1

بابه‌ت: پرسیار له‌سه‌ر dns, mail

السلام علیك

ده‌توانن پێناسه‌ی بۆ بنوسن به‌ کوردی به‌ درێژیش بێ ئاساییه‌
dns server
mail server
سوپاس بۆ هاوکاریتان

2

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر dns, mail

DNS کورتکراوەی Domain Name System ـە.
DNS Server بریتییە لە سێرڤەرێک کاری وەرگێڕانی دۆمەین دەکات بۆ ئای‌پی، واتە کاتێک لە وێبگەڕەکەت دەنووسیت webchin.org کۆمپیوتەرەکەت پەیوەندی دەکات بە DNS Server ـێک بۆ ئەوەی بزانێت webchin.org دەبێت ڕوو بکاتە چ سێرڤەرێک/ئای‌پییەک، بە ئەو شێوەیە ماڵپەڕەکە دەکرێتەوە.

Mail Server ڕاژەکارێکە کە کاری ناردن و وەرگرتنی ئیمەیل جێبەجێ دەکات. بۆ نموونە کاتێک هۆست دەکڕیت و ئیمەیلێک لە سەر هۆستەکەت درووست دەکەیت لە پشتەوە ڕاژەکاری ئیمەیل هەیە کە ئیمەیلەکانت دەنێرێت و هەروەها ئیمەیلی هاتوو وەردەگرێت و دواتر دەنێردرێتە نێو Inbox ـەکەت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر dns, mail

زۆۆۆر سوپاس براکه‌م ئه‌زیه‌تم دای جزاك الله‌

4

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر dns, mail

سلاو منیش ناتوانم بچمه‌ سی پانێڵی مه‌کۆکه‌م  خاوه‌ن هۆسته‌که‌م وتی  DNS گۆریوه‌ ئه‌مه‌ واتای چیه‌  چی بکه‌م سوپاس

به‌هیواوه‌ بروانه‌،تاکو بگه‌یته‌ ئامانج

5

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر dns, mail

kijan muhamad نووسی:

سلاو منیش ناتوانم بچمه‌ سی پانێڵی مه‌کۆکه‌م  خاوه‌ن هۆسته‌که‌م وتی  DNS گۆریوه‌ ئه‌مه‌ واتای چیه‌  چی بکه‌م سوپاس

پرسیارەکەت پەیوەندی بە ئێرەوە نییە. لەگەڵ هۆست فرۆشەکەت چارەسەری بکە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

6

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر dns, mail

سوپاس کاکه‌ ئاسۆ گیان ده‌ستت خۆش برام نازانم چیم کردووه‌ ماوه‌یه‌که‌  ئه‌ندامان وه‌لامی پرسیاره‌کانم ناده‌نه‌وه‌ و به‌ره‌قی قسه‌م له‌گه‌ل ده‌که‌ن نازانم چ هه‌له‌یه‌کم کردووه‌  به‌هه‌ر حاڵ سوپاستان ده‌که‌م

به‌هیواوه‌ بروانه‌،تاکو بگه‌یته‌ ئامانج

7

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر dns, mail

هەڵەکەت ئەوەیە کە پرسیارەکانت لە شوێنێ خۆیان نانووسیت. لە پەیامی کەسی تر پرسیار مەنووسە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

8

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر dns, mail

سوپاس که‌ ته‌نیا ئه‌وه‌م هه‌له‌یه‌ ئه‌وه‌ش باش ده‌که‌م وابزانم توره‌ بوونی ناوێت براکه‌م  ئێمه‌ هه‌موومان برای یه‌کین وه‌ ده‌توانین رینمونی یه‌کتر بکه‌ین من سوپاستان ده‌که‌م   نامه‌ویت چیتر  له‌م بابه‌ته‌ قسه‌ بکه‌م هیوادارم لێم دڵگران نه‌بن براکه‌نم ئه‌وجاره‌ پرسیاره‌کانم له‌جێگای خۆی ده‌نوسم به‌چاوان سوپاس به‌لام که‌مێک زانیاریم دویس  سوپاس

به‌هیواوه‌ بروانه‌،تاکو بگه‌یته‌ ئامانج

9

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر dns, mail

لەگەڵ هۆست فرۆشەکەت چارەسەری بکە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

10

وه‌ڵام: پرسیار له‌سه‌ر dns, mail

هه‌موو کات مه‌منونی تۆمه‌ مامۆستا ئاسۆ گیان هه‌ربژیت سوپاس تێگه‌یشتم  هه‌زارجار سوپاس

به‌هیواوه‌ بروانه‌،تاکو بگه‌یته‌ ئامانج