1

بابه‌ت: پرسیارێك له‌ باره‌ی گواستنه‌وه‌ی دۆیمه‌ین بۆ نه‌یم

سڵأو هاوڕێ یان  هاوڕێ یه‌كم داوای كرد دۆیمه‌نه‌كه‌ی بۆ بگوازمه‌وه‌ سه‌ر ئه‌كاونتی خۆم  كه‌ ترانسفه‌رم كرد بری پاره‌كه‌م لێ رۆشت
پاشان سه‌یرم كرد  هێشتا به‌ ته‌واوی نه‌گواستراوه‌ته‌وه‌

ئه‌م په‌یامه‌م نیشان ئه‌دات
http://www.webchinupload.com/f/2013-03/ … 671dom.PNG
پاشان به‌و كه‌سه‌م وت كه‌ پێشتر لای ئه‌و تۆمار كراوه‌ ئیمه‌ڵێ ئه‌وی له‌سه‌ره‌  ئیمه‌یڵێكی بۆ هاتبوه‌ بۆی ناردم  ئه‌پرۆڤم كرد 
ئینجا ئه‌مه‌ م نیشان ئه‌دات ئایا چی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ ئێستا
ئه‌مه‌وێت   
http://www.webchinupload.com/f/2013-03/ … 452dom.PNG
DNS   بگۆرم به‌ڵام ناتوانم  چاره‌ی چی ئه‌و په‌یامه‌ ده‌ڵێت 6 رۆژی تر ئینجا ئه‌گوازرێته‌وه‌ لای من؟؟؟

2

وه‌ڵام: پرسیارێك له‌ باره‌ی گواستنه‌وه‌ی دۆیمه‌ین بۆ نه‌یم

نووسراوە ٦ ڕۆژی ماوە، دەبێت ئەو کاتەش چاوەڕوان بیت تا دواتر بتوانیت دەستکاری DNS بکەیت. دەبوایە DNS پێش گواستنەوە دەستکاری کردبا بۆ ئەوەی لە کاتی گواستنەوە کێشەی کەمترت بۆ درووستبا.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: پرسیارێك له‌ باره‌ی گواستنه‌وه‌ی دۆیمه‌ین بۆ نه‌یم

ئايا كاك ئاسؤ  ئةو كةسيةی پێشو كه‌ دۆمه‌ینه‌كه‌ی لایه‌ ئه‌و ئیستا ناتوانێت dns  بگۆرێت

پرسیارێكی تر له‌سه‌ر ئه‌و دۆمه‌ینه‌  ئیمه‌ڵێ ئه‌و كه‌سه‌ پێشووی له‌سه‌ره‌  ئه‌وه‌ كێشه‌ی نیه‌؟؟

یان ئه‌وه‌ چۆن بكه‌م به‌ ئیمه‌ڵێ خۆم؟  ئایا ئه‌وه‌ش ئه‌بێت له‌لانه‌ی كه‌سی یه‌كه‌مه‌وه‌ بگۆردرێت   چۆن ئیمه‌ڵه‌كه‌ بكه‌م به‌ هی خۆم

سوپاس

4

وه‌ڵام: پرسیارێك له‌ باره‌ی گواستنه‌وه‌ی دۆیمه‌ین بۆ نه‌یم

کاتێک دۆمەینێک لە ژێر پرۆسەی گواستنەوە بێت هیچ کامتان ناتوانن دەستکاری بکەن تا گواستنەوەکە ١٠٠% کۆتایی پێ نەیەت.
دواتر کە دۆمەینەکە گوێزرایەوە لای تۆ، داوا لە کۆمپانیاکەت بکە کە زانیارییەکانی بگۆڕن بە هی خۆت، زۆربەی کۆمپانیاکان ڕێگەدەدەن بۆ خۆت زانیارییەکان لە کۆنترۆڵ پانێلیانەوە بگۆڕیت.

بەڵام دەبێت چاوەڕوان بیت تا گواستنەوە کۆتایی پێدێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: پرسیارێك له‌ باره‌ی گواستنه‌وه‌ی دۆیمه‌ین بۆ نه‌یم

زؤر باشه‌ كاك ئاسۆ ده‌ست خۆش چاوه‌رێ ده‌بم تا ئه‌م 6 رۆژه‌

6

وه‌ڵام: پرسیارێك له‌ باره‌ی گواستنه‌وه‌ی دۆیمه‌ین بۆ نه‌یم

براکەم وەکو کاک ئاسۆ ووتی پێویستە ئەو ماوەیەی دیاری دەکرێت چاوەڕێ بکەیت