بکە و  www directory هەڵبژێرە، فۆلدەرێك دەبێتەوە، کە فۆلدەری رووتی ماڵپەرەکەتە، فایلەکانی مالپەرەکەت بخە ئەو فۆلدەرە و تەواو.

کەس بە ئەڵفازم نەڵێ خۆکردییە خۆ کوردییە
هەرکەسێ نادان نەبێ خۆی تالبی مەعنا دەکا

8 (دەستکاری کراوە: hakan love 2012-10-25 16:45:55)

وه‌ڵام: کۆمپیوتەرەکەت بکە بە هۆست

برا جوانه‌كه‌م  ئه‌م  كئشه‌ چیه‌ كاتئك  له‌سه‌ر  كۆمپیوته‌رئكی تر  تاقی ده‌كه‌مه‌وه‌  ئه‌وه‌م بۆ نیشان ده‌دات 
http://www.webchinupload.com/O72d4/152846443510-25-2012 7-41-21 AM.png
به‌هیوام  هاوكاریم بكه‌ی
http://2upl.com/uploads/png/fe47a73f32.png

9

وه‌ڵام: کۆمپیوتەرەکەت بکە بە هۆست

تكاية وةلام ؟

10

وه‌ڵام: کۆمپیوتەرەکەت بکە بە هۆست

دەست خۆش بۆ بابەتەکەت ...بەڵام گەر بێتو هەر بابەتێک لەسەر کامپیوتەرى خۆت جێبەجێى بکەى واتە خۆت ئامادەى بکەى لە دەیان ویدیۆی عربى و ئینگلیزى باشترە.

ڕاستیمان لێ بۆته‌ خه‌ون و خه‌ونیش ڕاستی.
(new_z)

11

وه‌ڵام: کۆمپیوتەرەکەت بکە بە هۆست

هەربژیت و دەستەکانت نەڕزێت.