1 (دەستکاری کراوە: kurdhostia 2014-01-07 17:47:26)

بابه‌ت: دامەزراندنی Plesk لەسەر سێرڤەر بە وێنەوە تا کۆتایی

ئەم کاتەتان باش هاوڕێیان هیوام باشی ئێوەیە.

هاوڕێیان ئەمرۆ ئەم فێرکاریەم بۆ دانان کە باس لە دامەزراندنی Parallels Plesk دەکات لەسەر سێرڤەر

پێویستیەکان:

١) نابێت هیچ کۆنترۆل پەنێڵێکی تر لەسەر سێرڤەر دەمەزرابێت وەکوو (cPanel & Directadmin ) هتد...
٢) پێویست بە سیستەمی Linux CentOS 64Bit دەکات.
٣) بەرنامەی Putty فەرموو لێرە دایبگرە http://www.chiark.greenend.org.uk/~sgta … nload.html

ئەم بابەتە تایبەتە بە وێبچن و مافی پارێزراوە.

فەرموون لەگەڵم بن بۆ دەمەزراندن

سەرەتا بەرنامەی Putty بکەرەوە

http://www.webchinupload.com/f/2014-01/c32f740837fb57e8129958ac87cca48a.PNG

١)لە بۆشایی Hostname or ip address : ئایپی سێرڤەرەکەت بنووسە یان Hostname سێرڤەر یان دۆماین سێرڤەر.
٢)لە بۆشایی (Port) پۆرتی SSH Connection بنووسە پۆرتی سەرەکی SSH بریتیە لە 22 دواتر Open بکە و ناوی بەکارهێنەر + ووشەی نهێنی ROOT بنووسە بۆ چوونە ژورەوە

٣) دواتر دەست دەکەین بە سڕینەوەی (Apache + HTTP + Cyrus + MySQL + PHP) لەگەڵ دەمەزراندنی کۆنترۆڵ پەنێڵەکە خۆی دواترین وەشان دە دەمەزرێنێتەوە.

بۆ سڕینەوەی  (Apache + HTTP + Cyrus + MySQL + PHP) ئەم فرمانانەی خوارەوە بنووسە لە SSH Putty

# yum remove http* 
# yum remove php* 
# yum remove cyrus* 
# yum remove mysql*

٤) دەبێت  SELinux نا چالاک بکەین بۆ ناچالاک کردن ئەم فرمانە بنووسە

setenforce 0

٥) دەبێت فۆڵدەرێک دروست بکەین بە ناوی plesk ئەم فەرمانەی خوارەوە بەجێ بگەیەنە

# mkdir /root/plesk 

٦) دوایی دروستکردنی فۆڵدەری plesk پێویستە بچینە ناو فۆڵدەرەکەوە فەرموو ئەم فرمانە بنووسە بۆ چونە ناو فۆڵدەر

# cd /root/plesk

٧) ئێستا پێویستە فایلی Plesk Installer داگرین بۆ ناو راژەکەمان ئەم فرمانەی خوارەوە بە جێ بگەیەنە

wget http://download1.parallels.com/Plesk/PP11/11.0/CentOS6/parallels_installer_v3.12.0_build120601.16_os_CentOS_6_x86_64

٩) ئێستا فایلی Plesk Installer  لە ناو راژەکەتدا ئامادەیە بۆ دەمەزراندن سەرەتە پێویستە چمۆدی بگۆڕیت ئەم فرمانە بەکار بهێنە بۆ گۆڕینی چمۆد

# chmod +x parallels_installer_v3.12.0_build120601.16_os_CentOS_6_x86_64

١٠) ئێستا دەبێت دەست بە دامەزراندن بکەین بۆ دامەزراندن ئەم فرمانە بەکار بهێنە

# ./parallels_installer_v3.12.0_build120601.16_os_CentOS_6_x86_64

١١) ئێستا ئە پەنجەرە دەکرێتەوە

http://www.webchinupload.com/f/2014-01/6a3e4f476414193890f072c4c7d9c65a.PNG

١٢) وەک دەبینیت نووسراوە Next Page N وشەی N بنووسە و Enter بکە

١٣) ئێستا ئەم پەنجەرە پشان دەدرێت

http://www.webchinupload.com/f/2014-01/b1f6f80216e5a4c9eab0c8c744540973.PNG

١٤) دوبارە وشەی N لەسەر کیبۆردەکەت دابگرە و Enter بکە.

١٥) ئەم جارە ئەم پەنجەرە دەکرێتەوە

http://www.webchinupload.com/f/2014-01/af2089aa49bdd0a6f44c5718b5de8f75.PNG

>ژمارە ١ دابگرە لەسەر کیبۆردەکەت بنووسە و Enter بکە دواتر ووشەی N بنووسە لەسەر کیبۆردەکەت و Enter بکە دواتر Yes بنووسە و Enter بکە

١٦) ئەم پەنجەرە پشان دەدات کە سێ هەڵبژاردەی پێتداوە (Typical + Full + Custom)

http://www.webchinupload.com/f/2014-01/be526565c958a0bb49ba07f2dde4ad36.PNG

باشتر وایە Typical هەڵبژێریت بۆ هەڵبژاردن ژمارە 1 دابگرە لەسەر کیبۆردەکەت دواتر Enter بکە  دواتر N داگرە لەسەر کیبۆردەکەت وە Enter داگرە

١٧) ئەم پەنجەرە پشان ئەدات

http://www.webchinupload.com/f/2014-01/34a06d8c1c38cd44f722f14a602eefaa.PNG

ووشەی N دابگرە لەسەر کیبۆردەکەت پاشان Enter دابگرە دواتر دوبارە N دابگرە لەسەر کیبۆردەکەت. ئێستا دەست دەکات بە دامەزراندنی کۆنترۆل پەنێڵ Parallels Plesk چەند کاتێک دەخایەنێت و پەلەی لێ مەکە تا بە سەرکەوتووی خۆی تەواو ببێت.........

١٨) ئێستا کۆنترۆڵ پەنێڵی Parallels Plesk بە سەرکەوتووی دامەزرا و پێویستە بچیتە ناو پەنێڵ و ئەوەی ماوە ڕێکی بخەیت و زانیاریەکانی خۆت بنووسیت.
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بەم شێوە دەچیتە پەنێڵەکەت https://$IP:8443

ئێستا بچۆ ژوورەوە

Username: root
Password: Passwordy Root خۆت دەزانیت پاسوردەکەت چیە. هەمان پاسوردی ROOT ــە

١) وەک لەم پەنجەرەی خوارەوەدا دیارە

http://www.webchinupload.com/f/2014-01/b265e75cc44515fdc9fecfe51967c7f0.PNG

ئەمە وەرە خوارەوە سەح لە I agree to the terms of this license agreement. بدە و هەروەها Do not show it again. سەح لێ بدە. دواتر Accept بکە.

٢) پەنجەرەیەکی تر دەکرێتەوە پێویست ناکات دەسکاری Full Hostname بکەیت ئەگەر Hostname سێرڤەرەکەت راستە و هەڵەی تیا نیە. هەروەها ئەگەر چەند ئایپیەکت هەبێت لە Default IP Address ئایپیەکیان بە Default  سەرەکی هەڵدەبژێریت دەبێتە ئایپی سەرەکی بۆ کۆنترۆڵ پەنێڵەکەت.

هەروەها لە خوارەوە New Password و Confirm Password لەوێ ووشەی نهێنیت بنووسە بۆ Parallels Plesk دواتر OK بکە

http://www.webchinupload.com/f/2014-01/12ce6768468480f9084601ab775eab60.PNG

٣) هەروەها ئەم پەنجەرەیە دەکرێتەوە بۆت چەند هەڵبژاردەیەکی پێت داوە وەک (Corporate / Business Use & Individual / Personal Use & Education / Academic Use) هتد.... ئێمە Commercial Web Hosting هەڵدەبژێرین. دواتر Power User view هەڵدەبژێرین سەرنجی وێنەکە بدە دواتر وەرە خوارەوە و OK بکە.

http://www.webchinupload.com/f/2014-01/e313d97b5d63a68d1b4be03a71db542c.PNG

٤) ئێستا وەک دەبینیت پەنجەرەیەکی تر کراوەتەوە کە داوای زانیاری تۆ دەکات ناوی کۆمپانیا و ناوی خۆت و ناونیشان و پۆستی ئەلکترۆنی و وڵات و ژمارە مۆبایلەکەت ئەمانە پێویستە بە دروستی بنووسرێت.

http://www.webchinupload.com/f/2014-01/f751ac506d7be24875808d8b4e463536.PNG

٥) وەک لەم وێنەیەدا دەبینیت کە داوای Key داکات وە ئەم Tool دراوە پێت بۆ ئەکتیڤ کردنی License ــی Parallels Plesk دەبێت بیکڕیت وە لە سایتی سەرەکی خۆشیان ١٤ رۆژ Free Trial دانراوە کە دەتوانیت بۆ ماوەی ١٤ رۆژ بەکاری بێنیت بۆ تاقیکردنەوە دواتر دەتوانیت License بکڕیت

http://www.webchinupload.com/f/2014-01/01f936ff1d2c8e91cbea77d03e8388d5.PNG

>بۆ کڕینی License سەردانی ئەم لینکە بکە http://www.parallels.com/store/plesk  نرخی License بە ٣٩.٩٩$ ـە

>بۆ بە دەست هێنانی License Trial بۆ ١٤ رۆژ فری سەردانی ئەم لینکە بکە http://www.parallels.com/products/plesk/trial زانیاریەکانت پڕ بکەرەوە دوای تۆمار بوونت ئیمەیڵت بۆ دێت لەوێ فایلێکی XML بۆت Attach کراوە دایگرا و لە پەنیڵی Parallels Plesk لە Tool ــەکە Install Key هەیە کلیکی لێ بکە  دواتر Upload a license key file لەوێ ئەو فایلەی کە بە ئیمەیڵ وەرت گرت لە کاتی تۆماربوونت لە Upload a license key file ئەو فایلە Upload بکە کە فایلەکەت دەست نیشان کرد لە Upload a license key file دواتر OK بکە

دوای ئەوەی کە فایلەکەت Upload کرد و OK کرد ئەم پەنجەرە دەکاتەوە

http://www.webchinupload.com/f/2014-01/a764353dc9ebf741455c949c4c19331c.PNG

وەک دەبینیت دەبێت Username و Password بنووسیت بۆ ئەوەی کە هەژمارێکی سەرەکی بۆ سێرڤەر و Main Domain بکرێتەوە.

ناوی بەکارهێنەر و ووشەی نهێنیەک بنووسە و OK بکە

کۆتایی ئەمەش وێنەی کۆنترۆڵ پەنێڵی Parallels Plesk

http://www.webchinupload.com/f/2014-01/d3f57daa06c6706a4ec2e2ebc0ac9e41.PNG

لە کۆتاییدا بە هیوایی سود وەرگرتن و بە هیوایی ئەوەی کە زخمەتی ئێوەم کردبێت و سودمەندی بن

وە تکایە بیرتان نەچێت مافی پارێزراوە بۆ وێبچن > نوسەر Kurdhostia

باشترین دابینکاری لە هۆستلیدز  بریتیە لە ~ هۆستینگ دۆماین ~ سێرڤەر ~ دۆماین ~ سێرڤەر لاوەکی ~ فلاش چات ~ ڤۆیس چات ~ دیزاین
پەیوەندی ژمارە کوردستان 07707723189 پەیوەندی ژمارەی بەریتانیا 00447414935512 یان تەنها کلیک لەم لینکە بکە Hostleeds

2

وه‌ڵام: دامەزراندنی Plesk لەسەر سێرڤەر بە وێنەوە تا کۆتایی

دەستان خۆش بێت، سودی زۆری لێ وەردەگیرێت

I Love Programming

3

وه‌ڵام: دامەزراندنی Plesk لەسەر سێرڤەر بە وێنەوە تا کۆتایی

وانەیەکی زۆر بەسوودە دەستەکانت خۆش smile

هۆست و دۆمەین لە باشترین راژەی کوردی www.hostchin.org
<?php $var="Ayman"; echo preg_match("/Ayman/",$var) ? "He is  Okay smile" : "He is not Ayman";?>

4

وه‌ڵام: دامەزراندنی Plesk لەسەر سێرڤەر بە وێنەوە تا کۆتایی

syronz نووسی:

دەستان خۆش بێت، سودی زۆری لێ وەردەگیرێت

سەرت خۆش بێت براکەم.

باشترین دابینکاری لە هۆستلیدز  بریتیە لە ~ هۆستینگ دۆماین ~ سێرڤەر ~ دۆماین ~ سێرڤەر لاوەکی ~ فلاش چات ~ ڤۆیس چات ~ دیزاین
پەیوەندی ژمارە کوردستان 07707723189 پەیوەندی ژمارەی بەریتانیا 00447414935512 یان تەنها کلیک لەم لینکە بکە Hostleeds

5

وه‌ڵام: دامەزراندنی Plesk لەسەر سێرڤەر بە وێنەوە تا کۆتایی

ayman_kurd نووسی:

وانەیەکی زۆر بەسوودە دەستەکانت خۆش smile

سەرت خۆش بێت کاک ئەیمەنی برام

باشترین دابینکاری لە هۆستلیدز  بریتیە لە ~ هۆستینگ دۆماین ~ سێرڤەر ~ دۆماین ~ سێرڤەر لاوەکی ~ فلاش چات ~ ڤۆیس چات ~ دیزاین
پەیوەندی ژمارە کوردستان 07707723189 پەیوەندی ژمارەی بەریتانیا 00447414935512 یان تەنها کلیک لەم لینکە بکە Hostleeds

6

وه‌ڵام: دامەزراندنی Plesk لەسەر سێرڤەر بە وێنەوە تا کۆتایی

وانەیەکی زۆر بەسوودە دەستەکانت خۆش

7

وه‌ڵام: دامەزراندنی Plesk لەسەر سێرڤەر بە وێنەوە تا کۆتایی

Govar_Programer نووسی:

وانەیەکی زۆر بەسوودە دەستەکانت خۆش

زۆر سوپاس بۆ تۆش براکەم

باشترین دابینکاری لە هۆستلیدز  بریتیە لە ~ هۆستینگ دۆماین ~ سێرڤەر ~ دۆماین ~ سێرڤەر لاوەکی ~ فلاش چات ~ ڤۆیس چات ~ دیزاین
پەیوەندی ژمارە کوردستان 07707723189 پەیوەندی ژمارەی بەریتانیا 00447414935512 یان تەنها کلیک لەم لینکە بکە Hostleeds

8

وه‌ڵام: دامەزراندنی Plesk لەسەر سێرڤەر بە وێنەوە تا کۆتایی

وانەیەکی زۆر بەسوودە دەستەکانت خۆش

ڕووحت مامۆستا ئاسۆ نادری.
وێبچن قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موومان.

9

وه‌ڵام: دامەزراندنی Plesk لەسەر سێرڤەر بە وێنەوە تا کۆتایی

وانەیەکی زۆر بەسوودە دەستەکانت خۆش

ڕووحت مامۆستا ئاسۆ نادری.
وێبچن قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌موومان.

10

وه‌ڵام: دامەزراندنی Plesk لەسەر سێرڤەر بە وێنەوە تا کۆتایی

شالاو كؤيي نووسی:

وانەیەکی زۆر بەسوودە دەستەکانت خۆش

سەرت خۆش بێت