چۆنیەتی Backupی سیستەمەکەت،
https://help.ubuntu.com/community/BackupYourSystem
سەبارەت بە بەکارهێنانەوەی Backupی سیستەمەکەت لەسەر کۆمپیوتەرێکی تر بەڵێ دەکرێت، بەڵام ئەبێت ئاگاداری ڕەقاڵاکان بیت چوونکە لەکۆمپیوتەرێک بۆ کۆمپیوتەرێکی تر جیاوازن.
بۆ ئەوەی بتوانیت بێ هیچ گرفتێک ئەم گواستنەوەیە ئەنجام بدەیت ئەبێت ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەیت،
١- لیستی هەموو گورزە دامەزراوەکان زەخیرە بکەیت
٢- home directory بوخچەی سەرەکی Backup بکە
٣- هەمان وەشان (version)ی کۆمپیوتەری یەکەم لەسەر کۆمپیوتەرە نوێیەکە دابمەزرێنە
٤- Restoreی لیستی گورزە دامەزراوەکان بکە لە کۆمپیوتەرە نوێیەکە دا
٥- Restoreی هەڵگیراوەی home directory بوخچەی سەرەکی بکە لە کۆمپیوتەرە نوێیەکە دا
بەم جۆرە سیستەمەکەمان گواستەوە سەر کۆمپیوتەرێکی تر، وە هەموو شتێک لە جێگای خۆیەتی