بابهت: درووست کردنی پاکەتێک بۆ هەموو بەرنامەکانت.
سڵاو
سەرەتا ئەم بابەتە بۆیە بڵاو دەکەمەوە چوونکە سوودێکی زۆری هەبوو بۆم بەهەمان شێوە زۆرانی تر پێویستیان پێی دەبێت
...گەر دەتەوێت Setupـێک درووست بکەیت بۆ دانانی کۆمەڵیک بەرنامە لە ناوی دا,کە هەر کاتێک ئەو Setupـت دامەزراند هەموو ئەو بەرنامانەی لە ناوییەتی لەگەڵی دابمەزرێت بە شێوەی خۆکارانە
کە مەبەستمە ئەویش درووست کردنی پاکەتێکی بەرنامەکانت کە پێویستتە بۆ ئەوەی هەر کاتێک کە ویندۆزت دووبارە دامەزراندەوە یان فۆرمات
ئەوا بە ئاسانی تەنها بە کردنەوەی یەک Setup ئەوەی بتەوێت بۆت دابمەزرێت وەک بەرنامە گرنگەکان و یان پێناسەکانی کۆمپیوتەرکەت یان هەر بەرنامەیێک کە بتەوێت, وە هەروەها بەشێوەی هەڵبژاردنیش selections کە کامەت بوێت لە دامەزراندنەکە.
گەر دەتەوێت شتێکی وا درووست بکەیت ئەوا بەدوای ئەم بابەتە کەوە
ئەو بەرنامانەی کە کاریان لەسەر دەکەم لەم بابتە بریتین لە
Advanced Installer
EMCO MSI Package Builder
SFXMaker
سەرەتا بۆ ئاسانکاری فۆڵدەرێک درووست بکە و هەموو ئەو بەرنامانەی کەدەتەوێت بخەرە ناوی کە دەتەوێت.
-بەرنامەی Advanced Installer بەرنامەیێکی بەهێزە بۆ درووست کردنی setup کارەکەمان لەسەر ئەم بەرنامەیەیە.
Advanced Installer بە چوار جۆر بەرنامەکانت بۆ دەکات بە Installer یان بە چوار جۆر دەتوانی بەرنامە درووست بکەیت
•Pre-install ئەم بەشە هەڵبژاردنت دەداتێ بۆ بەرنامەکانت کە سلێکتیان بکەیت select بکەیت پێش ئەوەی دایان مەزرێنی.
•Feature-based ئەم بەشە هەموو بەرنامەکانت ڕاستەوخۆ دادەمەزرێنێت لەگەڵ کردنەوەی بەرنامە سەرەکیەکەی درووستت کردووە.
•Chained ئەم بەشە هەموو بەرنامەکانت دادەمەزرێنێت پێش تەواو بوونی بەرنامە سەرەکیەکەت.
•Post-install ئەم بەشە هەموو بەرنامەکانت دادەمەزرێنێت لە کاتێک کە بەرنامە سەرەکیەکەت دامەزرا.
لەم بابەتە من Pre-install هەڵدەبژێرم چوونکە باشترە
ئیستا بەرنامەی Advanced Installer بکەرەوە
دوو کرتە لەسەر Professional بکە
لە بەشی Product details دەتوانی ناو وەشانێک دابنێیت, گرنگ نیە
ئێستا هەموو بەشەکانی تر دەتوانی واز لێ بێنی و بڕۆیە سەر بەشی prerequisites
ڕایت کلیک لەسەر بەشی Pre-install بکە و New package prerequisites هەڵبژێرە, ئینجا بەرنامەیێک هەڵبژێرە کە دەتەوێت دایبنێیت
کە بەرنامەیێکت هەڵبژارد ئەوا ئیدی ئەو بەرنامەیە لەگەڵی دادەنرێت و کاتێک کە درووستت کرد لەگەڵی دادەمەزرێت, بەڵام بەشێوەی خۆکارانە نا,
واتە لەکاتی دامەزراندنی ئەو بەرنامەیەی کە درووستی دەکەی ئەو بەرنامانەی کە داتنابوو لە بەشی Pre-install لەگەڵی دەبێتەوە و تۆ دەبێت next , next دابگری بۆ دابەزاندنی هەر یەکەیان
گەر ناتەوێت ئەمە ڕووبدات ئەوا دەێت تۆ بەرنامەکە بکەیت بە silent install واتە هەر کە کردتەوە خۆکارانە دابمەزرێت, واتە تەنها بە دوو کرتە لەسەری خۆکارارانە install ببێت
لێرەدا بە دوو ڕێگا دەتوانیت بەرنامەکە بکەیت بە silent install
یەکەم:- دەتوانین بەرنامەکە بکەین بە silent install بە بەرنامەی SFXMaker و پاشان ئەو بەرنامەیە لەبەشی Pre-install دابنێین.
دووەم:- دەتوانین تەنها کۆدی Install command lineـی بەرنامەکە وەرگرین لە ڕێگەی بەرنامەی SFXMaker وە پاشان تەنها کۆدەکە دابنێین بۆ ئەو بەرنامەیەی کە داتناوە لە بەشی Pre-install, لە Advanced Installer
گەر یەکێک لەمانەی سەرەوە کاری نەکرد بۆ بەرنامەکە, واتە گەر SFXMaker بەرنامەکەی بۆت نەکرد بە silent install وە کۆدی Install commandـێ بۆت نەدۆزیەوە, ئەوەش لەکاتێک ڕوودەدات کە بەرنامەکە لە ئەرشیڤ دانرابێت واتە لەکاتی کردنەوەی بەرنامە لە ئەریشڤ خۆی دەردێنی ئینجا Install دەبێت وەک فایەرفۆکس یان زۆربەرنامەی تر, یان بەرنامەکە MSIـیە
جا لە کاتی وا دەتوانی بەرنامەی EMCO بەکاربێنیت بۆ ڕیکۆرد کردنی بەرنامەکە لە کاتی دامەزراندنی وە Repackage کردنی بۆ silent install
چۆنیەتی بەکارهێنانی بەرنامەکان لەگەڵ درێژەی بابەتەکە ڕوون دەکەمەوە بەردەوامبە لەگەڵی.
بۆ کردنی بەرنامەکە بۆ silent install وە دانانیان لە pre-install دەتوانین دوو ڕیگا بگرینە بەر, من هۆردووک شیدەکەمەوە کامەت پێ ئاسان بوو بەکاری بێنە...
یەکەم:- کردنی بەرنامەکان بۆ silent install بە بەرنامەی SFXmaker
ئێستا گەر دەتەوێت بەرنامەیەک بکەیت بە silent install وە پاشان بەکاری بێنی لە Advanced Installer ئەوا بە ئاسانی بەرنامەی SFXMaker بکەرەوە
(1) بەرنامەیەک هەڵبژێرە لە بەشی Installer path
(2) کرتەی خانەکە بکە لەبەشی Silent switches کە لە ناو چەماوەدامناوە بۆ دۆزینەوەی Install command line
(3) شوێنێک دەستنیشان بکە بۆ سەیڤ کردنی.
ئینجا کرتەی Create بکە بۆ کردنی بەرنامەکە بە silent install
کاتێک کە بەرنامەکە بوو بە silent install ئەوا ئیستا دەتوانی لەبەشی Pre-install دابنێیت, وە هەموو ئەو بەرنامانەی ترت بەهەمان شێوە بیکە بە سایلێنت ئینستۆل وە لەبەشی Pre-install دایان بنێ.
دووەم:- وەرگرتنی Install command line بە بەرنامەی SFXMaker
کۆدی Install command line ـی ئەو بەرنامەیە وەرگرە لە SFXMaker لەبەشی Silent switches
کۆدەکە کۆپی بکە.
پاشان لە بەرنامەی Advanced installer لە بەشی Pre-install ڕایت کلیک بکە و کرتەی New package prerequisites بکە پاشان ئەو بەرنامەیە هەڵبژێرە کە کۆدەکەیت دۆزیەوە
کاتێک کە بەرنامەکەت دانا ئینجا بڕۆ بۆ بەشی Setup Files لە خوارەوە لە بەشی :Full UI کۆدەکەی دابنێ
بەم شێوەیە بەرنامەکە ئینستۆل دەبێت بە خۆکارانە لە کانی دامەزراندنی.
ئێستا کاتێک تەواو بوویت لە دانانی بەرنامەکان وە کردنیان بە شێوەی خۆکارانە دەتوانی واز لە هەموو بەشەکانی تر بێنی و بیکەیت بە Setupـێک.
کرتەی بەشی Product details بکە پاشان کرتەی Build بکە و شوێنێک هەڵژێرە بۆ سەیڤکردنی
ئەمەش دوا ئەنجام دەبێت کاتێک کە هەموو بەرنامەکانت دانا
.......................................................
... EMCO MSI Package Builder
EMCO بەرنامەیێکە تۆ دەتوانی لە کاتێکی دیاری کراودا سیستەمی کۆمپیوتەرکەت ڕیکۆرد بکەیت کە هەرشتێک لەماوەی ڕیکۆردەکە ڕووبدات پیشانی دەدات وە سەیڤی دەکات, بۆ نموونە تۆ دەتوانی بەرنامەیێک ڕیکۆرد بکەیت لە کاتی Install کردنی دا کاتێک کە بەرنامەکەت دامەزراند وە ڕیکۆردەکەت ڕاگرت ئەوا پێت نیشان دەدات ئەم بەرنامەیە کەوتووەتە کوێی کۆمپیوتەرەکەت وە هەرچیەک ڕووی دابێت پاشی دامەزراندنی, لە هەمان کاتتدا تۆ دەتوانی ئەو ڕوودانانە بیکەیتەوە بە setupــێکی تر واتە هەمان بەرنامە درووستبکەیتەوە بە کورتی
بۆیە ئەم بەرنامەیە شیدەکەمەوە چوونکە دوو سوودی گرنگی هەیە لەم بابتە وە پێویستت پێی دەبێت
یەکەم:- هەروەکو پێشتر باسم کرد کە هەندێ بەرنامە Install command lineـی نادۆزرێتەوە وە نابێت بە silent install چوونکە لە نێو ئەرشیڤ دانە یاوەخوود لەوانەیە لە نێو packageـی MSI دابن نەک exe-executable ,هەرچەندە دەتوانین لە نێو ئەرشیڤەکە دەری بهێنین بە زۆرێک لە بەرنامەکان بۆ نموونە upx یان زۆرێک لە بەرنامەکانی Unziper بەڵام شەرت نیە کە ئەم بەرنامەیە لە نێو ئەرشیڤ دانرابێت بۆ کەمکردنەوەی قورسایەکەی,
بە هەرحاڵ دەتوانین EMCO بەکار بهێنین بۆ Repackage کردنی هـــــــــــەر بەرامەیێک کە بتەوێت وە بیکەیت بە دامەزراندنێکی خۆکارانە silent install
دووەم:- سوودێکی باش لە EMCO دەبینی بۆ ئەکتیڤکردنی هەربەرنامەیێک یاوەخوود هەر دەست کاریێکی بکەیت پێش ئەوەی بیکەیتەوە Setup
بکارهێنانی:
سەرەتا هـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــەموو بەرنامەیێکت دابخە واباشترە لە Task manager لە بەشی Applications ئەوەی هەبوو دایبخەیت چوونکە ئەوەی کرابێتەوە ڕیکۆرد دەکات, فۆڵدەر ئاساییە گەر کرابێتەوە بە explorer.exe ڕیکۆرد دەبێت کاریگەری نابێت.
بەرنامەی EMCO MSI Package Builder بکەرەوە
کرتەی Start monitor بکە
پاشان Finish داگرە
ئینجا ئەو بەرنامەیە بکەرەوە کەدەتەوێـت ڕیکۆردی بکات و Installـی بکە بەو شێوەیە و لەو شوێنەی کە دەتەوێت + ئەکتیڤی بکە گەر پێویستی بە ئەکتیڤ هەیە + هەر دەست کاریێکی بکە گەر دەتەوێت بۆ نموونە گەر دەتەوێت پاشی Install ئایکۆنەکەی لەسەر دیسک تۆپ پیشان نەدات ئەوا تەنها ئایکۆنەکەی ڕەش کەرەوە لەسەر دیسکتۆپ یاوەخوود گەر دەتەوێت خۆکارانە ئەپدەیت نەبێت ئەوا ئەپدەیتی بەرنامەکە ڕابگرە بەهەرحاڵ هەر شتێک کە بتەوێت بیکەیت
پاشی ئەوەی کە تەواو بوویت
ئینجا بڕۆوە سەر EMCO ئەو جارە کرتەی Stop monitor بکە
ئێستا New Projectــتێک درووست دەبێت و هەموو ئەوانەی تیادایە کە لە ماوەی ڕیکۆردەکە ڕوویان دا.
نموونە
دەتوانی ئەوەی نەتەوێت ڕەشی کەیتەوە یان دەستکاری بکەیت گەر هەموو شتێک تەواوە ئەوا کرتەی
Prepare Installation بکە
ئینجا کرتەی Remove missing file links بکە
ئینجا کرتەی Create MSI package بکە
1:- شوێنی هەڵگرتنی بەرنامەکە.
2:- ناوی بەرنامەکە.
3:- درووست کەری بەرنامەکە.
4:- دانانی ئایکۆنێک بۆ بەرنامەکە.
5:- واباشترە کە Monitored Applications only. if any هەڵبژێری بەم شێوەیە تەنها ئایکۆنی ئەو بەرنامەیەی کە درووستت کردەوە دەکەوێتە Programs and Features لە ویندۆز ٧ یان Add/Remove programs لە xp لە کۆنترۆل پانێلی کۆمپیوتەرەکەت.
6:- دەتوانی سەح لەم خانەیە بدەیت گەر دەتەوێت کۆمپیوتەرەکەت ڕیستارت بێتەوە پاشی دامەزراندنی بەرنامەکە.
ئینجا کرتەی Finish بکە بۆ تەواو کردنی ئەوەی درووست کرد
کە درووست دەبێت وەک silent install تەنها بە کردنەوەی خۆکارانە دادەمەزرێت.
کاتێک درووستت کرد واباشترە تاقی بکەیتەوە نەوەک هەڵەیێکی هەبێت
لە کۆمپیوتەرێکی تر بەرنامەکە Install بکە, یان سەرەتا بەرنامەکە لە کۆمپیوتەرت ڕەش کەرەوە *ئەوەی کە ئینستۆل بووە پێشتر* ئینجا ئەوەی کە بە ئاخیر درووست کرد ئینستۆلی بکە.
گەر هەموو شتێک تەواوە ئەوا ئێستا دەتوانی بچی بەهەمان شێوە لەگەڵ ئەوانەی تر دایبنێیت لە بەرنامەی Advanced Installer لە بەشی Pre-install
............................................................................
بۆ هەر پرسیارێک ئامادەم
-----
سوودی هبێت انشاءاللة