1

بابه‌ت: Addon slot

سڵاو ،

ئایا زیادکراوی Addon slot بۆ ئه‌وه‌یه‌ بته‌وێ له‌سه‌ر هۆستێك چه‌ند دۆمه‌ینێ ئه‌کتیڤ بکه‌ی و ئه‌توانی له‌سه‌ر یه‌ك هۆست چه‌ند سایتێ دروستبکه‌ی به‌ دۆمه‌ینی سه‌ربه‌خۆ ؟؟

پێداویستییه‌کان چین بۆ ئه‌وه‌ ؟

2

وه‌ڵام: Addon slot

بەڵێ بۆ ئەوەیە چەندین دۆمەینت هەبێت و هەمان شوێن و هۆست بەکار ببەیت.

host/space---
                  |------- domain1.com  /public_html/domain1/
                  |------- domain2.com  /public_html/domain1/

وەک تۆی خاوەن ماڵپەڕ پێداویستی ئەوتۆی نییە، تەنیا ئەوەیە کاتێک دۆمەینێکی دووەم و سێیەم درووست دەکەیت، بوخچەیەکی تایبەتی بۆ درووست دەکەیت کە پەڕگەکانی ئەو دۆمەینە لە خۆ بگرێت.

دواتر کە داتابەیز و هتد... درووست دەکەیت هەمووی لە هەمان کۆنترۆڵ پانێل و شوێن درووست دەکرێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: Addon slot

واته‌ ده‌بێ دۆمه‌ینه‌ نوێیه‌که‌ تۆمار بکه‌م ئه‌وسا ده‌توانم ئه‌م زیادکراوه‌ به‌کاربێنم ؟ ئه‌گه‌ر تۆمارم کرد پاشان زیادکراوه‌که‌ بکڕم ؟  پاشان بوخچه‌ی تایبه‌تی بۆ بکه‌مه‌وه‌ .... ؟

4

وه‌ڵام: Addon slot

ئەگەر دۆمەینی دووەمت تۆمار نەکردووە ئەو کاتە دەبێت تۆماری بکەیت.
پاش تۆمارکردن دەبێت ئەو Addon Domain ـەت هەبێت بۆ ئەوەی بتوانیت دۆمەینی دووەم زۆر بکەیت. لە کاتی زۆرکردندا بۆ خۆی بوخچەت بۆ درووست دەکات.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

5

وه‌ڵام: Addon slot

ده‌ستخۆش کاك ئاسۆ له‌و زیادکراوه‌ گه‌یشتم .

پرسیارێکی تر ئه‌گه‌ر شوێنه‌که‌ی گونجاو بێ .

ئایا پارکید دۆمه‌ین ئیشه‌که‌ی له‌گه‌ڵ Addon slot دا جیاوازی چییه‌ ، ئه‌ی ناتوانی به‌ پارکید دۆمه‌ین هه‌مان کاری  Addon slot بکه‌ی ؟

6

وه‌ڵام: Addon slot

کاتێک دۆمەینێک پارک دەکەیت پەیوەستی ناکەیت بە هۆستێکەوە، بەڵکوو پەڕەیەکی تایبەت پیشان دەدرێت کاتێک دۆمەینەکە پارک کراوە.

لە زۆر شوێنێک کاتێک دۆمەینێک دەخەیتە دۆخی پارک کراو، کۆمپانیای هۆستەکە ڕێکلام لەسەر ئەو دۆمەینە پیشان دەدات، بەڵام تۆ وەک خاوەن دۆمەین ناتوانیت دەستکاری ئەو پەڕە بکەیت یان بڕیار بدەیت چی لە خۆ بگرێت. هەندێک کۆمپانیا پارەی ئەو ڕێکلامە لەگەڵ تۆی خاوەن دۆمەین بەش دەکەن، بەڵام چی و چۆن، ئەوە دەگەڕێتەوە سەر کۆمپانیا.

هەندێک کۆمپانیای دیکەش تەنیا پەڕەیەک پیشان دەدات و نووسراوە ئەم دۆمەینە پارک کراوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

7

وه‌ڵام: Addon slot

ده‌ستخۆش کاك ئاسۆ ، لێره‌دا ده‌وه‌ستم تاکو ئه‌و کاته‌ی ئه‌م کاره‌ جێبه‌جێ ده‌که‌م گه‌ر پرسیارم هه‌بوو ئاڕاسته‌ت ده‌که‌م .

دووباره‌ ده‌ستخۆش .

8

وه‌ڵام: Addon slot

له‌کاتی تۆماربوونی Addon slot ئه‌ڵێ دۆمه‌ینه‌که‌ت هه‌ڵبژێره‌ ، من ئه‌بێ ئه‌و دۆمه‌ینه‌ هه‌ڵبژێرم که‌ یه‌که‌م جار هۆسته‌که‌م له‌سه‌ر کڕیوه‌ یان ئه‌بێ ئه‌و دۆمه‌ینه‌ بنووسم که‌ ئه‌مه‌وێ addon ی بکه‌م ؟

9

وه‌ڵام: Addon slot

پێم وایە دەبێت ئەو دۆمەینە بنووسیت کە دەتەوێت زۆری بکەیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

10

وه‌ڵام: Addon slot

کاتێ له‌ سی پانێڵ ئه‌دد ۆن ده‌که‌م بۆ دۆمه‌ینه‌ تازه‌که‌ ئه‌م په‌یامه‌ دێ ، کێشه‌که‌ی چی بێ ؟


Using nameservers with the following IPs: 98.124.246.1,184.172.63.127,208.43.227.117,174.129.224.165 Sorry, the domain is already pointed to an IP address that does not appear to use DNS servers associated with this server. Please transfer the domain to this servers nameservers or have your administrator add one of its nameservers to /etc/ips.remotedns and make the proper A entries on that remote nameserver.

11

وه‌ڵام: Addon slot

دەبێت ئەو دۆمەینە ڕوو بکەیتە ئەو سێرڤەرە، وادیارە تۆ دۆمەینەکەت لە شوێنێکی تر تۆمار کردووە و دەتەوێت لە ئێرە هۆستی بکەیت کە ئێستا هەتە. لە هەنگاوی یەکەم دا هەژماری هۆستی دۆمەینەکە درووست دەکەیت وەک ئەوەی کە جێبەجێت کردووە. هەنگاوی دووەم پێویست دەکات یان Name Server ی دۆمەینەکە بگۆڕیت یان A Record ی دەستکاری بکەیت و ژمارەی ئای‌پی ئەم سێرڤەرە بنووسیت کە هۆستەکەی لەسەرە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

12

وه‌ڵام: Addon slot

دروستم کرد و نه‌یم سێرڤه‌ره‌که‌شم گۆڕی و بوخچه‌ی تایبه‌تیشی بۆ دراوستکرا له‌ ftp به‌ڵام کاتێ به‌سته‌ری بۆ ده‌که‌م به‌ ته‌نیا دۆمه‌ینه‌ نوێکه‌ هیچ په‌ڕگه‌یه‌کی تیا نابینرێ ، ده‌بێ دۆمه‌ینی سه‌ره‌کییه‌که‌ بلکێنی پێوه‌ی !!

ده‌بێ ئاوها بێ ؟

13

وه‌ڵام: Addon slot

دۆمەینەکەم بۆ بنێرە با سەیرێکی بکەم. بە پەیامی تایبەت بینێرە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

14

وه‌ڵام: Addon slot

منیش ئەم کارەم کرد لە سێرڤەری name.com بەڵام هەر پڕوپاگەندەی دێتە سەر، ئایا شتێکی تر هەیە بیکەم تا کارابێ؟

زانستپەروەرانی کورد http://zkurd.org/
وۆردپرێسی کوردی http://ku.wordpress.org/

15

وه‌ڵام: Addon slot

@ پهپ، کۆمپانیاکان ناوی جیاواز دەنێن لە ئەو ڕاژەیە و لە سیستەمەکانیان ڕێکخستنی جیاوازە بۆیە دڵنیا نیم لە name.com چۆن بێت. بەڵام،

کاتێک ڕێکلام لەسەر دۆمەینەکەت پیشان بدرێت پێم وایە ئەوە دەگەیەنێت کە پارک کراوە، واتە DNS Zone ـەکانی چالاک نەکراون.
بۆ ئەو مەبەستە دەبێت لە شوێنێک لە نێو بەڕێوەبەرایەتی دۆمەین، ئاستی دۆمەین لە Parked بگۆڕیت بۆ DNS یان شتێکی هاوشێوە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

16

وه‌ڵام: Addon slot

لە نەیم نێوی ناوە Addon Domain وەک کاک هەڵکەوت گۆتی بوخچەی درووستکردوە و زیادیشی کردووە لە لیستەکە، ڕێکخستنی DNS و... تەواوە، هەم هۆستەکەی لە نەیمە، هەم دۆمەینەکە.

زانستپەروەرانی کورد http://zkurd.org/
وۆردپرێسی کوردی http://ku.wordpress.org/

17

وه‌ڵام: Addon slot

لەوانەیە لای تۆ تا ئێستا DNS ـەکە نوێ نەبووبێتەوە. کاک هەڵکەوت دوێنی ئەو کێشەی هەبوو کە بۆ هێڵەکانی کوردستان سەیر نییە.
ئەگەر دەتوانیت بەستەرەکەم بۆ بنێرە تا سەیری بکەم.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

18

وه‌ڵام: Addon slot

بۆ نا، ناردم.

زانستپەروەرانی کورد http://zkurd.org/
وۆردپرێسی کوردی http://ku.wordpress.org/