1

بابه‌ت: چۆنیەتی دامەزرادندنی Nginx Admin بۆ خێراکردنی ماڵپەڕ بۆ cPanel.

سڵاو،
Nginx Admin سکریپتێکە کە پەیوەستە بە cPanel بۆ سوککردنی کردنەوە بۆ ئەپاچی، هەڵدەستێ بە خێرا کردنی ئەو ماڵپەڕەی بە ئەپاچی ئیش ئەکات بۆ زیاتر لە %٥٠.
چۆنیەتی دامەزراندنی:
ئەچین بۆ WHM ئینجا Cluster/Remote Access ئینجا لەوێ بەشی Setup Remote Access Key ئەکەینەوەو کرتە لە Generate New Key ئەکەین.
http://i.imgur.com/IeiJBf0.png
ئەگەر ئەو کردارە نەکەی ئەوا لە کاتی دامەزراندنی Nginx Admin ئەم هەڵەیە ئەدات:

Installing WHM interface...
deploying booster rockets
It looks like logins not working, check access key.

ئەچینە SSH بە هەر پڕۆگرامێک بێت کە بەکاری ئەهێنی بۆ نمونە Putty
ئینجا ئەو فەرمانە جێ بەجێ بکە:

cd /usr/local/src

ئینجا، ئەمە بۆ دابەزاندنی:

wget http://nginxcp.com/nginxadmin2.3-stable.tar

ئینجا،

tar xf nginxadmin2.3-stable.tar

ئینجا،

cd publicnginx

ئینجا،

./nginxinstaller install

لێرەدا کەمێ کاتی ئەوێ و کردارەکە تەواو دەبێ.
http://i.imgur.com/ToJ3eBP.png

بۆ سڕینەوەی tmp ئەوتۆماتیکی ئەوا لە کڕۆن ئەو فەرمانە زیاد ئەکەین:
ئەو فەرمانە بنوسە لە شێڵ

crontab -e

ئینجا، لە کۆتایی هێڵەکان ئەم دێڕە زیاد بکە.

0 */4 * * * /usr/sbin/tmpwatch -am 4 /tmp/nginx_client

ئینجا، کردارەکە هەڵ ئەگرین(سەیڤی ئەکەین).
بەهیوای سوود.

2

وه‌ڵام: چۆنیەتی دامەزرادندنی Nginx Admin بۆ خێراکردنی ماڵپەڕ بۆ cPanel.

ده‌ست خۆش بیت

ڕۆحت شاد بلیمەتی کورد ئاسۆ ناردی

3

وه‌ڵام: چۆنیەتی دامەزرادندنی Nginx Admin بۆ خێراکردنی ماڵپەڕ بۆ cPanel.

دەست خۆش بەهیوایی بەردەوامیت

باشترین دابینکاری لە هۆستلیدز  بریتیە لە ~ هۆستینگ دۆماین ~ سێرڤەر ~ دۆماین ~ سێرڤەر لاوەکی ~ فلاش چات ~ ڤۆیس چات ~ دیزاین
پەیوەندی ژمارە کوردستان 07707723189 پەیوەندی ژمارەی بەریتانیا 00447414935512 یان تەنها کلیک لەم لینکە بکە Hostleeds