بابه‌ت: يارمه‌تيم ده‌وێ بۆ به‌رنامه‌ى Adobe Illustrator CS6

ده‌مه‌وێت   پێناسه‌يكى كورتم  بۆ  بكه‌ن  سه‌باره‌ت  به‌م  به‌رنامه‌يه‌ من واى بۆ  چووم وه‌ك فۆتۆشۆپ  جياوازى نييه‌
به‌لام  جياوازى هه‌بوو  جياوازى ئه‌م به‌رنامه‌يه‌  له‌گه‌ل  فۆتۆشۆپ  چييه‌ چونكه‌ زۆر  لێك نزيكن هه‌ندێك تايبه‌ت مه‌ندى
ئه‌م به‌رنامه‌يه‌م  ده‌وێت

وه‌ڵام: يارمه‌تيم ده‌وێ بۆ به‌رنامه‌ى Adobe Illustrator CS6

فۆتۆشۆپ پرۆگرامێکی گشتگرە لە ساڵی 1988 هاتەبەرهەم ، تایبەتمەند لە بۆ کاری وێنەسازی لە ڕووی ڕێکخخستن و دەستکاری کردنی وێنەوە
گشتگرە بەوەی زۆرترین کاری پێ دەکرێ ، لەوانە ڕێکخستن و دەستکاری کردنی وێنەی فۆتۆگرافی و کاری ئیلستریشن و وێبدیزاین و تێکستسازی


http://www.webchinupload.com/f/2014-08/2bd37fe2505222dc9a6e8928118730d0.jpg


لە کاتیک دا پرۆگرامی ئلیسترەیتەر ساڵێک لە پێش ئەو دەرکەوتووە بەڵام ئەم کەمێک تایبەتترە
زیاتر بۆ کاری وێنەی ئیلیسترەیشن و لۆگۆ سازی سودی لێ دەبیرنێ
گرافیکسازان زیاتر سوود لەمە وەردەگرن ، بە نمونە کە لۆگۆ دروست دەکەی کارکردن لێرە ئاسانترە دەتوانی قەبارە و شێوە زۆر ئاسان بگۆڕێ


http://www.webchinupload.com/f/2014-08/085de9b95cae2ac6a107fe2f2865c1fe.jpg


بە کورتی دەکرێ بووترێ :
فۆتۆشۆپ [دەستکاری کردنی وێنە ، کارکردن لە سەر وێنە ، رێکخستن و زیادکردنی کاریگەری و ڕەنگ، نەخشەسازی]
ئلیسترەیتەر [دروستکردنی وێنە ، دروستکردنی لۆگۆ  و شیواز ، کاری گرافیکی فلات و ڕەهەند دار]
لە جیهاندا بەشێوەی گشتی دیزاینەران زیاتر ڕوو لە فۆتۆشۆپ دەکەن  .


بەهیوای سود

لوا گرافیک - بۆ دابینکردنی هۆست و دۆمەین و دیزاینکردنی ماڵپەڕ و لۆگۆ و بزنس کارد

وه‌ڵام: يارمه‌تيم ده‌وێ بۆ به‌رنامه‌ى Adobe Illustrator CS6

زۆر   سوپاس  براكه‌م  بۆ زانياريه‌كه‌ت