1

بابه‌ت: لەکاتی گواستنەوەی هۆست دا پێویست دەکات پەڕگەکان باربکرێنەوە ؟

سلاو

لەکاتی گواستنەوەی هۆست و دۆمەین دا پێویست دەکات دووبارە ئەو پەڕگانەی کە لە هۆستە کۆنەکە هەیە باری بکەمەوە ناو هۆستە نوێکە یاخود هیچ ڕێگەیەکی ئاسانتر هەیە بۆ ئەو کارە چوونکە قەبارەی هۆستە کۆنەکە لە ٥٠ گێگا بیت زیاترە  ؟

ئایا  کاتێک کە هۆست م گواستەوە پارەی دۆمەینەکەش هەر لەگەڵ هۆستەکە دەدرێت یان هەریەکە و لەشوێنێک  ؟

2

وه‌ڵام: لەکاتی گواستنەوەی هۆست دا پێویست دەکات پەڕگەکان باربکرێنەوە ؟

delman--k نووسی:

سلاو

لەکاتی گواستنەوەی هۆست و دۆمەین دا پێویست دەکات دووبارە ئەو پەڕگانەی کە لە هۆستە کۆنەکە هەیە باری بکەمەوە ناو هۆستە نوێکە یاخود هیچ ڕێگەیەکی ئاسانتر هەیە بۆ ئەو کارە چوونکە

قەبارەی هۆستە کۆنەکە لە ٥٠ گێگا بیت زیاترە

  ؟

ئایا  کاتێک کە هۆست م گواستەوە پارەی دۆمەینەکەش هەر لەگەڵ هۆستەکە دەدرێت یان هەریەکە و لەشوێنێک  ؟

قەبارەی هۆستە کۆنەکە لە ٥٠ گێگا بیت زیاترە

!!
50 مێگا یان گێگا؟؟

له‌كاتی گواستنه‌وه‌دا پێویسته‌ هه‌موو ئه‌په‌رگانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر هۆسته‌ كۆنه‌كه‌ هه‌یه‌ بیخه‌یته‌ نێو هۆسته‌ تازه‌كه‌ت

له‌كاتی گواستنه‌وه‌ و پاره‌دان به‌ پێی ئه‌و شوێنه‌ی لێ ده‌كریت ئایا تۆ به‌س هۆست ده‌گوازیته‌وه‌ ؟؟ ئه‌گه‌ر به‌س هۆست بێت  و دۆمه‌ینه‌كه‌ش گه‌ر به‌سه‌ر نه‌چو بێت ئه‌وا به‌س پاره‌ی هۆست ئه‌ده‌یت  و DNS  دۆمه‌ینه‌كه‌ بكه‌س به‌ هی هۆسته‌ نوێ كه‌ت

3

وه‌ڵام: لەکاتی گواستنەوەی هۆست دا پێویست دەکات پەڕگەکان باربکرێنەوە ؟

بەڵی ٥٠ گێگایە ،  هیچ ڕێگەیەکی ترهەیە ئەو کارە کات بەبێ گواستنەوەی داتاکان ؟

4

وه‌ڵام: لەکاتی گواستنەوەی هۆست دا پێویست دەکات پەڕگەکان باربکرێنەوە ؟

delman--k نووسی:

بەڵی ٥٠ گێگایە ،  هیچ ڕێگەیەکی ترهەیە ئەو کارە کات بەبێ گواستنەوەی داتاکان ؟

نه‌خێر بروا ناكه‌م هیچ ڕێگه‌یه‌ك هه‌بێت   
تۆ ئه‌ته‌وێت له‌ شوێنێكی تر هۆست بگریت  ئه‌ته‌وێت له‌و شوێنه‌ی ئێستا نه‌مێنێت

كه‌واته‌ ئه‌بێت هه‌موو داتا كانت بخه‌یته‌ ناو ئه‌و هۆسته‌ تازه‌یه‌وه‌  كه‌ وایه‌ ئه‌بێت بیگوازی ته‌وه‌  ئه‌وه‌ش به‌م خه‌ته‌ خێرایه‌ی ئێره‌ ناكرێ هههه ئه‌بێت كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ بۆتی بكات كه‌ خه‌تی خێرا بێت  كه‌م كه‌سیش تاقه‌تی 50 گێگا داونڵود و  ئه‌پڵودی هه‌یه‌

به‌ڵام گه‌ر كێشه‌ت نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و سێرڤه‌ره‌ی ئێستا بۆچی ده‌ی گوازیته‌وه‌ ؟

5

وه‌ڵام: لەکاتی گواستنەوەی هۆست دا پێویست دەکات پەڕگەکان باربکرێنەوە ؟

كاتێك زانیارییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ زۆرن باشتر وایه‌ له‌ Server --> Server بیگوێزیته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر بۆ خۆت ده‌سه‌ڵاتت هه‌یه‌ به‌ SSH په‌یوه‌ندی بكه‌یت به‌ سێرڤه‌ری دووه‌مه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ به‌ كۆماندی wget ده‌توانیت په‌ڕگه‌كان ڕاسته‌وخۆ دابگریته‌ نێو سێرڤه‌ری دووه‌م.

wget -m http://www.domain.com/folder/

ئه‌گه‌ر بۆ خۆت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ت نییه‌، ده‌توانیت هه‌موو په‌ڕگه‌كان له‌ نێو سێرڤه‌ری یه‌كه‌م بكه‌یت به‌ zip، دواتر داوا بكه‌ له‌ Admin ی سێرڤه‌ری دووه‌م به‌ هه‌مان كۆماند یان هه‌ر شێوازێكی دیكه‌ كه‌ خۆی پێ باشه‌ بۆت دابگرێته‌ نێو هۆسته‌ نوێكه‌ت.

به‌ گشتیی له‌ سێرڤه‌ر بۆ سێرڤه‌ر كاره‌كه‌ت زۆر ئاسان ده‌كاته‌وه‌ به‌ هۆكاری خێرایی داگرتن و باركردن و هه‌روه‌ها نووسین بۆ دیسك.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

6

وه‌ڵام: لەکاتی گواستنەوەی هۆست دا پێویست دەکات پەڕگەکان باربکرێنەوە ؟

لە هۆستە کۆنەکە دا دەسەڵاتی SSH م هەیە بەڵام نازانم لە هۆستە ئەوروپیەکان ئەو دەسەلاتەمان دەبێت یان نە. سوپاس بۆ ئێوە .

7

وه‌ڵام: لەکاتی گواستنەوەی هۆست دا پێویست دەکات پەڕگەکان باربکرێنەوە ؟

نازانم پەرگەکانى کە باست کردوە چین بەلام ئەوەى من باسى ئەکەم بۆ سکریپتە ! بەچەند خالیک بۆت رون ئەکەمەوە بە هیواى ئەوەم تیبگەیت .
١- سەرەتا برۆ cpanil ى سیرفەرە کۆنەکەت بەشى phpMyAdmin بکەوە و داتابەیسەکەت بە شیوەى SQL لاى خۆت پاشەکەوت بکە .
٢- هەر لە هەمان cpanil دا برۆ File Manager  ئەو فۆلدەرەى کە بەداتابەیسەکەتەوە بەستراوە بیکە بە zip و کۆپى یەکى لاى خۆت پاشەکەوت بکە .
٣- ئینجا سیرفەرە نوى کەت بکەوە و فۆلدەرەکەى کە کردوتە بە zip بەرزى بکەوە لە zip دەرى بهینە .
٤- هەمان سریفەر برۆphpMyAdmin لەوى SQL بەرز بکەوە .
٥- ئەو چوار خالەى سەرەوە بکە ئینجا ئاگادارمان بکەوە بۆ ئەوەى زانیارى دواى ئەوەت پى بدەین .

هیوادارم مەبەستت ئەوە بیت ک روونم کردۆتەوە.

8

وه‌ڵام: لەکاتی گواستنەوەی هۆست دا پێویست دەکات پەڕگەکان باربکرێنەوە ؟

هێدی سه‌رمۆردی نووسی:

كاكه‌ هێدی ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ نیه‌ چۆن بیگوازێته‌وه‌ ئه‌و ئه‌ڵێت قه‌باره‌ی فایله‌كانم زۆره‌ ئه‌یه‌وێت بێ ئه‌وه‌ی دای بگرێت لای خۆی و دوای ئه‌پی بكاته‌وه‌
ئه‌و ئه‌یه‌وێت راسته‌و خۆ بیكات وه‌ك ئه‌وه‌ی كاك ئاسۆ وتی

9

وه‌ڵام: لەکاتی گواستنەوەی هۆست دا پێویست دەکات پەڕگەکان باربکرێنەوە ؟

من بەپى سەردیر وەلامیکم بۆ نوسیوە!

10

وه‌ڵام: لەکاتی گواستنەوەی هۆست دا پێویست دەکات پەڕگەکان باربکرێنەوە ؟

delman--k نووسی:

لە هۆستە کۆنەکە دا دەسەڵاتی SSH م هەیە بەڵام نازانم لە هۆستە ئەوروپیەکان ئەو دەسەلاتەمان دەبێت یان نە. سوپاس بۆ ئێوە .

SSH لەسەر ڕاژەکاری یەکەم زۆر هاوکاریت ناکات. لەسەر ڕاژەکاری دووەم زۆرتر پێویستە.
باشتر وایە لەگەڵ کاربەدەستانی ڕاژەکاری دووەم بدوێیت و بپرسیت کە چۆن ئەو پەڕگە گەورەیە بە ئاسانترین شێوە بگوێزیتەوە، لەوانەیە بۆ خۆیان شێوازێکی ئاسانیان هەبێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

11

وه‌ڵام: لەکاتی گواستنەوەی هۆست دا پێویست دەکات پەڕگەکان باربکرێنەوە ؟

ئەی بۆ بە Website Transfer نایکەیت لەکاتی کڕینی هۆستە نوێکەدا باشتر نیە؟

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

12

وه‌ڵام: لەکاتی گواستنەوەی هۆست دا پێویست دەکات پەڕگەکان باربکرێنەوە ؟

سوپاس وەلامەکانتان .

13

وه‌ڵام: لەکاتی گواستنەوەی هۆست دا پێویست دەکات پەڕگەکان باربکرێنەوە ؟

تەواوی ھۆستە کۆنەکە بکە بە زیپ لە ھۆستی کۆندا، پاشان لە ھۆستە تازەکەدا پەڕگەیەکی PHP دروستبکە بەم ناوەڕۆکە؛

<?php
exec("wget ZIP_LINK");
?>

ناوی ZIP_LINKەکە بکە بە لینکی زیپەکە و لە براوسەرێکەوە بیکەوە. تەواو tongue